Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 23:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

زریان ڕۆژهەڵاتی: پەكەكە بە پاڵپشتیی دوژمنانی هەرێمی کوردستان، دەیەوێ قەرەبووی شکستەکانی بکاتەوە
| KDP.info



هەولێر-KDP.info-  شرۆڤەكار و شارەزای سیاسەتی پەکەکە (زریان ڕۆژهەڵاتی) دەڵێ، پەكەكە لە باكوور شكستی خوارد، ئەنجامەكەیشی دەستگیركردنی ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی بوو، بۆیە هەوڵ دەدات پێگەی خۆی لە رۆژئاوا قایمتر بكات و، لە باشووریش رۆڵی هەبێت تا قەرەبووی ئەو بارودۆخەی باكوور بكاتەوە.

(زریان ڕۆژهەڵاتی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سیاسەتی پەكەكە لە باشووری كوردستان بەشێكی پەیوەندیی بە هۆكاری ئایدۆلۆژی و فیكرییەوە هەیە، لە رووی ئایدیۆلۆژییەوە پەكەكە لە خانەی جووڵانەوەیەكی چەپ- تۆتالیتاریدا جێی دەبێتەوە و دیدگای رادیكاڵانەی بۆ كێشە و بابەتە سیاسییەكان هەیە، هەر ئەمەیش وای كردووە تا نەك خۆی هەر بە بریتی هەموو حزبە كوردییەكان، بەڵكوو بە ئەلتەرناتیڤی ڕاگرتنی باڵانس لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش بزانێ و باسی جۆراوجۆری وەك یەكێتیی گەلانی ناوچەكە بهێنێتە ئاراوە. لێكەوتەی ئەم دیدگایەش ئەوەیە كە، بەریەككەوتن لەگەڵ حزبە كوردییەكان دروست ببێت كە لە ئەدەبیاتی سیاسیی خۆیدا زیاتر بە سیفەتێكی وەك نەتەوەگەرایی سەرەتایی ناوزەدیان بكات، بێگومان هۆكاری سیاسی و سەربازییش ئەم بەریەككەوتنانە بەهێزتر دەكەن".
 

پەکەکە داكۆكی لە گوتارێكی ئەنتی دەوڵەت دەکات
(زریان رۆژهەڵاتی) کە بە وردی چاودێریی سیاسەت و جالاکییەکانی پەکەکە دەکات دەشڵێت: "پەكەكە تەنیا كێشەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا نییە، بەڵكوو پێی وایە پڕۆژەیەكی سیاسی و ئایدۆلۆژیی جیاوازی هەیە كە دەشێ بریتی حزبی دیكەی كوردی و مودێلی حكوومەتی كوردی بێت و، لە رووی حزبایەتییەوە وەك دوایین فورمۆڵ، مۆدێلی كەجەكە و رێكخراوی چەتری و لە ڕووی حوكمدارییشەوە مۆدێلی كانتۆن و خۆسەریی پێش خستووە".

ئەو شرۆڤەكارە سیاسییە باوەڕی وایە: "پەكەكە سەر بە دوو قوتابخانەی سیاسیی جیاوازە و پرۆژەكانیشیانی لە رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەوانی تردایە و ئەگەر شەڕیش نەبووبێت، ئەوا سوڵحێكی سارد لە بەینیاندا هەبووە. پەكەكە بە پێچەوانەی رابردووەكەی كە داوای كوردستانێكی سەربەخۆ و یەكگرتووی دەكرد، داكۆكی لە گوتارێكی ئەنتی دەوڵەت و پێشخستنی مۆدێڵێكی خۆسەری دەكات كە بە كانتۆن ناوی دەبات. هەر ئەم دیدگایەیش بوو وای كرد تا پەكەكە نزیكەی حەوت ساڵ بەر له‌ دەستپێكردنی شەڕی دژی دەوڵەتی توركیا لە (١٩٨٤)، سەرەتا شەڕی بەشێك لە كۆمەڵگای كوردی بكات كە بە گوتەی خۆی بەكرێگیراوی سیستەمی سەرمایەدارییە، ئەوەیشی بە شەڕی بنەماڵەیەكی ناوداری وەك (بوجاقەكان) لە حیلوان- سیوەرەك دەست پێكرد. لە راستیدا لەوانەیە هەندێك جار بەشێوەی تەكتیكی پەكەكە لەگەڵ هێزێكی كوردی دژی ئەوی تر هاوپەیمانی كردبێت و ئەمەیش قۆناغ بە قۆناغ گۆڕابێت، بەڵام ئەو خۆی بە بریتی هەموو حزبەكان و شێوازی حكوومەتكردنیش دەزانێ. دامەزراندنی پارتی ئازادی (١٩٨٨-١٩٨٩)، شەڕی (١٩٩٢)، دامەزراندنی حكوومەتی بادینان –بۆتان، شەڕی پارتی، شەڕی یەكێتی لە ( ٢٠٠٠ ) و دروستكردنی هەرێمی پاراستنی میدیا و، باسی كانتۆنسازی لە شنگال، ئەو گریمانەیەم بەهێزتر دەكەن".

 

پەکەکە دەیەوێ بە یارمەتیی نەیارانی کوردستان قەربووی شکستەکانی بکاتەوە

(ڕۆژهەڵاتی) جەخت دەکاتەوە لەوەی کە پەكەكە بارودۆخی ئێستای ناوچەكە بە دەرفەتێك دەزانێ بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو بارودۆخە بكاتەوە كە لە باكوور تووشی بووە. ئەو دەڵێ "لە باكوور سیاسەتی خەندەق و كۆنتڕۆڵی شوێنەكانی نیشتەجێبوون سەری نەگرت و شكستی خوارد، ئەنجامەكەیشی دەسگیركرانی ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی رێكخستنی و وێرانبوونی زۆرێك لەناوچە كوردییەكان بوو. پەكەكە هەوڵ دەدات پێگەی خۆی لە رۆژئاوا قایمتر بكات و، لە باشوور رۆڵی هەبێت تا قەرەبووی ئەو بارودۆخەی باكوور بكاتەوە، بۆ ئەوەیش پێویستی بە پاڵپشتیی ئەو جۆرە وڵاتانە هەیە كە هەم كێشەیان لەگەڵ توركیا هەیە و هەم دژی  هەرێمی كوردستان دەوەستنەوە."

بە گوتەی (ڕۆژهەڵاتی)، بەشێكی دیكەی ئەم قسانەیش بۆ ئەو گۆڕانە ئایدۆلۆژییە دەگەڕێتەوە كە دوای دەسگیركرانی (ئۆجەلان) لە فیكری پەكەكەدا دروست بووە. تا بەر لە گیرانی (ئۆجەلان) بابەتەكانی وەك سەربەخۆییی كوردستان و یەكخستنی هەموو پارچەكان رەنگی سەرەكیی گوتارە سیاسییەكانی پەكەكە بوو، بەڵام ئێستا زیاتر جەخت لە یەكێتیی گەلان و دیموكراتیزەكردنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و خۆسەری و فوڕموڵی جۆراوجۆر دەكاتەوە. ئەو شارەزایەی سیاسەتی پەکەکە ڕوونی کردەوە "واتا لە تەنیشت هۆكارە سیاسی و سەربازییەكاندا، هۆكاری ئایدۆلۆژییش هەیە و، ئیستا پەكەكە بیرۆكەی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی نەتەوەیی رەت دەكاتەوە. ئەمەیش لە كاتێكدا كە هەریەك لەو دەوڵەتانەی كە بەرپرسانی پەكەكە دەڵێن ئێمە رێگامان لە دابەشبوونیان گرتووە، دەوڵەتانێكن كە لەسەر بنەمایەكی نەتەوەیی – ئایینی دیاریكراو دامەزراون و گرووپە ئەتنی و مەزهەبهییەكانی دیكەیان تێدا دەچەوسێنرێنەوە. ئەگەر بیرۆكەی رەتكردنەوەی دەوڵەتیش بە بنەما بگیرێت، بۆچی دەبێ لە پێناو پاراستنی دەوڵەتێك رێگا لە دروستبوونی دەوڵەتی دیكە بگیرێت؟ ئایا ئەوەیش كە دەیپارێزیت دەوڵەت نییە؟ ئەم گوتارە تا ئێستا وەڵامی ئەم ناكۆكییەی نەداوەتەوە."

شرۆڤەكار و شارەزای سیاسەتی پەکەکە (زریان ڕۆژهەڵاتی) ئاماژە بەوەی کە لە رۆژئاوا قۆناغێكی ڕاگوزەر هەیە و بارودۆخەكە جێگیر نییە، جگە لەوە هاوسەنگییەكی سیاسی و سەربازیی ئاڵۆز هەیە، گوتی "لەوانەیە دوای ئۆپەراسیۆنی رەققە بارودۆخەكە و هەڵوێستە سیاسییەكان روونتر ببنەوە. فاكتەرە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكان لە چۆنیەتیی بەئەنجامگەییشتنی ئەو قۆناغە دەوریان دەبێت. لەوێ ئیستا واقیعێكی سیاسی و سەربازی هەیە و گۆڕینی ئەمەیش بۆ دۆخێكی دیموكراتی نامومكین نییە، بەڵام كارێكی ئاسانیش نییە. دەبێ ئەنەكەسە ئەمەی لە بەرچاو بێت. لە هەمان كاتیشدا ناكرێ (پەیەدە- یەپەگە) پێداگری  لە سیاسەتی سڕینەوەی ئەحزابی دیكە بكەن.‌ باشترین چارەسەر بۆ رۆژئاوای كوردستان ئەوەیە كە پەیەدە  و لایەنە سیاسییەكانی دیكەدا رێك بكەون، ئەمەیش زەحمەتە، بەڵام مەحاڵ نییە."

فایزە كۆیی

 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact