هەولێر-KDP.info- سەرۆکی کوردستان (مەسعوود بارزانی) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تەنیا سەربەخۆیی زەمانەتی گەلی کوردستان دەکات کە جارێکی دیکە کارەساتی بەسەردا نەیەت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دەسپێکی پرێسکۆنفرانسەکەدا بەخێرهاتنی هەموو لایەکی کرد کە رای کوردستان بە هەموو جیهان دەگەینن، کورتەیەکی لە رابردووی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا پێشکەش کرد و رۆشنایی خستە سەر مێژووی سەدساڵەی رابردوو کە بە دووقۆناخ باسی کرد؛ قۆناخێک لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم و قۆناخێک دوای 2003، لە قۆناخی یەکەمدا لەسەر بنەمای شەراکەت لەنێوان کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی دیکە بوو، زۆریک لەوە رەنگە شاهێدبن و ئاگادربن بەڵام وێرانکردنی 4500 گوندی لێ کەوتەوە لەگەڵ ئەنفالی گەورە کە 182 هەزار کەس ئەنفالکرا کە زۆربەی ژن و منداڵ بوون، هەروەها 12 هەزار گەنجی فەیلی بێسەروشوێن کران لەگەڵ 8 هەزار بارزانی و کیمیابارانی هەڵەبجە تا زاخۆ کە 5 هەزار کەس بە ژەهری کیمیایی شەهید کران کە زۆرێک لە ئێوە وێنەکانتان بینیوە.
سەرۆکی کوردستان باسی قۆناخی دووەمیشی کرد کە لە 2003 ئەو قۆناخە کۆتایی هات دوای رووخانی رژێمی سەددام، ئێمە زۆر ئومێدەواربوون کە ئەوە دەرفەتێکی تازەیە کە عێراقێکی تازە دابمەزرێنین لەسەر بنەمای عێراقی فێدرالی و دیموکراسی و شەراکەت ئەوەی لە دەستمان هات بۆ ئەوە کردمان.
سەرۆکی کوردستان لەبارەی دەستووری عێراق ئاماژیشی دا، دوای ئەوەی لە ساڵی 2005 سیاغەی دەستووری بۆ عێراق کرا دەستوورێکی باش بوو یەکەمجاریش بوو کە عێراق ببێتە خاوەن دەستوور، ئەگەر کورد نەبا ئەوا دەستوور شکستی دەبرد. زۆری پێنەچوو بەشی دەستەڵاتداری ئێستا تەنیا دەمووچاویان گۆڕاوە، ئەگەرنا هەمان ئەقڵیەتی ئەنفالچی جارانن.
سەرۆکی کوردستان رایگەیاند، شەراکەت وجودی نەما و ماددەی 140 جێبەجێ نەکرا و هەتا گوتیان مرد، پێشمەرگە بوجەی بۆنەهات، چەکیان نەنارد، تەوازن نەما و پاشان نانبڕین هات و هانی شەقامی خۆیان دا کێ زۆرقسەی بە ئێمە دەگوت ئەوان دەنگیان دێنا، جا چۆن لەگەڵ ئەوانە بژین، ئێمە دەمانویست دەوڵەتێکی فیدرالی و دیموکراسی بێ عێراق، نەبەڵام بوو بە دەوڵەتێکی مەزهەبی.
سەرۆکی کوردستان لەبارەی چارەسەرییەکانیش بۆ هەمووان روونی کردەوە، زۆر هەوڵمان دا چارەی ئەو پرسە بکرێ، لەگەڵ بەغدا و کۆمەڵگەی دەولی لەگەڵ هەموو لایەک، بەراستی بەغدا ئێمەی قبووڵ نەکرد و ناچاری کردین ئەو هەنگاوە بنێین، قیادەی سیاسی کوردستان زۆر بیری لەوە کردەوە کە چارەیەک بۆ ئەو پرسە بدۆزێتەوە، بۆیە لە 7-6-2017 بڕیاری ریفراندۆمی دا، ئێمە پارساڵ چووینە بەغدا لەوێ پێمان گوتین با ببینە دوو دراوسێی باش و پارساڵ زۆر موتەفەهووم بوون، زۆر لە دۆستان گلەیان دەکرد ئەوە موفاجەئە بووە بۆیان، بەڵام ئەمە موفاجەئە نەبوو ئێمە پێشووتر پێمان گوتبوون.
ئاماژەیشی دا، گەڕانەوە بۆ رای میللەت دیموکراتیترین و راستترین شێوەیە بۆ بڕیارێکی دروست، ئەو لایەنانە بە ئێمەیان نەگوت بۆ ئەو بڕیارەتان دا، یەکڕاست کەوتنە هەڕەشە، ئەرێ گەلی کوردستان مافی ئەوەیشی نەبێ بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، کاتێ کە ئێمە ئیبادە و کۆمەڵکوژ و جینۆساید کراین ئەی ئەو کاتە خۆ باسی ریفراندۆمان کردبوو، ئەی ئەو هەموو کارەساتەی بەسەر گەلی کوردستانیان هێنا، ئەوە ئیسپات بوو لە سەد ساڵی رابردوو ئینکاری مافی گەلی کوردستانە ئەگەر بە زمانیش بڵێن مافی کوردستان، بەڵام بە کردار پێچەوانەکەی دەکەن.
سەرۆکی کوردستان لەبارەی بڕیاری ریفراندۆم و سەربەخۆییە، جەختی کردەوە کە ئێمە گەیشتینە ئەو باوەڕە کە تەنیا سەربەخۆیی ئەو زەمانەتەمان پێدەدات تا جارێکی دیکە ئەو کارەساتەی بەسەر ئێمە نەیەت، ئستایش بۆ قۆناخی داهاتوو روونی دەکەمەوە کە ریفراندۆم هەنگاوی یەکەمە کە گەلی کوردستان چارەنووسی خۆی دیاری دەکات، پڕۆسەیەکی درێژخایەن دەستپێدەکات دوای ئەوە، ریفراندۆم بۆ فەرزی واقیع نییە، بۆ دیاریکردنی سنوور نییە، ئێمە ئامادەین لەگەڵ بەغدا ساڵێک بێ یان دوو ساڵ بێ ئەگەر درێژتریش بێ ئاساییە بکەوینە گفتوگۆ، بەڵام گفتوگۆی ئێمە بۆ ئەوەبێ چۆن ببینە دوو دراوسێ باش.
سەرۆکی کوردستان جارێکی دیکە بۆ هەموو لایەک تەکیدی کردەوە، لەسەر هاوکاری کردنی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە تیرۆر، ئێمە ئامادەین لەگەڵ بەغدایش لەسەر هەماهەنگی بۆ شەڕی تیرۆر، ئازادکردنی مووسڵ بەرهەمی ئەو هەماهەنگییە بوو، تەلەعفەر نمونەیەکەی دیکە کە ئەو هەماهەنگییەی دروستبوو پێشمەرگەی هاوکاری کردن، پێشمەرگە زیاتر لە 500 داعشی کوشت کە زۆربەی بیانی بوون ویستیان رابکەن بۆ دەرەوە، دوێنێیش سوپای عێراق و پێشمەرگە دانیشتیان کردووە کە چۆن حەویجە ئازاد بکرێ.
سەبارەت بە ئاوارەکانیش، سەرۆکی کوردستان رایگەیاند، کوردستان ماڵی ئاوەرەکانە، تا دەگەڕێنەوە شوێنەکانیان، دەیانپارێزین و کە برای ئیمەن و خاوەن ماڵن، هەرگیز رێگا نادەین کێشەی ئیمە لەگەڵ حکوومەتی عێراق ببێتە کێشەی دوژمنایەتی نێوان کورد و عەرەب.
سەبارەت بە دراوسێکانی کوردستان، سەرۆکی کوردستان روونی کردەوە، لەگەڵ دراوسێکانیش دەمانەوێ ببینە باشترین دراوسێ و، بۆیان دەردەکەوێ کە ئێمە هاوکار دەبین بۆ چەسپاندنی ئەمن و ئاسایش لە ناوچەکە، پابەند دەبین بە پرەنسیپەکانی یاسای نێودەوڵەتی.
سەرۆکی کوردستان لەسەر سیستەمی داهاتووی کوردستان ئاشکرای کرد، سیستەمی ئایندەمان ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە دەستوور بنووسریتەوە و گەلی کوردستان رای لەسەر بدات، بەڵام ئامانجی هەموو لایەک ئەوەیە کە دەوڵەتی مەدەنی و دیموکراتی و فیدراڵی بێ و مافی هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بێت، ئەمڕۆیش مافی گرەنتی پێکهاتەکان کۆمسیۆن پەسەندی کرد، ئەمەش دەستکەوتێکە بۆ هەموو گەلی کوردستان.
سەرۆکی کوردستان بۆ خەڵکی کوردستانیش گوتی، من داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەم بە ئارامی بچنە سەر سنودقی دەنگدان و خۆیان بەدوور بگرن کە پرۆسەکە بخاتە ژێر پرسیار، دەبێ پرۆسەیەکی بێگەرد و پاک بێت، سوپاسی هەموو حزب و لایەنە سیاسییەکان و پەرلەمان و کۆمسیۆن و جەماوەری کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و دەزگای ئەمنی کرد کە بە ئەرکی خۆیان هەڵساون و لە داهاتوویشدا وەها ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن.
لە کۆتاییدا سەرۆکی کوردستان گوتی، تەنیا سەربەخۆییە وەڵامی دایکە شەهید و منداڵە شەهید و کەسوکاری شەهید بداتەوە، لە کۆتاییدا سوپاستان دەکەم و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان و هەموو خەڵکی کوردستان.
پاش كۆتایی گوتاری (سه‌رۆك) ده‌رگای پرسیار به ڕووی ڕۆژنامه‌نووساندا كاریه‌وه و له وه‌ڵامی كه‌ناڵی فڕانس24دا له‌باره‌ی پێوه‌ندیی دواتری كوردستان له‌گه‌ڵ دنیا و توركیادا رایگه‌یاند، گه‌لی كوردستان بڕیاری خۆی داوه، پێمان وابوو كه له‌و لایه‌ن و لایه‌نی دیكه په‌رچه‌كردار ده‌بێ، به‌ڵام بڕیارمان دا كه هه‌ر سزایه‌ك هه‌بێ، له ده‌ره‌نجامدا پێمان وایه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقیعدا مامه‌ڵه ده‌كات. هه‌ڕه‌شه‌ش نابین بۆ سه‌ر ئاسایشی توركیا، پێشتر بۆ توركیا و دنیامان سه‌لماندووه. به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه نین له‌گه‌ڵ ئێران و هیچ وڵاتێكدا. دواتر ده‌یسه‌لمێنین كه هه‌ڵه‌ن.
له وه‌ڵامی ئه‌لجه‌زیره‌دا ئایا هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی شتێكی چاوهڕوانهنكراو بوو؟ گوتی له‌سه‌ره‌تادا ده‌یانگوت كاته‌كه گه‌نجاو نییه، ئێستایش گوێمان لێ نه‌بووه كه كه‌س دژی مافی گه‌لی كوردستان بێ، ڕه‌تی بكاته‌وه. هه‌ڵوێستی به‌غدایش جاوهڕوانهنكراو بوو، ماقوول نییه گه‌ل سزا بدرێ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیه‌وێ سه‌ربه‌خۆ بێ. شاند دێن و زۆر ستایشی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌باره‌ی راپرسییه‌كه‌وه شتێكی دیكه ده‌ڵێن، ئێمه پێیان ده‌ڵێین، گوێمان لێ بگرن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌شه‌وه كه كه له كه‌ركووكیش راپرسی ده‌كرێ، رایگه‌یاند، له هه‌موو ناوچه كوردستانییهكندا راپرسی پێكه‌وه ده‌كرێ.
له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیشدا ڕایگه‌یاند، له حكوومه‌تی غێراق و واشنتن بپرسن بۆ له‌گه‌ڵ راپرسی نین، وڵاتانی ئیسلامی‌یش چ له‌وباره‌وه ده‌ڵێن به سروشتی وه‌رده‌گرین، هه‌ڵوێستی یوئێنیش، هه‌ڵوێستی نێوانگیری ده‌بێ.
ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی حكوومه‌تی عێراق ده‌بین داخۆ په‌رچه‌كرداری ده‌بێ یان نا، ئه‌وكاتیش ئێمه په‌رچه‌كرداری خێرامان نابێ و به‌رچاومان روونه بزانین چ ده‌بێ، خۆ كه هه‌ر به زمان و ئه‌قڵیه‌تی ئه‌نفال مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و بۆی بگه‌ڕێنه‌وه، ئێمه‌ش را و بریاری خۆمان ده‌بێ.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا كه له هه‌ندێ له سنووره‌كان به تایبه‌ت توركیا مانۆڕی سه‌ربازی ده‌كرێ، سنووره‌كان داده‌خرێن، (بارزانی) رایگه‌یاند، توركیا له نێو خاكی خۆیدا چ ده‌كا، مانۆڕ ده‌كات یان نا، پێوه‌ندی به خۆیانه‌وه هه‌یه، هیوادارین سنوور دانه‌خرێ، چونكه هه‌مووان له‌وه‌دا زیانبار ده‌بن.
له وه‌ڵامی هه‌ڵوێستی حزبێك له نێو ئه‌نجوومه‌نی باڵای راپرسیدا به پاشگه‌زبوونه‌وه له بڕیاری ڕاپرسی، (سه‌رۆك) گوتی، دواكۆبوونه‌وه به‌ر له سه‌عاتێك بوو، هه‌موو له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون كه راپرسی ئه‌نجا،م ده‌درێ، جا كه‌سێك و به‌رپرسێك ناتوانێ ڕاپرسی رابگرێ.
سی ئێن ئێن پرسی، پێشبینی شه‌ڕی چه‌كداری له‌گه‌ڵ به‌غدادا ده‌كه‌ن و ئێوه بۆ ئه‌وه ئاماده‌ن؟ (سه‌رۆك) رایگه‌یاند، پێشبینی هیچ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی چاهكداری نایكه‌ینه‌وه و پێشتر ئاماژه‌مان به هه‌ماهه‌نگیی نێوانمان دا و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش پێوه‌ندییه‌كانمان دهسبهستین. من دڵنیایی ده‌ده‌م له لایه‌ن خۆامنهوه بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه.
ئه‌لحوڕه پرسی، له مه‌نده‌لی چه‌ند ڕووداوێك هه‌بوون، ئاڵای وكردستان هێنرایه خواره‌وه، پێشبینی ده‌كه‌ن، سبه‌ینێیش كاری له‌وجۆره ڕوو بدات؟ ئه‌وه‌ی رووی دا كارێكت منداڵانه بوو، ئه‌وه‌ی له مه‌نده‌لی ڕووی دا، كۆمه‌لێك چه‌كدار بوون و ڕێنماییش هه‌یه كه ئاسایشی ناوچه‌كان بپارێزن و وه‌ڵامی هلو جۆره كارانه نه‌ده‌نه‌وه.
له وه‌ڵامی بی بی سی ئینگلیزیشدا له پرسی، پێشبینی ده‌كه‌ن راپرسی گرژی لێ بكه‌وێته‌وه؟، ئایا ئێستا كورد به هۆی پێداگیری له راپرسی كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراو بێ؟ ئێمه بیر له تووندووتیژی ناكه‌ینه‌وه و ده‌ستپێشخه‌ر نابین، هیوادارین ئه‌وانیش بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه، چونكه له ئاكامدا ده‌بێ به لێكتێگه‌یشتن كێشه‌كان جاره بكه‌ین.
با راپرسی بكرێ، جا داخران به ڕووی كوردستاندا، كه چاوه‌ڕێی ناكه‌م، كه وایش بێ، وه‌ك سه‌رده‌می فیدراڵی كه خراپتر بوو گوشار زیاتر بوون، هێدی ده‌بێته‌وه، خۆی دنیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقیعدا ده‌كات، ئێمه خاك و وڵاتمان هه‌یه و بۆ مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ن.
داوایش له دۆستان ده‌كه‌م، شه‌ڕی شكاندنی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا نه‌كه‌ن، چونكه هه‌رچی ببێ له‌وه‌دا ناشكێین.
له وه‌ڵامی بی بی سی فارسیشدا، سه‌باره‌ت به بڕیاری داخستنی ئاسمانی ئێران به ڕووی كوردستاندا، (سه‌رۆك) رایگه‌یاند، نه‌مزانیوه، به‌ڵام كه وابڕیارێكی دابێ كه‌یفی خۆیه‌تی. ئه‌مڕۆشی هه‌ندێ ناوچه‌ی بۆردوومان كردوو، گوایه باره‌گای ئۆپۆزسیۆنی لێن، راسته ژه‌نه‌ڕال (قاسم سلێمانی) لێره بوو، منیش بینیومه، با ببینین بزانین دوای راپرسی كێ دژایه‌تیمان ده‌كا و كێیش پشتیوانیمان ده‌كات. به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی كه له ده‌می خۆاینهوه گوێبیستی ده‌بین و ئه‌وه‌یشی له راگه‌یاندن گوێبیستی ده‌بین، وه‌ك یه‌ك نین.
بی بی سی عه‌ره‌بییش پرسی، هه‌ندێ له ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی ێیان وایه، كاتی ڕاپرسی گونجاو نییه و كاریگه‌ریی به‌سه‌ر باری ئابووری ده‌بێ، هه‌روه‌ها دهێڵن ئه‌مه بۆ مانه‌وه‌ی ئێوه‌یه له ده‌سته‌ڵاتدا؟ (سه‌رۆك بارزانی) گوتی، هه‌رزۆری حزبه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره ڕهككهوتوون، ئه‌و لایه‌نانه‌ش كه باست كردن، له ڕێچكهكه لایان دا و، خه‌ڵك ئه‌وانی تێپه‌ڕاند.
ده‌بوایه ساڵی 2008 به‌غدامان جێ هێشتبا، جونكه ترس له ئهقڵهیهتێكه كه ده‌بابه به‌رانبه‌ر به گه‌لی كوردستان به كار ده‌هێنێ، جا گه‌رانه‌وه بۆ به‌غدا به‌سه‌ر چووه. ئه‌و ڕێژه‌ی كه پشتیوان له پشتیوان له راپرسی ده‌كا و ئه‌وه‌شی كه دژیه‌تی، وه‌ك دڵۆپێك له ده‌ریایه‌كدا وایه.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا كه ده‌شێ راپرسی له كه‌ركووك ڕیسكێك بێ به هۆی بوونی پێشمهررگه له كه‌ركووك و حه‌شدی شه‌عبی له سنووره‌كه‌دا؟
ئاگاداری هه‌موو هێزه‌كانمان كردووه، ئاسایشی كه‌ركووك بپارێزن، هه‌ڵچوونتان نه‌بێ، كێ ده‌نگ ده‌دا با بیدات، كێیش نایدا با نه‌یدا، به‌ڵام كه هه‌وڵی پێشوه‌خته هه‌یه كه پشێوی له كه‌ركووك بنێنه‌وه، ئه‌وا شتێكی دیكه‌یه و بۆ ده‌بێ ڕێ له‌وه بگرن كه گه‌ل مافی خۆی پێڕۆ بكات.
زۆر قسه و هه‌ڕه‌شه ده‌كرێ، به‌ڵام وا نییه كه ببن به كردار، ئینجا هێرشیش بۆ سه‌ر كه‌ركووك وا ئاسان نییه. جا كه خه‌ڵك شه‌ڕ به ئێمه بفرۆشن كه ئومێد ده‌كه‌ین شتی وا ڕوو نه‌دات، به‌ڵام كه ڕوو بدات، دواتر دنیایه‌كی دیكه ده‌بێ.
له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی (عه‌بادی)یش، رایه‌گیاند، من ڕێز له (عه‌بادی) ده‌گرم و پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵی ده‌پارێزین، له‌م ماوه‌شدا من وه‌ڵامی ڵێدوانی تووند ناده‌مه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ژاپۆنی، پرسی، راپرسی كاریگه‌ریی به‌سه‌ر كوردانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه ده‌بێ؟، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، ئێمه هه‌ز ده‌كه‌ین برا كورده‌كانمان له‌گه‌ڵ دهولهتهكانیاندا و به ڕێگه‌ی ئشتی و دوور له تووندووتیژی جاره بكه‌ن، ئێمه له‌گه‌ڵ تووندووتیژیدا نین.
ڕۆژنامه‌نووسێكی نۆروێژییش پرسی، بۆ له‌م كاته‌دا راپرسی ده‌كه‌ن؟ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، چه‌ند ئێمه بمێنین ئه‌وان به‌هێزتر و ئێمه لاوازتر ده‌بین.
له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووسێكی هۆڵهندایشدا كه راپرسی خۆی بووه به ئامانج، پێتان وا نییه كه كۆمه‌ڵگای نێودهوێڵتی به هۆیه‌وه، پشتتان تێ بكات؟، (سه‌رۆك بارزانی) گوتی، ئێمه هێشتا ڕاپرسیمان هنكردووه، به‌ڵام كه ئێمه چاوهروانیئ ه‌وه بن كه به‌غدا و دنیا له كریسمس و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قورباندا بێن و بڵێن وه‌رن ئه‌وه دهوهلتتان، شتی وا ڕوو نادات، جا دواتر ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كردین، به‌خێر بێن سهرجاوان و ناشهێن، له بهرساندا نمرین. كه بمرین با بۆ سه‌ربه‌خۆیی بێ، هه‌ڵبه‌ته من گه‌شبینم و ناترسم و با چاوه‌ڕێیش بین.
ڕۆژنامه‌ی تۆكیۆی ژاپۆنی پرسی، تۆ گوتووته كه جارێكی دیكه خۆت بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ههڵنابژێریتهوه، ئه‌م بریاره بۆ پاش راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانیشه، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، تاكهكاری من ئه‌وه‌یه سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌لی كوردستان بهێنمه دی، نه‌ك پۆستی سه‌رۆكایه‌تی.
حورییه‌تی توركیا ده‌ڵێ، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی وتركیا بریاری داون، یه‌كێك له‌وانه پێوه‌ستن به باری ئابوورییه‌وه؟، (سه‌رۆك) له وه‌ڵامدا گوتی، حه‌ز ناكه‌ین بڕیاری وا درابێ و ئه‌گه‌ر سزای ئابوورییش بسه‌پێندرێ، ئه‌وا هه‌ردوو لامان زیانبار ده‌بین، به ته‌نیا ئێمه زه‌ره‌ر ناكه‌ین.
عه‌شتاری ئاسمانییش پرسی، ئه‌و دۆكۆمێنته سیاسییه‌ی پێوه‌سته به پێكهاته‌كان له كوردستان، چۆن ده‌ڕواننه دهستهكهتهكانی ئه‌م نه‌ته‌وانه؟، (سه‌رۆك بارزانی) گوتی، ئه‌و ڕێككه‌وتنه سیاسییه په‌سند كرا و په‌یمانیش هه‌یه له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی سیاسییه‌وه و بۆ موجامه‌له‌ش نییه.
ته‌له‌ڤزیۆنی چین پرسیاری كرد له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه كه، ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن، راپرسی بۆ ئێستاتان باش نییه؟، ئایا باوه‌ڕت وایه سه‌رباری هه‌موو ئه‌و گوشاره نێودهولهتیانه، هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ به وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ؟، (سه‌رۆك بارزانی) گوتی، سبه‌ینێ خه‌ڵكی وكردستان وه‌ڵامی ئه‌وان ده‌داته‌وه، بۆ من وه‌ڵام بده‌مه‌وه؟. گرینگه ئه‌وه‌یه بۆ یه‌كه‌مجاره خه‌ڵكی كوردستان ئازادانه بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات. راپرسی داگیركردنی مافی كه‌سی دیكه‌یه، جا ئه‌مڕۆ ێ یان سبه‌ی، ده‌بین به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و ئومێد ده‌كه‌ین به خۆشی بێ و دووچاری گیروگرفتی دیكه نه‌بینه‌وه. گوتیشی، پاش ئنجامی راپرسی هیچ به‌دیلی دیكه جێی ده‌نگی خه‌ڵك ناگرێته‌وه، چونكه كه بێت و عیبره‌تمان له رابردوو وه‌رنه‌گرتبێ، خوا بمانگرێ.
ته‌نیا وڵات كه پشتیوانی ڕاپرسی كردووه، ئیسرایل بووه، وه‌ڵامی تۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن نابێ ده‌وڵه‌تێكی دیكه‌ی هاوشێوه لێره دروستت ببێ چییه؟، (سه‌رۆك بارزانی) گوتی، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئیسرایلی دووه‌م دروست ده‌بێ قسه‌یه‌كی سه‌خیف و بێمانایه.