Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 21 JAN 2018 09:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

کارتەر بۆ پێشمەرگە: ئێوە شەرەفتان بۆ خۆتان و گەلەكەتان تۆمار كرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا وەزیری بەرگری ئەمەریکا سوپاسی بەجێگەیاندنی بەڵێنەكانی (سەرۆك بارزانی) و پێشمەرگەی كرد لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان و تێكشكاندنی داعش، ئەوەیشی خستەڕوو كە گەلی ئەمەریكا پاڵپشتی پێشمەرگەیە و پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی داعش دەكات.

ڕۆژی یەكشەممە 11ـی 12ـی 2016 لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (ئاشتن كارتەر) وەزیری بەرگریی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە (ئێلیسا سڵۆتكین) یاریدەدەری وەزیری بەرگری و (دۆگڵاس سڵیمان) باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و جەنەڕاڵ (داونسێند) فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق و ژمارەیەك بەرپرس و ڕاوێژكاری وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا.

 

لە كۆبوونەوەیەكدا وەزیری بەرگریی ئەمەریكا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی (سەرۆك بارزانی) و هێزی پێشمەرگە كرد لە سەركردایەتیكردنی شەڕی داعش و تێكشكاندنی تیرۆریستان و هەروەها پێزانینی بۆ هەماهەنگی و كاری هاوبەشی (سەرۆك بارزانی) و سەرۆكوەزیرانی عێراقی هەبوو كە بووەتە هۆی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و بەهۆیەوە دەستكەوت و سەركەوتنی گەورە لە شەڕی داعش بەدەست هاتووە.

 

هەروەها سوپاسی بەجێگەیاندنی بەڵێنەكانی (سەرۆك بارزانی) و پێشمەرگەی كرد لەجێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان و تێكشكاندنی داعش. ئەوەیشی خستەڕوو كە گەلی ئەمەریكا پاڵپشتی پێشمەرگەیە و پشتیوانی لە ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی داعش دەكات.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا وەزیری بەرگریی ئەمەریكا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی پابەندی ئەو ڕێككەوتنە دەبێت كە لەگەڵ پێشمەرگەدا هەیەتی لە بواری هاوكاری سەربازی و دارایی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

لەبەرانبەردا (سەرۆك بارزانی) سوپاسی سەرۆك و جێگری سەرۆك و وەزیری بەرگری و گەلی ئەمەریكای كرد كە پشتیوانی گەلی كوردستانن لە شەڕی دژی تیرۆردا و وێڕای ئاماژەدان بە قوربانیدانی پێشمەرگە ئەوەیشی ڕاگەیاند كە پێشمەرگە لەشەڕی تیرۆردا ئەوەی لەسەر شانی بووە بە سەركەوتوویی ئەنجامی داوە. (سەرۆك بارزانی) باسی هەڕەشەی داعش و هزری تیرۆری كرد بۆ سەر كۆی مرۆڤایەتی و ژیان و بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵ و پێگەی ئەمەریكا لە ئاستی جیهانیدا بە پێویستی زانی كە ئەمەریكا لە بەرپرسیارێتیی خۆی بۆ بەرگریكردن لە ئازادی و بەهاكان بەردەوام بێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا كە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك بەرپرسی سەربازی و سیاسیی هەرێم بەڕێوەچوو، باس لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی تیرۆریستان لە پارێزگای نەینەوا و هەروەها هەنگاوەكانی شەڕی دژی داعش لە سووریا كرا.

جێگەی ئاماژەپێكردنە كە بەر لە كۆبوونەوەی (سەرۆك بارزانی) و وەزیری بەرگریی ئەمەریكا لە مەراسیمێكی تایبەت دا میدالیای ئازایه‌تیی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا لە لایەن وەزیری بەرگریی ئەمەریكا پێشكەشی چوار پێشمەرگە كرا بە نوێنەرایەتیی هەموو هێزی پێشمەرگەی كوردستان. لە مەراسیمەكەدا وەزیری بەرگریی ئەمەریكا لە وتەیەكی كورتتدا باسی لە ئازایەتی و بوێریی پێشمەرگە كرد و ستاییشی ڕۆڵی پێشمەرگەی كرد كە قارەمانانە توانی داعش تێكبشكێنێت. هەروەها ئەوەیشی بە پێشمەرگەكان گوت كە " ئێوە شەرەفتان بۆ خۆتان و گەلەكەتان تۆمار كرد".

 

 

 




دوایین هەواڵەکان

سامی ئەتروشی: دیاره‌ كه‌ تاران دەیەوێ کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر چارە بکرێن

SATURDAY, 20 JANUARY 2018 21:01:46

هه‌ولێر-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی پێشووی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، پێی وایە، لە ئێستا و پاشه‌ڕۆژیشدا پارتی و یەکێتی دوو ھێزی سەرەکی و گرینگن لە پڕۆسەی سیاسیی ھەرێمی کوردستان و دەشڵێ، سەردانی شاندی باڵای حکوومەتی ھەرێم بۆ ئێران، واتای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ تاران دەیەوێ کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر چارە بکرێن.

 
نێچیرڤان بارزانی گەیشتە تاران

SATURDAY, 20 JANUARY 2018 18:01:53

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کەمێک پێش ئێستا گەیشتە تاران.

"عەرەبە هاوردەکانی سەرگەڕان ستەم لە کورد دەکەن"

SATURDAY, 20 JANUARY 2018 18:01:22

سەرگەران-KDP.info- بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان ئاشکرای کرد، پیلانی بەعەرەبکردنی سنووری ناحیەی سەرگەڕان بەردەوامە و عەرەبە هاودرەکان ببنە حەشد و ستەم لە کورد بکەن.

 

"پەکەکە لە مەرزی سیپەی هەڵەبجە سەرانە لە خەڵکی وەردەگرێت"

SATURDAY, 20 JANUARY 2018 16:01:27

هەولێر-KDP.info- ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ په‌كه‌كه‌ هێزێكی چه‌كداری ناردووه‌ته‌ شاخه‌كانی هەو‌رامان له‌ نزیك مه‌رزی لاوه‌كیی سیپه‌ له‌ گوندی ده‌ره‌یمه‌ڕی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، بازگه‌ی له‌ هانه‌نه‌وه‌ داناوه،‌ ئەو شوێنه‌ كۆتاییی ئه‌و ڕێیه‌یه،‌ کە وڵاغداره‌كانی هه‌ورامان له‌وێ باره‌كانیان داده‌گرن و كۆڵبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ‌كۆڵ ده‌یگوازنه‌وه‌ بۆ سنووری ئێران، به‌ڵام به‌ هاتنی ئه‌و هێزه‌ی په‌كه‌كه‌ سه‌رانه‌یان له‌سه‌ر وڵاغداران و كۆڵبه‌ره‌كان داناوه‌ و ده‌بێ بۆ باری هه‌ر وڵاغێک بڕی 60 هه‌زار تمه‌ن و كۆڵبه‌ره‌کانیش ٣٠ هه‌زار تمه‌ن سه‌رانه‌ به‌ په‌كه‌كه‌ بدەن.

نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور، دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌

SATURDAY, 20 JANUARY 2018 15:01:01

بەغدا-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆ بووەوە و، به‌رده‌وامیی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ و دیدارانه‌یان به‌ مه‌به‌ستی هه‌رچی زوو ته‌واوكردنی ڕێكاره‌كانی ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی فڕگه‌كان‌، دووپات كرده‌وه‌‌.

 


 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP