Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 15:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ده‌میرتاش بۆ بارزانی: هه‌وڵه‌كانت بۆ وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی بخه‌وه‌ گه‌ڕ.. بارزانی: پێویستیمان بە ئاشتییە نەک شەڕ
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  لەدیداریدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەلاحەدین دەمیرتاش ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە پشتیوانی کردن و پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی لە باکوور و ڕایگەیاند کە ئەوان چاویان لەوەیە سەرۆک بارزانی هەوڵەکانی بۆ ئەو دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی بخاتەوەگەڕ و وەک براگەورەش پشتیوانی پڕۆژەی دیالۆگی نێوان لایەنەکان بێت و ڕایگەیاند کە ڕۆڵی جەنابتان کاریگەرییەکی زۆری بۆ سەرخستنی ئەو هەوڵە دەبێت.

ڕۆژی چوارشەممە 21ـی 9ـی 2016 لە سەلاحەدین  مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموكراتی گەلان و ئوسمان بایدەمیر و شاندێکی یاوەریان کرد کە لە ژمارەیەک پارلەمانتاری هەدەپە لە پارلەمانی توركیا و ڕاوێژکاران پێکهاتبوو.
لە سەرەتای دیدارەکەدا سەلاحەدین دەمیرتاش سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ دیدارەکە و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی سەرکردایەتیی بەڕێزیان لە شەڕی دژی تیرۆر و قوربانیدانی پێشمەرگە دەربڕی.


هەر لە دیدارەکەدا دەمیرتاش ئامانجی شاندەکەی لە سەردانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو کە هەوڵێکە بۆ سازدانی دیالۆگ لەنێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و بۆ ئەوەش پڕۆژەیەکیان ئامادەکردووە.
دەمیرتاش جارێکی دیکە ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد لە پشتیوانی کردن و پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی لە باکوور و ڕایگەیاند کە ئەوان چاویان لەوەیە سەرۆک بارزانی هەوڵەکانی بۆ ئەو دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی بخاتەوەگەڕ و وەک براگەورەش پشتیوانی پڕۆژەی دیالۆگی نێوان لایەنەکان بێت و ڕایگەیاند کە ڕۆڵی جەنابتان کاریگەرییەکی زۆری بۆ سەرخستنی ئەو هەوڵە دەبێت.

هاوسەرۆکی هەدەپە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ سەرخستنی دیالۆگ بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی هەموو لایەنەکان، ڕاشیگەیاند کە گەنجانی کورد لە سەنگەرەکانی بەرگرییدا خاکی کوردستان دەپارێزن، بەڵام بەداخەوە ڕۆڵی میدیای کوردستانی لە ئێستادا لە خزمەت برایەتی و هەماهەنگیی لایەنە سیاسییەکاندا نییە و سەرکردەکانیش ئازار دەدات و خەڵکیش لەو زمانە بێزارن، بۆیە پێویستە هەنگاوی یەکەمی دیالۆگی لایەنەکان لە ڕێگەی گۆڕینی زمانی ئاخاوتنی میدیاکان بێت و میدیا بخرێتە خزمەتی برایەتی و دیالۆگی لایەنەکان نەک وەک ئێستا کە بۆتە بەشێک لە کێشە. هەروەها داواشی کرد لایەنەکان چیتر لە ڕێگەی میدیاکانەوە لەگەڵ یەکتری نەدوێن، بەڵکوو ڕێگەی دانوستان و دیالۆگ بگرنە بەر.
دواتر دەمیرتاش بە درێژی باسی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم دۆزی کوردی کرد و دیالۆگ و هاوکاریی نێوان لایەنە کوردستانییەکانی بە تاکە ڕێگەی پێویست لەقەڵەم دا.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و ڕایگەیاند كە گەلی كوردستان بە بێ خواستی خۆی دابەش كراوە و بۆ مانەوە و پاراستنی ناسنامەی خۆی شەڕی كرد و توانی ناسنامەی خۆی بپارێزێت، بەڵام ئێستا لە قۆناخی مسۆگەركردنی دەستكەوت و بەرەوپێشەوەچوونی دۆزی گەلەکەمانداین و بۆ ئەوەش پێویستیمان بە ئاشتییە نەک شەڕ. سەرۆک بارزانی جەختی کردەوە کە ئەگەر لە ڕابردوودا گلەییمان لە زلهێزەکان و دەوڵەتەکان هەبووبێت، ئەوە ئێستا کاتی ئەوەیە گلەیی لە خۆمان بکەین.

سەرۆك بارزانی لەدرێژەی قسەكانیدا ئەوەی باسكرد كە ئەنجامی شەڕ ماڵوێرانی و كاولكارییە و، ڕۆژێك شەڕ زووتر ڕابگیرێت باشترە و لە قازانجی هەموو لایەكە و بۆ سەرخستنی ئاشتییش پێویستە هەموو لایەك پاڵپشت و هاوكاری یەكتر بین. جەختیشی کردەوە کە ئامادەیە لەپێناو دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا یارمەتیدەر بێت و لەهیچ هەوڵێک درێخی ناکات. سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد كە بۆ نزیككردنەوەی لایەنەكان هەوڵی زۆری داوە و ئەوەی لەدەستی هاتووە كردوویەتی و ئێستایش بە تەواوی پشتگیریی لەو هەوڵەی ئەوان دەکات.




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact