Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 10:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پانۆڕامای كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info-  هه‌ولێر-KDP.info-  مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە یاوەریی شاندێكی باڵای سیاسیی هەرێم، له‌گه‌ڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق، كوتلە سیاسییەكانی پارلەمانی عێراقك، كوتلەی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی، ساڵح موتڵه‌گ و سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتیمانیدا كۆ بووه‌وە. له‌ كۆی كۆبوونه‌وه‌كاندا، دیالۆگ و بره‌ودان به‌ پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جه‌ختی لێ كرایه‌وه‌ و سه‌ردانه‌كه‌ به‌ گرینگ وه‌سف كرا.

 

دوێنێ پێنجشەممە 29ـی 9ـی 2016، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی شاندێكی باڵای سیاسیی هەرێم، كە پێكهاتبوو لە كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێم و مەلابەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و د. ڕۆژ نووری شاوێس ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین سكرتێری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و محەممەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم، سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ سەرۆكوەزیران و سەرۆككۆمار و سەرۆكی كوتلە سیاسییەكانی عێراق و سەرۆك و ئەندامانی هاوپەیمانێتی نیشتیمانیی شیعە كۆ بووه‌وە.

یەكەمین وێستگەی سەردانەكەی سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری، ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ حەیدەر عەبادیی سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزیرانی حكوومەتی عێراقی بوو.

لەم دیدارەدا سەرۆكوەزیرانی عێراق دوای بەخێرهێنانی سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری، باسی لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنە سەربازییەكانی هێزە عێراقییەكان و ئامادەكاری بۆ ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ كرد.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی جەختی لە ئەولەویەتی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدا كردەوە كە تێكشكاندنی داعش و ئازادكردنی شاری مووسڵە و خۆشحاڵیی خۆیشی نیشان دا بە ئاستی هەماهەنگی و ڕێككەوتنی سەربازیی نێوان هەرێم و بەغدا لە ئامادەكاری بۆ ئازادكردنی شاری مووسڵ.
لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر تەحەدیاتی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدا كە خۆی لە شەڕی داعش و قەیرانی ئابووری و مەسەلەی ئاوارەكان و دووبارە ئاوەدانكردنەوە دەبینێتەوە و بە پێویستیشی زانی كە هەموو هەوڵێك بۆ هاوكاری و كاری هاوبەشی نێوان هەردوولا بخرێتەگەڕ.

هەر لەم دانیشتنەدا جەخت لە بەردەوامیی دیالۆگ و لێكتێگەییشتن لەنێوان هەرێم و بەغدا كرایەوە.

لەدوای ئەم كۆبوونەوەیە كۆبوونەوەیەكی دووقۆڵیی لە نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكوەزیرانی عێراقی بەڕێوە چوو و، تێیدا بیروڕا لەبارەی چۆنیەتیی چارەكردنی كێشەكان و ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەماهەنگیی نێوانیان ئاڵوگۆڕ كرا.

لەدوای كۆبوونەوەكە نیوەڕۆخوانێك لەسەر شەرەفی سەرۆك بارزانی و شاندی باڵای هەرێمی كوردستان لە لایەن سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕێك خرا و، تێیدا ژمارەیەكی زۆری وەزیر و كەسایەتیی سیاسی و سەرۆكی كوتلە سیاسییەكان عێراق ئامادە بوون.

لەدوای نیوەڕۆخوانەكە سەرۆك بارزانی و سەرۆكوەزیرانی عێراقی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكان و ئامانجی سەردانی شاندی هەرێمیان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن شی كردەوە.

ده‌قی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆك بارزانی و سەرۆكوەزیرانی عێراق:

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كوتلە سیاسییەكانی پارلەمانی عێراق كرد
لە چوارچێوەی سەردانی ڕۆژی پێنجشەممە 29ـی 9ـی 2016، بۆ شاری بەغدا، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كە پێكهاتبوو لە كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێم و مەلابەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و د. ڕۆژ نووری شاوێس ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین سكرتێری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و محەممەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم، پێشوازی لە شاندی كوتلەی ره‌وتی سەدری لە پارلەمانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا ئەندامانی شاندی كوتلەی ڕه‌وتی سەدری سەردانی سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەریان بە گرینگ و مێژوویی وەسف كرد و، كورتەیەكیان لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و تێبینییەكانیان لەبارەی پڕۆسەی سیاسی و پێویستیی چاكسازی لە كاروباری ئیداری و سیاسیی عێراق خستەڕوو و جەختیان لە كاری هاوبەش و حیواری نێوان لایەنەكان كردەوە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی ئامانجی سەردانی خۆی و شاندی باڵای هەرێمی بۆ بەغدا شیی كردەوە باسیشی لەو ئەولەویەت و تەحەددیاتە هاوبەشە كرد كە دەبێتە پاڵنەرێكی بەهێز بۆ كاری هاوبەش و هەماهەنگی و حیوار لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان. سەرۆك بارزانی لە درێژەی قسەكانیدا باسی لە ڕێككەوتنی سەربازیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ كرد.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا هەردوولا تەئكیدیان لە پێویستیی حیوار و گفتوگۆی نێوان لایەنەكان كردەوە، ئەویش لەپێناو دەستپێكردنی لاپەڕەیەكی تازە بۆ چارەسەركردنی گرفت و قەیرانەكان.

 

سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری پێشوازیییان لە شاندێكی كوتلەی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی كرد
لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی گوتەیەكی لەبارەی شەڕی تیرۆر و قەیرانی دارایی و ئاوارەكان و كاڵبوونەوەی متمانەی نێوان لایەنەكان و ئاییندەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا پێشكەش كرد و، بە پێویستی زانی كە لە ڕێگەی گفتگۆ و لێكتێگەییشتن كار بۆ نەهێشتنی گرفتەكان بكرێت و ئامانجی سەردانی شاندی باڵای هەرێمی كوردستانی شیی كردەوە.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا شاندی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی نیگەرانییەكانی خۆیان لەمەڕ پڕۆسەی سیاسی و هەروەها ئاسەواری شەڕی تیرۆر و قۆناغی دوای داعش ڕاگەیاند و داوایشیان كرد كە لە كاری سیاسی و پارلەمانیدا هەماهەنگیی زیاتر لەنێوان ئیئتلافی نیشتیمانی و لایەنە كوردستانییەكان هەبێت. هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆیشیان ئاراستەی سەرۆك بارزانی و خەڵكی كوردستان كرد كە بوونەتە پەناگەی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە و لێقەوماوی شەڕی تیرۆریستانی داعش.

 

كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ساڵح موتڵه‌گ
پاش ئەو كۆبوونەوەیە هەر لە نووسینگەی د. ڕۆژ نووری شاوێس لە شاری بەغدا، سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری پێشوازیی لە شاندی ئیئتیلافی عەرەبی بە سەرۆكایەتیی ساڵح موتلەگ كرد.
لەو دیدارەدا شاندی ئیئتیلافی عەرەبی خۆشحاڵیی خۆیان نیشان دا بە سەردانی سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری بۆ بەغدا و، بوونی سەرۆك بارزانییان لە شاری بەغدا بە پێویست زانی بۆ چارەكردنی كێشەكان. هەروەها تێبینی و نیگەرانییەكانی خۆیان لەبارەی پڕۆسەی سیاسی و قۆناغی دوای داعش نیشان دا و وێڕای ستاییشكردنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان داوایان كرد كە لە پڕۆسەی ئازادكردنی مووسڵ ژیانی هاووڵاتیانی ئەو شارە لەبەرچاو بگیرێت كە مەعاناتێكی زۆریان لە دەست داعش بینیوە و لێبوردەیی و ئاشتەوایی لە ناوچە ئازادكراوەكان بەرقەرار بێت. هەروەها جەختیان لە دەستپێكردنی قۆناغێكی تازەی شەراكەت و گرێبەستی كۆمەڵایەتی كردەوە كە تێیدا هەموو لایەك هەست بە دڵنیایی بكات.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی باسی لە ئامادەكارییەكان بۆ ئازادكردنی شاری موسڵ كرد و كورتەیەكیشی لەبارەی مێژووی عێراق و ئەو كارەساتانەی بەسەر پێكهاتەكانی عێراقدا هاتووە بۆ شاندی میوان خستەڕوو.


سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆككۆماری عێراق كۆ بوونەوە
ڕۆژی پێنجشەممە 29ـی 9ـی 2016 لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ شاری بەغدا، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی شاندێكی باڵای هەرێم كە پێكهاتبوو لە كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێم و مەلابەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و د. ڕۆژ نوری شاوێس ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین سكرتێری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و محەممەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم، سەردانی كۆشكی كۆماریی كرد و لە لایەن د. فواد مەعسووم سەرۆككۆماری عێراق پێشوازی لێ كرا.

لە دیدارەكەدا باس لە گرینگی و بایەخی سەردانی شاندی باڵای هەرێم بۆ بەغدا و دیدار لەگەڵ سەركردەكانی عێراق كرا و، بە پێویستیش زانرا لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان حیوار و گفتوگۆی بەردەوام لەنێوان هەرێم و بەغدا دا هەبێت.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق كرا و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی عێراق لەمەڕ پڕۆسەی سیاسیی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ.


سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتیمانی كۆبوونەوە
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 29ـی 9ـی 2016، لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ شاری بەغدا، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری كە پێكهاتبوو لە كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێم و مەلابەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و د. ڕۆژ نووری شاوێس ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین سكرتێری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و محەممەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سوسیالیستی دیموكراتی كوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم، لەگەڵ سەید عەممار ئەلحەكیم سەرۆك و ژمارەیەك لە ئەندامانی هاوپەیمانیی نیشتیمانی كۆ بۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە لە نووسینگەی سەید عەممار ئەلحەكیم سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتیمانی بەڕێوە چوو، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتیمانی بە گەرمی بەخێرهاتنی سەرۆك بارزانی و شاندی باڵای هەرێمی كرد و، لە گوتەیەكدا جەختی لە بەهێزتركردنی حیوار و لێكنزیككەوتنەوەی لایەنەكان كردەوە و بە پێویستیشی زانی ئەو ئیشكالیاتەی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا بوونی هەیە چارەسەر بكرێت. هەروەها ڕۆشنایی خستەسەر پەیوەندییە مێژووییەكانی شیعە و كوردستان و داوای كرد پەیوەندییەكان توندوتۆڵتر بكرێن و ئەوەیشی خستەڕوو لە ئەنجامی نزیكی و هاوپەیمانیی شیعە و كوردستان دەستكەوتی گەورە بۆ عێراق هاتووەتە ئاراوە. پەیوەست بە ئازادكردنی شاری موسڵ جەختی لەوە كردەوە كە لە تەنیشت پلانی سەربازی پێویستە دەستكەوتی سیاسیش هەبێت و ڕێز لە تایبەتمەندیی پێكهاتەكان بگیرێت.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی پشتگیریی هەموو هەوڵێكی كرد كە لەپێناو چارەسەركردنی گرفتەكاندا بێت و، وێڕای ئاماژەدان بە قوربانیدانی گەلی كوردستان و پێشمەرگە لە شەڕی داعش هێمای بەو گرفتانەدا كە لە ئەنجامی پێشێلكردنی دەستوور و پشتگوێخستنی پڕەنسیپی شەراكەت هاتووەتە ئاراوە. لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی باسی لە مێژووی هاوبەشی گەلی كوردستان و عێراق و ئەو نەهامەتیانە كرد كە لەو مێژووەدا بەسەر گەلی كوردستاندا هاتووە.

سەرۆك بارزانی باسی لە هەڕەشەی تیرۆر و توندڕۆیی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە لەپێناو ڕێگەگرتن لە توندڕۆیی و سەرهەڵدانەوەی تیرۆر هەوڵی هەمە لایەنە پێویستە و باسیشی لە ئامانج و پەیامی شاندی باڵای هەرێمی كوردستان كرد و ئەوەی خستەڕوو كە لە ڕێگەی ئەولەویات و تەحەدیاتی هاوبەش زەمینە بۆ چارەسەركردنی یەكجارەكیی گرفتەكان خۆش ببێت.

ئاییندەی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و بابەتی شەراكەت تەوەرێكی سەرەكیی كۆبوونەوەی نێوان شاندی باڵای هەرێم و هاوپەیمانیی نیشتیمانی بوو و دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەیەكی چڕوپڕ بڕیار لەسەر ئەوە درا كە لیژنەیەكی هاوبەش بۆ دیراسەی چارەسەركردنی كێشەكان و هەروەها ئاییندەی پەیوەندیی نێوان هەرێم و عێراق پێكبهێندرێت.

جێگەی ئاماژەپێكردنە كە لەم سەردانەدا ئێوارەخوانێك لەسەر شەرەفی سەرۆك بارزانی و شاندی یاوەری لە لایەن سەید عەممار ئەلحەكیم ساز درا و، ژمارەیەكی زۆری ئەندامان و كەسایەتییە باڵاكانی هاوپەیمانیی نیشتیمانی ئامادە بوون.

هەر لەدوای كۆبوونەكەیش سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتیمانی لە پڕێسكۆنفڕانسێكدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن شیی كردەوە.

ده‌قی پڕێسكۆنفڕانسەكە:




دوایین هەواڵەکان

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 10:04:10

ھەولێر-KDP.info- رۆژی چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەنجایەمین ساڵیادی بۆدومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە،

 
په‌یامێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 09:04:30

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  په‌یامێكی له‌ یادی (50) ساڵه‌ى شه‌هیدبوونى ده‌یان قوتابى و مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و هاووڵاتیانى سڤیلى قه‌ڵادزێ بڵاوكرده‌وه‌.

 
سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 22:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 
حزبەکانی کوردستان بۆ KDP: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی پێگەی کوردستان دەردەخات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 21:04:02

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاته‌دا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 
سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact