Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 21 JUN 2018 09:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

پێشمەرگە، سنووری باج و سه‌رانه‌ ستاندنی په‌كه‌كه‌ی له‌ ناوچەی خانەسۆر به‌رته‌سك كردووه‌
| KDP.info


 

شنگال-KDP.info-  جێگری فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال ده‌ڵێ، ھێزی پێشمەرگە بۆ ئەوە چووەته‌ ناوچەی خانەسۆر تا ڕێ بگرێ لە بازرگانیی نایاسایی و بەزۆر گومرگ و سه‌رانه‌ ستاندنیش لە خەڵکی ناوچه‌ی سنوونێ و خانه‌سۆر له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌.

عه‌مید(سمێ بۆسەڵی)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕوونی كرده‌وه‌ "ھێزی پێشمەرگە بە مەبەستی پاراستنی ناوچەکە، هه‌روه‌ه رێگریکردن لە بازرگانیکردنی نایاسایی پەکەکە بكرێ؛ خۆی په‌كه‌كه‌ گومرگ و سه‌رانه‌شی لە خەڵکی ناوچەی خانەسۆر وه‌رگرتووه‌. پەکەکە لە ناوچەی بارێ لەسەر سنوور جیا له‌وه‌ی بازگانی دەکرد، گومرگیشی لە خەڵکی وەردەگرت، جا مەڕوماڵات بایه‌ یاخوود ئه‌و کەلوپەلانه‌ی لە سووریاوە ده‌هێندران بۆ ناوچەکە بە شێوەی قاچاغ، بەڵام لە دوای چوونی ھێزی پێشمەرگە بۆ ناوچەکە، ئێستا وەکو پێشوو ناتوانن ئەوکارە بکەن و رێگرییان لێ دەکەن.''

وه‌ك (بۆسەڵی) ده‌ڵێ، خەڵکی ناوچەکە زانییان په‌كه‌كه‌ مەبەستی چییە، هه‌ربۆیه‌ ئێستا بەردەوام لێیان ده‌ته‌كنەوە. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی، پەکەکە رۆژ بەرۆژ لە ناوچەکە لاوازتر دەبێت و گوتی ''راستییه‌كه‌ی شوێنی ئه‌وان شنگال و ده‌وروبه‌ری نییه‌ و لێره‌ش ناهێڵدرێن.''

بڵند ئیبراھیم   




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتى خوێندنى باڵا، لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى تورکیا و ئێرانی بڵاو كرده‌وه‌

THURSDAY, 21 JUNE 2018 00:06:18

هه‌ولێر-KDP.info-  وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێداچوونەوەى بە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى وڵاتانى (تورکیا – ئێران) کرد و لیستێکى نوێی بڵاو كرده‌وه‌.

 
مه‌كته‌بی سه‌رۆك سه‌رخۆشی له‌ شاخەوان غەریب ده‌كات

THURSDAY, 21 JUNE 2018 00:06:05

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

به‌ڕێز شاخەوان غەریب

بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكە(شڤان)ـی كوڕت خەمبار بووین.

پارتی سه‌رخۆشی له‌ خانەوادەی مەلا حاجی دێلۆیی ده‌كات

THURSDAY, 21 JUNE 2018 00:06:33

بەڕێزان خانەوادەی مەلا حاجی دێلۆیی

خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەدوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، کادیری تێکۆشەر و دڵسۆزی پارتی و رێبازی بارزانی، ئەندامی مەکتەبی رێکخستن و کەسایەتیی دیاری دەڤەری پشدەر (مەلا حاجی دێلۆیی).

"بۆ گەڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ سنووری خانه‌قین سبه‌ی خۆپێشاندان دەکرێ"

WEDNESDAY, 20 JUNE 2018 16:06:14

خانه‌قین-KDP.info-  به ‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر خانه‌قین هه‌یه‌ و به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی تیرۆریستی لێ ئه‌نجام ده‌درێت و چه‌ندین گوند به‌و هۆیه‌وه‌ چۆڵ كراون و خه‌ڵكێكی زۆر بوونەته‌ قوربانی. عامر رەفعەت دەڵێ، ئیدی سبه‌ی له‌ خانه‌قین خۆپێشاندان بۆ گەڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و خه‌ڵكی خانه‌قین مان ده‌گرن و دووكانه‌كانیان داده‌خه‌ن .

 
"زیاتر له ‌20 هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ عێراق و هه‌رێم"

WEDNESDAY, 20 JUNE 2018 16:06:22

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوەبه‌ری كۆچ و كۆچبه‌ران گوتی، له‌ شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی داراییدا شه‌پۆلێكی كۆچكردن له‌ هه‌رێمی كوردستانەوە بۆ ده‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام له‌ دوای كۆتاییهاتنی شەڕی داعش كۆچكردن پێچه‌وانه‌ بووەته‌وه‌، به‌ جۆرێك له‌ دوو ساڵی ڕابردوودا زیاتر له‌20 هه‌زار كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ عێراق، كه‌ 39%یان په‌نابه‌ری هه‌رێمی كوردستانن و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هه‌رێم و به‌رنامه‌یه‌كیشیان داناوه‌ هه‌ر ئاواره‌یه‌ك بگه‌ڕێته‌وه‌ هاوكاریی دارایی پێشكه‌ش ده‌كرێت.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP