Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 15:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كۆمسیۆن: ده‌نگی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی 92،73%یه‌
| KDP.info


 
هەولێر-KDP.info-  کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی ئەنجامی فەرمی و به‌راییی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی راگەیاند کە کوردستانیان بە رێژەی 92.73% دەنگیان لە ریفراندۆمدا بەڵی بووە.
 
(هه‌ندرێن محه‌ممه‌د) سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی لە دەسپێکی پرێسکۆنفرانسی کۆمسیۆندا  بە فەرمیی مژدەی سەرکەوتنی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، سەرەتای هەبوونی چەندین ئاستەنگ بەڵام لەوادەی خۆیدا کۆمسیۆن ئامادەیی کرد و پرۆسەکە بەسەرکەوتووی کۆتایی هات کە بەگوێرەی بنەماکانی نێودەوڵەتیی بوو، وەک بینیتان کە چاودێرانی نێودەوڵەتی کە شاهێدی گەورەیان دا کە ئەو ئەرکەیان بە شێوەیەکی تەواو ئەنجام داوە.
 
دواتر ئەنجوومەی کۆمسیاران بە فەرمیی رایگەیاند، دەنگی بەڵی کوردستانیانی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان و بەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و کوردستانیانی تاراوگە بریتی بووە لە 92.73%.
 

ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانى ریفراندۆم به‌م جۆره‌یه‌:

ژماره‌ى ده‌نگده‌ران به‌ گشتى: 4 ملیۆن و 581 هه‌زار و 255 ده‌نگده‌ر بوو.

ژماره‌ى به‌شداران به‌ گشتى: 3 ملیۆن و 305 هه‌زار و 925 ده‌نگده‌ر بوو كه‌ ده‌كاته‌ %72016.

ژماره‌ى ده‌نگى به‌ڵێ: 2 ملیۆن و 861 هه‌زار و 471 كه‌ ده‌كاته‌ سه‌دا 92.73.

ژماره‌ى ده‌نگى نه‌خێر: 224 هه‌زار و 468 ده‌نگه‌ ده‌كاته‌ %7.27

هه‌ندرێن محه‌ممه‌د روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ دواى ئه‌وه‌ى له‌ لایه‌ن دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ په‌سند كران ده‌بنه‌ ئه‌نجامى ره‌سمى و كۆتایى.

 
لە 25ی ئەیلوولی ئەم مانگەدا ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.



دوایین هەواڵەکان

عەبدولحسێن شەعبان: کێشەی ھەرێم لەگەڵ بەغدا لە سنووری دادگای فیدڕاڵی گەورەترە

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 12:04:32

ھەولێر-KDP.info- بیرمەندێکی ناسراوی عەرەب باس لەو گرفتە سیاسی و ئەمنیانە دەکات کە ڕووبەڕووی کوردستان کراوەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات، کێشەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا زۆر لە سنووری دادگای فیدڕاڵ دوورتر و گەورەترە دەشڵێ، ناکرێ مووچە و بوودجەی ھەرێم بخەنە نێو ململانێ و کێشمەکێشی سیاسییەوە، چونکە ئەمە سەرپێچییە و یەکێتیی نیشتمانیی وڵات و ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەب و کورد ڕووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە".

 
بەمنزیکانە سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 12:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەچێتە بەغدا. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئێستا هەوڵی جیددی هەن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت. 

 
مەسروور بارزانی: شەهیدانی کارەساتی بۆردوومانی قەڵادزێ هەمیشە لە یادمانن

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 11:04:17

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەخت لەوە دەکاتەوە، شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێ "هەمیشە لە یادمانن".

 
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران چەند بابەتێک گفتوگۆ دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 10:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 24 ی نیسانی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە و تێیدا چەند بابەتێک گفتوگۆ دەكرێت.

 
ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ھونەرمەند (جەمال ھیدایەت) دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 10:04:44

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ھونەرمەندی ناسراوی گەلەکەمان مامۆستا (جەمال ھیدایەت) دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact