عارف قورباني
ده‌ڵێن نوسينهوهي مێژوو چه‌ند بۆ تۆماركردني رووداوه‌كانه، ئه‌وه‌نده‌ش بۆ ئه‌وه‌يه نهوهكاني داهاتوو عيبرهتي لێوه‌رگرن. هه‌ر بۆيه زۆرجاريش كه رووداوێكي هاوشێوه دووباره ده‌بێته‌وه، ده‌وترێت مێژوو دوباره ده‌بێته‌وه. گرنگه له دووبارهبوونهوهي رووداوه‌كاندا مرۆڤ كه‌ڵك له مێژوو وه‌ربگرێت، سوود له لاپه‌ڕه پرشنگدارهكاني وه‌رگرێت و خۆي له دووباره بوونه‌وه‌ي هه‌ڵه‌كان بپارێزێت.
پرسياري ساده و ساكار بۆ ئێمه ئه‌وه‌يه ئايا ئێمه عيبرهتمان له مێژوو وه‌رگرتووه.؟
ئه‌م دوو روداوهي لێره‌دا دهيگێڕمهوه، دوو لاپه‌ڕه‌ن كه كاريگه‌ريان له‌سه‌ر مێژووي كورد و خاكي كوردستان هه‌يه، په‌يوه‌ستن به بابه‌تێكي هه‌ستيار و چارهنوسسازي وه‌ك كه‌ركوكه‌وه.
من ته‌نها دهياننوسمهوه و بهراوردكاري و هه‌ڵسه‌نگاندنيان بۆ ئێوه جێ ده‌هێڵم.
سه‌ره‌تاي دروستبووني ده‌وڵه‌تي عيراق، كاتێ چارهنوسي ويلايه‌تي موسڵ يه‌كلا نهكرابويهوه و (عوسبه‌ت ئومه‌م) ليژنهيهكي پێكهێنابوو بۆ بڕياردان له چارهنوسي ئه‌م ناوچه‌يه، هێشتا روون نه‌بوو كه كه‌ركوك و ناوچه‌كاني تري كوردستان له نه‌ينه‌وا و هه‌ولێر و سلێماني و ده‌شتي شاره‌زور ده‌كرێن به ده‌وڵه‌تي كوردستان بۆ كورد، يان ده‌بنه‌وه به‌شێك له ده‌وڵه‌تي توركيا، ياخود ده‌لكێندرێن به عيراقي عه‌ره‌بيه‌وه.
مه‌ليك فه‌يسه‌ڵ كه تازه كرابوو به مهليكي عيراق به ياوهرێتي مهندوبي سامي سه‌رداني شاري كه‌ركوك ده‌كات و ئامانجيش له سهردانهكهي ئه‌وه‌يه كه ئاماژه‌ي ئه‌وه بدات كه عوسبه‌ت ئوومهم له نێوان كێشمهكێشمي تورك و به‌ريتانياو عه‌ره‌ب به قازانجي عه‌ره‌ب بڕيار ده‌دات، له كۆبوونهوهيهكي له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تي شاره‌كه ده‌ڵێت (رۆژێك دێت كه‌ركوك ده‌بێته جوانترين شاري عيراق).
له ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌وه كه‌سايه‌تي جوامێر نيشتمان په‌روه‌ر حه‌مه سه‌عيد جاف له مه‌ليك راده‌په‌ڕێت و په‌نجه‌ي له رووي به‌رز ده‌كاته‌وه‌و به زماني هه‌ڕه‌شه‌وه ده‌ڵێت (مه‌ليك فه‌يسه‌ڵ گوێ بگره و مهندوبي سامي تۆش شايه‌ت به، له كه‌سي قبوڵ ناكه‌ين گومان بخاته سه‌ر ناسنامه‌ي ئه‌م شاره، ئێره كوردستانه‌و ده‌بێ هه‌ر به كوردستاني بمێنێته‌وه). ئه‌وكات كورد نه خاوه‌ني هێزي سياسي و نه خاوه‌ن هێزي پێشمه‌رگه و نه خاوه‌ن سه‌رۆك كۆمار و نه خاوه‌ن ههرێمێكي ئازاد و نه خاوه‌ن موئهسهساتي ده‌وڵه‌تي بوو، به‌ڵام حه‌مه سه‌عيد جاف خاوه‌ني عيزهتي كوردانه و خاوه‌ني ههستێكي نيشتمان پهروهرانهي كوردانهبوو. چاوي له به‌رژه‌وه‌ندي و پله‌و پايه و ئيمتيازات نه‌بوو، بۆيه به جورئه‌ته‌وه به‌گژ مهليكي عيراقدا چووه‌وه و لاپهڕهيهكي پرشنگداري له هه‌ڵوێست و له داكۆكيكردن له كوردستانيهتي كه‌ركوك تۆماركرد.
دواي نزيكه‌ي 90 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه مێژوويهدا، دواي ئه‌وه‌ي كورد دوو شۆڕشي له پێناوي كه‌ركوكدا هه‌ڵگيرساند، دواي ئه‌وه‌ي 4500 گوندي كوردستان له پێناوي كوردستانيهتي كه‌ركوكدا بوونه خۆڵه‌مێش، دواي ئه‌وه‌ي نزيكه‌ي چاره‌كه مليۆنێ مرۆڤي كورد له‌سه‌ر ناسنامه‌ي كه‌ركوك جينۆسايد كران. دواي ئه‌وه‌ي ئێستا كه‌ركوك ئازاده‌و كورد حوكمي ده‌كات، جارێكي تر مالكي سه‌رۆك وه‌زيراني عيراق ديته كه‌ركوك و ئه‌مجاره له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ئه‌و په‌نجه راده‌وه‌شێنێ جگه له ناسنامه‌ي عيراقێتي هيچ ناسنامهيهكي تر بۆ كه‌ركوك قبوڵ ناكه‌ين.
به‌ڵام ئه‌فسوس حه‌مه‌سه‌عيد جافێك له‌وێ نابێ و كه‌س وه‌ڵامي ناداته‌وه.
ئه‌مه‌يه ده‌ڵێن مێژوو دوباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و له بري ئه‌وه‌ي كوردێك په‌نجه راوه‌شێنێ بۆ داكۆكيكردن له ناسنامه‌ي كوردستانيهتي كه‌ركوك، عه‌ره‌بێك په‌نجه راده‌وه‌شێنێ له‌سه‌ر ناسنامه‌ي عيراقێتي.
مێژوو ئه‌مه‌شيان تۆمار ده‌كات و هه‌ميشه ده‌بێته ئاماژه و نمونه‌ي بهرجهستهي دوو هه‌ڵوێستي پێچه‌وانه.
* رۆژنامهنوسي سه‌ربه‌خۆ