شنگال-KDP.info- وێڕای ئه‌وه‌ی گوتەبێژی هەپەگە ده‌ڵێ، بڕیاریان داوه لە شنگال بکشێنەوه، به‌ڵام به‌پرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، په‌كه‌كه به ته‌واوی له شنگال نه‌كشاوه‌ته‌وه، بۆیه هێشتا مه‌ترسیی هه‌یه توركیا هێرش بۆ سه‌ر شنگال به‌رپا بكات.
وه‌ك ریڤان وڵات گوته‌بێژی هه‌په‌گه، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی رایگەیاند، ئەمڕۆ ''کۆما جڤاکێن کوردستانێ'' بریاری داوه له سنووری شنگال بكشێته‌وه و ئه‌وانیش بڕیاره‌كه جێبەجێ دەکەن و، ده‌شڵێ، هه‌ربڕیارێك سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان بیدات، پێوەی پابەند دەبن.
پاش ئه‌وه‌ی توركیا چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شكركێشی كردووه بۆ سه‌ر شنگال، به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، په‌كه‌كه له راگه‌یێندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه كه له شنگال ده‌كشێنه‌وه.
له‌وباره‌وه به‌پرسی لقی شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان ، قادر قاچاغ، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شنگال به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه‌وه، خه‌ڵكی شنگال و پیاوانی ئایین و سه‌رۆك هۆزه‌كانی ئێزدی، داوایان له په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبییش كردووه له ناوچه‌كه‌یان ده‌ربچن و چۆڵی بكه‌ن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا له شنگال ماون و نه‌كشاونه‌ته‌وه. ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه كه هه‌ندێك له‌وانه‌ی باكوور و رۆژئاوای كوردستان كشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا په‌كه‌كه‌ی لێ ماون.''
قادر قاچاغ ده‌شڵێ، ''له شنگال بۆشاییی ئیداری هه‌یه و ئه‌و ئیداره‌یه‌ی هه‌یشه، شه‌رعی نییه و هاوكارییان ناگه‌یندرێتێ، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لێ ده‌رچێ كه دوو جار هاوكاریی بۆیان ره‌وانه كردووه، په‌كه‌كه ڕێی نه‌داوه هاوكاریی پێویست بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه ره‌وانه بكرێت و ڕاستییه‌كه‌ی رێگای تریش نییه هاوكارییان بۆ بچێت ، بۆیه دۆخیان زۆر خراپه.''
قاچاغ په‌كه‌كه به‌ره‌وڕووی پرسیار ده‌كاته‌وه و گوتی، ''ئه‌گه‌ر ئه‌وان راست ده‌كه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندیی كوردانی ئێزدییانیان ده‌وێت، با ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن و تووشی هێرشی توركیا نه‌بن و زیان به‌و خه‌ڵكه نه‌گات؟، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئێمه نه‌مانزانیوه شنگالیان جێ هێشتبێت.''
ئه‌و به‌رپرسه‌ی لقی پارتی له شنگال له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌شه كه، تا په‌كه‌كه له شنگال بمێنن، ئه‌وان كوردانی ئێزدی له مه‌ترسیدا ده‌مێننه‌وه و دوور نییه جارێكی دیكه تووشی جینۆساید ببنه‌وه.
هه‌ر لەبارەی کشانەوەی ئه‌و هێزه‌ی په‌كه‌كه له سنووری شنگال، مه‌حما خەلیل قائمقامی شەرعیی شنگال، له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی له شنگال هاوڕایه و ده‌ڵێ، هەبوونی پەکەکە لە شنگال مەترسی بوو بۆ سەر سەدان هاووڵاتی ئێزدی لە شنگال. هه‌ڵبه‌ته تورکیا بریاری دابوو لەبەر هەبوونی پەکەکە بێتە نێو شنگاله‌وه و، له‌شكركێشییش هۆكار ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئێزی ببنه‌وه قوربانی، ئاخر ئێزدی خۆیان برینیان قووڵە.
مه‌حما خه‌لیل، بۆ مالپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئاشكرای ده‌كات، كه بڕیاری پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له‌باره‌ی كشانه‌وه له ده‌ڤه‌ری شنگال، بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه و وه‌ك ئه‌و گوتی، ''هۆكاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه وڵاتی توركیا مكوڕه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له شنگال بمێنێ، ئه‌وا ده‌كرێنه ئامانج و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنیان لێ ده‌كات، هۆكاری دووه‌میش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، رێكه‌وتن هه‌یه له نێوان په‌كه‌كه و حكوومه‌تی به‌غدا و توركیادا، هه‌ڵبه‌ته ده‌ریشكه‌وت په‌كه‌كه له‌لایه‌ن به‌غداوه هاوكاری و پاڵپشتی ده‌كرێت و، هه‌ر به بڕیاری به‌غدایش له سنووری شنگال ده‌كشێنه‌وه.''
قایمقامی شنگال نایشارێته‌وه كه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال، بۆ هه‌بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و ده‌ڤه‌ره، گوتیشی ''ئه‌گه‌ر بڕیاری كشانه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه كاریگه‌ری ده‌بێت، له‌وانه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئاواره‌كان و ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، كه تا ئه‌م ساته به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه رێگری هه‌بووه.''
قادر قاچاخ ئه‌وه‌شی گوت، كه خه‌ڵكی ئێزدی و ته‌نانه‌ت عه‌ره‌به‌كانیش داوا ده‌كه‌ن ئیداره‌ی شه‌رعیی شنگال بگه‌ڕێته‌وه بۆ شنگال و هێزی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌وان بپارێزێت، ''ناشكرێ ناكرێت ئیداره به‌بێ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش ئه‌وان بپارێزێت، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شنگال.''
ئه‌و له‌باره‌ی هه‌ڵبژارده‌نه‌كانیشه‌وه گوتی، ئاماده‌كاریی زۆر باشیان كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، چونكه 80%ی ئێزدییه‌كان له كه‌مپه‌كانن و گوتیشی، ''یه‌ك گرفت هه‌یه ئه‌ویش هه‌ندێك بایۆمه‌تری كردووه و هه‌ندێك نه‌یكردووه، هه‌ندێكیش ناوی تۆمار كردووه و هێشتا نه‌یكردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سندووقی ده‌نگدان بێننه ناو كه‌مپه‌كانه‌وه، خه‌ڵك ئاماده‌ن ده‌نگ بده‌ن.''
مەولوود شاوشئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاندبوو، ئەو پلانەی تورکیا دایناوە بۆ عەفرین، هەمان پلانیش بۆ شنگال و ناوچەکانی دیکەش هەیە کە پەکەکە و یەپەگە مۆڵگه‌یان لێ داناوه. گوتیشی ''هەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی پەکەکە لە ناوی ببەین.''
دوای چەندین جار حکوومەتی هەرێمی كوردستان و ئیدارەی خۆجێیی شنگال و كوردانی ئێزدی، داوایان لە پەکەکە کردبوو لە شنگال بکشێنەوە، بەڵام رەتیان ده‌کردەوە.
بڵند ئیبراهیم--قائید میرۆ-كاروان باعه‌دری