شنگال-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رماندی گشتیی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی) رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی مێژووییه و پێشمه‌رگه به خوێنی خۆی داستانێكی قاره‌مانه‌نه‌ی توۆمار كرد.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ری ئه‌م دوانیوه‌ڕۆ هه‌ینییه، (سسه‌رۆك بارزانی) ڕایگه‌یاند، شنگال گه‌لێك گرینگه و هێمای مه‌زلومیه‌تی گه‌لی كورده، تایبه‌ت به‌شێكی گرینگی گه‌لی كورد كه ئێزدین.
(سه‌رۆك ابرزانی) له سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی موژده‌ی ڕزگاركردنی شنگالدا، ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان و فه‌رمانده‌كانى به‌رز نرخاند كه داستانێكی مێژووییان تۆمار كرد.
هاوكات هیوای هه‌رجی زووه چاكبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ برینداران خواست و ڕایگه‌یاند كه، ئێمه به‌ڵێنی خۆمان به جێگه‌یاند. گوتیشی، پێشمه‌گه زۆر مه‌ردانه تۆڵه‌ى كچانی ئێزدییانی كرده‌وه.
(سه‌رۆك بارزانی) هه‌روه‌ها سوپاسی ئه‌مه‌ریكا و میدیای ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كرد له‌وه‌ی به‌رپرسانه ڕووماڵی پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كردووه.
ده‌رباره‌ی پێوویستیی هه‌رێمی كوردستان به هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له پاش ڕزگاكردنی شنگال هاوكات گوتی، شه‌ڕی داعش هیی هه‌موو لایه‌كه و پێویستمان به هاوكاری و پشتیوانیی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه.
ده‌یشڵێت، سه‌ركه‌وتنی شنگال كاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕزگاركردنی مووسڵیشه‌وه ده‌بێ.
(سه‌رۆك بارزانی) دووپاتی كرده‌وه، شنگال كه به خوێنی پێشمه‌رگه ڕزگار كراوه، به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی ته‌واوی خۆی ده‌دات بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی تاوانه‌كه‌انی تیرۆریستانی داعش؛ هاوكات له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین تا بیكه‌ین به پارێزگا و ئاوه‌دانی بكه‌ینه‌وه، چونكه وێران بووه.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌اكنی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه، جگه له پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هیچ هێزێك له‌م داستانه سه‌ركه‌وتووانه‌دا به‌شدار نه‌بووه.
گوتیشی، پلانی سه‌ره‌كیمان بۆ پاش ڕزگاركردن به‌پارێزگاكردنی شنگاله و ئه‌وه‌ی به ده‌ست حكوومه‌تی هه‌رێم بێ درێخی ناكات، داوایش له حكوومه‌تی به‌غدا و حكوومه‌ته‌كانی دراوسێیش ده‌كه‌ین تا له ئاوه‌دانكردنه‌وه شنگالدا ڕۆڵیان هه‌بێ.
هه‌ر له‌و كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا (سه‌رۆك) ڕایگه‌یاند، هه‌ر ده‌بێ ئالای كوردستان له شنگالدا بشه‌كێته‌وه و هیچ ئاڵایه‌كی دیكه له شنگاڵدا قبووڵ ناكرێ.
له‌باره‌ی هاووڵاتیانی عاره‌بی ناوجه‌كه‌یشه‌وه رایگه‌یاند، كه گه‌ر بێت و تاوانیان نه‌كردبێ، برای ئێمه‌ن و، وه‌ك برا ئێزدییه‌كان ده‌یانپارێزین، به‌ڵام تاوانباران و ئه‌وانی ده‌ستی ه‌ب خوێنی براكانمان سوور بووبێ، وه‌ك داعش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ.
پێوه‌ست به ئاازادكردنی ئێزدییه‌كانی ده‌ست داعشیشه‌وه رایگه‌یاند، هه‌رچی له‌ده‌ستمان بێ بۆ ئازادكردنیان ده‌یكه‌ین.
ده‌قی لێدوانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كدا: