هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕایده‌گه‌ینێت، مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان و شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى و كه‌مئه‌ندامان دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دابه‌شكردنه‌كه به‌م جۆره ده‌بێ:
1- دووشه‌ممه به‌روارى 10/4/2017، مووچه‌ى مانگى 2ى دیوان و لیواكانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
2- سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه به‌روارى 11 و12/4/2017، مووچه‌ى مانگى 2ى یه‌كه‌كانى (80 و 70) ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
3- پێنجشه‌ممه به‌روارى 13/4/2017، مووچه‌ى خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ى مانگى 2ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌ش ده‌كرێت.
4- شه‌ممه به‌روارى 15/4/2017، مووچه‌ى مانگى 2ى فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى و فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌رگرى و فریاكه‌وتن دابه‌ش ده‌كرێت.
5- یه‌كشه‌ممه به‌روارى 16/4/2017، مووچه‌ى مانگى 2ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى گشتى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
6- دووشه‌ممه به‌روارى 17/4/2017، مووچه‌ى مانگى 2ى په‌روه‌رده‌كانى (ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان) دابه‌ش ده‌كرێت.
7- سێشه‌ممه به‌روارى 18/4/2017، مووچه‌ى مانگى 2ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) و وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى و ده‌زگاى مین دابه‌ش ده‌كرێت.
8- پێنجشه‌ممه به‌روارى 20/4/2017، مووچه‌ى مانگى 2ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.
9- یه‌كشه‌ممه به‌روارى 23/4/2017، مووچه‌ى مانگى 2ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى و وه‌زاره‌تى كاره‌با دابه‌ش ده‌كرێت.
10- دووشه‌ممه به‌روارى 24/4/2017، مووچه‌ى مانگى 2ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و وه‌زاره‌تى پلان دانان و وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن دابه‌ش ده‌كرێت.
11- سێشه‌ممه به‌روارى 25/4/2017، مووچه‌ى (كه‌م ئه‌ندامان)و مووچه‌ى مانگى 2ى فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن دابه‌ش ده‌كرێت.
12- چوارشه‌ممه به‌روارى 26/4/2017، مووچه‌ى مانگى 2ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى
- وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان
- وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى
- وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان
- دیوانى چاودێریى دارایی
- ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ
- ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم
- ده‌سته‌ى ژینگه
- ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان
- ده‌سته‌ى ده‌سپاكى
- كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان
13- پێنجشه‌ممه به‌روارى 27/4/2017، مووچه‌ى مانگى 2ى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و وه‌زاره‌تى كشت‌وكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو دابه‌ش ده‌كرێت.
14- یه‌كشه‌ممه به‌روارى 30/4/2017، مووچه‌ى مانگى 2ى ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت.
- وه‌زاره‌تى داد
- ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى
- سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
- سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان
- سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان