ئابووریناسان: بڕیارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرژهوەندی خەڵکدان
3/28/2024 7:58:54 PM
ھەولێر _KDP.info_ دوێنێ ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی خۆی سازکرد و تێیدا نۆ بڕیاری دەرکرد، شارەزایانی ئابوریش پێیان وایە ئەو بڕیارانە گرنگن و لەبەرژوەندی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دان و کاریگەری لەسەر باشبوونی دۆخی ئابووری ھەرێمی کوردستان دەبێت.
بڕیارەکانی سەرۆکی حکوومەت فەرمانبەران و ھاووڵاتییانی دڵخۆش کرد
3/28/2024 7:56:55 PM
ھەولێر _KDP.info_ ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، دڵخۆشن بە بڕیارەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و مامۆستایەکی زانکۆش دەڵێ: بڕیارەکانی دوێنێی سەرۆکی حکوومەت، متمانەی زیاتری بە ھاووڵاتییان بەخشی و بڕیارەکان بۆ ھەموو ھاووڵاتییان و فەرمانبەران ئومێدبەخشن.
ھەزار مامۆستای شنگال دەکرێنە گرێبەست
3/28/2024 3:57:54 PM
ھەولێر-KDP.info- بەرپرسێکی ئیداریی پارێزگای مووسڵ دەڵێت: لە شنگال و لەناو ئاوارەکان دوو گرفت ھەبوو یەکێک چارەسەرکراوە کە دامەزراندنی ھەزار وانەبێژە، ئەوەی دیکە ماوە ئەویش ھەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتی پەروەردەیە لە ھەرێم کە کێشەیەکی زۆر گەورە بۆ ئاوارەکان دروست دەکات، بۆیە فراکسیۆنی پارتی بەردەوام لەسەر خەتە.
عەلی دۆڵەمەری: فەرەنسا پشتگیری لە ھەرێم دەکات
3/28/2024 3:56:46 PM
فەرەنسا _KDP.info_ نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرنسا دەڵێت، فەرەنسا پشتگیری لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات و داوا دەکات ھەرێم و بەغدا کێشەکانیان بەپێی دەستوور چارەسەر بکەن، چونکە ئەوان پێیان وایە بۆ ئەوەی عێراق سەقامگیر بێت پێویستە کێشەکانیان لەگەڵ ھەرێم چارەسەر بکەن.
ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەباح رەنجدەر) دەکات
3/28/2024 1:36:25 PM
ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی، خوالێخۆشبوو (سەباح رەنجدەر) دەکات.
وادەی پێشكەشكردنی ناوی كاندیدان درێژ كرایەوە
3/28/2024 12:37:21 PM
بەغدا-KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ماوەی پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆ کۆتایی ئەم مانگە درێژ کرایەوە.
هێمن ههورامی: بەشداری ھەڵبژاردنێک نابین بۆ تێکدانی ھەرێمی کوردستان بێت
3/28/2024 12:02:47 PM
هەولێر-KDP.info- هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە بەرێوەبەری کاروباری سیاسی و شیکاری یۆنامی لە عێراق کرد و باسی هەڵوێستی پارتیکرد لەسەر بریارەکانی دادگای فیدراڵی.
هەفتەی داهاتوو بڕیارەکەی حکوومەت دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە
3/28/2024 11:42:08 AM
هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بڕیاری حکوومەت بۆ داشکاندنی٢٠٪ی قەرزی ئاو دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە ١ی ئادارەوە بریکارەکانی خۆراک بە سیستمی ئەلیکترۆنی کارەکانیان بەڕێوەدەبەن
3/28/2024 9:53:46 AM
بەغدا-KDP.info- نوێنەری ھەرێمی کوردستان لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە ١ی ئادارەوە بریکارەکانی خۆراک بە سیستمی ئەلیکترۆنی کارەکانیان بەڕێوە دەبەن و دەشڵێ، دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان دەستی پێکردووە.
د. پشتیوان سادق: ھەرێمی کوردستان بە ئاوەدانی و ئارامی و بەھێزی دەمێنێتەوە
3/27/2024 8:35:51 PM
ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ژمارەیەک کادیری پەروەردەیی لە شاری ھەولێر کۆبووەوە.