Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 08:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئیلێت فریدلاند: دەنگی (بەڵێ)ـی خه‌ڵکی کوردستان بۆچی سوودی ئه‌مریکای تێدایه‌؟
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  لێکۆڵه‌رێک له‌ ناوه‌ندی ستراتیژیه‌تی ئاسایش له‌ واشنتۆن و کلاریۆن پرۆجێکت، لەبارەی سەرکەوتنی ڕاپرسیی چاوەڕوانکراوی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی و سوودی بۆ ئەمەریکا دەڵێ، کوردستان تۆمارێکی جوانتر و باشتری له‌ دراوسێکانی هه‌یه‌ له‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌کان. هەروەها دەڵێ، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌بێ به‌ سه‌رمایه‌ بۆ ئه‌مریکا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌.

(ئیلێت فریدلاند) لێکۆڵه‌ر له‌ ناوه‌ندی ستراتیژیه‌تی ئاسایش له‌ واشنتۆن و کلاریۆن پرۆجێکت، که‌ ده‌رچووی زانکۆی ئۆکسفۆرده‌ و له‌ چه‌ندین ناوه‌ندی هزریی جیهانیدا کاری کردووه‌ و له‌ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا ده‌ژی، له‌ بابه‌تێکدا پرسیار ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان له‌ ڕیفراندۆمی ڕۆژی ٢٥ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧ ده‌نگ بده‌ن چ سوودێکی تێدایه‌؟ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌:
ده‌ڵێ" یه‌که‌م شت، ئه‌وه‌یه‌ که‌ کوردستانی سه‌ربه‌خۆ هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا ده‌بێ. له‌ نیسانی ٢٠١٦ ئه‌مریکا ڕازی بوو که‌ هاوکاریی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بکات به‌ بڕی ٤١٥ ملیۆن دۆلار. هه‌روه‌ها پێنتاگۆن ناوه‌ندی ڕاهێنان و هاوکاری و سێ بنکه‌ی ڕاهێنانی له‌ هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ته‌وه‌." 

هەروەها باس لەوە دەکات کە "کورد بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ هاوکاریی ئه‌مریکایان کردووه‌ و دژی پاوانخوازیی ده‌وروبه‌ر ده‌بن. ئەوان هیچ ئاره‌زوو ناکه‌ن هه‌ژموونی ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا زاڵ بێت".
ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌ڵێ "ڕوو نادات کورد له‌ ژێره‌وه‌ هاوکاریی تیرۆریست و توندڕۆکان بکه‌ن."
خاڵی دووه‌م، کوردستان تۆمارێکی جوانتر و باشتری له‌ دراوسێکانی هه‌یه‌ له‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌کان. له‌ کاتی ئێستادا کوردستان ناوچه‌یه‌کی ئارامه‌ بۆ کریستیانه‌کان، ئێزدی و پێکهاته‌کانی دیکه‌ی عێراق. جیاواز له‌ به‌شەکانی دیکه‌ی وڵاته‌که‌ که‌ گیرۆده‌ی شه‌ڕی تایه‌فین."
سێیه‌م، پێشبیی ده‌کرێ کوردستان په‌یوه‌ندیی باشی هه‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان به‌ ئیسرائیلیشه‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێ به‌ گۆڕانکارییه‌کی نوێ که‌ ڕۆڵی ده‌بێ له‌ به‌دیهاتنی ئاشتی و ئارامیدا.
ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سەرکی ئەمریکا پلانێکی گه‌وره‌ی له‌ چوارچێوه‌ی کردارێکی گه‌وره‌ به‌دی بهێنێ، ئه‌وا کورد شایه‌نی دادپه‌روه‌رین، دادپه‌روه‌رییه‌ک له‌ شێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌وان. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌بێ به‌ سه‌رمایه‌ بۆ ئه‌مریکا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌.




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 
راوێژکارێکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کاریگەری ھەبووە"

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 17:04:54

ھەولێر-KDP.info- دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کرانەوەیەک ھەیە لەنێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێم و دەنگەکانی کورد لە کەرکووک و نەینەوا و خانەقین گۆڕانکاریان پەیداکردوە. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact