دهۆک-KDP.info- چەکدارەکانی داعش لە سووریاوە بەرەو خاکی عێراق دێن، فەرماندەیەکی هێزی پاراستنی ئێزدیخانیش لە شنگال هۆشداریی گەڕانەوەی داعش بۆ شنگال دەدات.
سەلام بەرەکات، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دەڵێ: "داعش هەڕەشەیەکی گەورەیە لە شنگال، چونکە شانە نووستەوەکان هەن و لە چەندین ناوچەشدا بەتایبەت ناوچە عەرەبەنشینەکان چالاکییان هەیە."
بەرەکات دەشڵێت: "پێش دوو ڕۆژ لە ناوچەی بەعاج داعشێک خۆی تەقاندەوە و دوو کەسیش بە تۆمەتی پەیوەندیی ڕیکخراوەیی لەگەڵ داعش دەستگیر کراون و سنووری سووریا و عێراق پارێزراو نییە و دەترسین ئەو داعشانەی سووریا بە خاکی شنگالدا تێپەڕن و لەم ناوچەیەدا چالاکی بکەن."
گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراقیش بە سپۆتینکی ڕاگەیاندووە، ئەوان هێزێکیان بردووەتەسەر سنووری عێراق بۆ چاودێرکردنی داعشەکان و جموجووڵەکانیان."
کــاروان بــاعەدری