شاخەوان عهبدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا
4/18/2024 11:22:20 PM
ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئهو ماڵە کوردانهی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە
4/18/2024 8:27:17 PM
سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.
ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت
4/18/2024 5:39:31 PM
ھەولێر _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات
4/18/2024 5:12:21 PM
ھەولێر-KDP.info- ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.
"لە ھەرێم وەبەرھێنەری بیانی بەسەرمایەی نزیکەی ١١ملیار دۆلار پڕۆژەیان ئەنجام داوە"
4/18/2024 3:48:55 PM
ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاسانکاری زۆر باشی بۆ وەبەرھێنەری بیانی کردووە، ئێستا وەبەرھێنەرانی بیانی ٥٠ پڕۆژەیان بە سەرمایەی نزیکەی ١١ملیار دۆلار لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام داوە.
وەزارەتی دارایی: لێکتێگەیشتنی باش لەبارەی پڕۆژەی ھەژماری من ھەیە
4/18/2024 3:47:06 PM
ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: سیستەمی پڕۆژەی ھەژماری من زۆر لە پڕۆژەکەی عێراق پێشکەوتووترە و ئێستا لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر ئەو پڕۆژەیە ھەیە.
د.پشتیوان سادق: بە ھەوڵی حکومەت و خۆڕاگری خەڵکی کوردستان، کێشەی مووچە چارەسەر کرا
4/18/2024 3:46:17 PM
ھەولێر _KDP.info_ بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر گوتی: ھەوڵەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و خۆڕاگری خەڵکی کوردستان وای کرد کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت و بێتە سەرەتایەک بۆ ئەوەی کێشەکانی دیکەش چارە بکرێن.
جەبار یاوەر: دەبێت لایەنەکان ڕێککەون لەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی شەفاف و ئازاد
4/18/2024 2:50:41 PM
ھەولێر-KDP.info- ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شارەزای سەربازی باس لە ڕێککەوتنی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و عێراق دەکات و ئەوە شرۆڤە دەکات کورد لە کوێی ئەو ڕێککەوتنە دایە، ناوبراو پێشی وایە دەبێت چاکسازی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە فراوانتر و بەھێزتر بکرێت.
شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی: سەرۆک بارزانی ڕۆڵێکی گەورەی ھەبوو لە چارەسەرکردنی کێشەی نێوان شیعە و سوننەکاندا
4/18/2024 2:44:14 PM
ھەولێر-KDP.info- شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی دەڵێت، دەبوایە دادگای فیدڕاڵی دووربا لە گوشاری ھەندێک لایەن و ئیحراجکردنی لایەنێکیتر و پێویستبوو بڕیارەکانی دادپەروەرانە بوایە.
ئیمام ئۆغڵو بۆ فەلاح حەسەن: خۆم بە دۆستی گەلی کوردستان دەزانم
4/18/2024 1:44:19 PM
ئیستەنبوڵ-KDP.info- ئیکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ ئاماژە بەوە دەکات، میللەتی کورد میللەتێکی ڕەسەنن و ئەو خۆی بە دۆستی گەلی کوردستان دەزانێت.