Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 11:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی: دوای داعش پەكەكە دەبێتە هەڕەشە لەسەر هەرێمی كوردستان
| KDP.info


 

هەولێر-KDP.info-  (یوست هیلتەرمان) بەڕێوەبەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیای گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، دوای كاڵبوونەوەی هەڕەشەی داعش، هەڕەشەی نوێ پەكەكەیە. لە شنگال و مەخموور و كەركووك هێزی پەكەكە هەیە. بێگومان لە قەندیلیش. ئەوەش جیاوازە لەچاو رابردوو. ئێستا هەڕەشەیە بۆ سەر یەكێتی و پارتی."


(هیلتەرمان) کە دوو جار چووەتەوە رۆژاڤای کوردستان، رەوشی ئەوێ بە هاوشێوەی رەوشی 1991ی باشووری کوردستان وێنا دەکات. ئەو دەڵێ، "خەڵكی ئەوێ لە سەقامگیرییەكی رێژەییدا دەژین، بەڵام بێبەشن لە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەكان و لەلایەن یەك حیزبەوە حوكمڕانی دەكرێت كە پەیەدەیە."

(هیلتەرمان) باوەڕی وایە دەبێ لە رۆژاڤا، لە رووی سیاسییەوە زۆر شت گۆڕانكارییان تێدا بكرێت و گوتی "روونە كە ئێستا ئەو حیزبەی لە ڕووی سەربازییەوە كۆنترۆڵی ناوچەكەی لەدەستە، حوكمڕانی لەگەڵ پارتەكانی دیكە بەش ناكات. لەوێ، لەگەڵ پارتی دیموكراتی سووریا و پارتەكانی دیكە كۆ بوومەوە. بەڵێ، ئێستا ئەوان بە كاتێكی زۆر سەختدا تێدەپەڕن. بەڵام پێموایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان پەیەدە و حیزبەكانی دیكە، پێویستە لێكتێگەیشتن هەبێت لە نێوان هەرێمی كوردستان و پەكەكە لە قەندیل."
 
(هیلتەرمان) نایشارێتەوە کە ئەوان(پەیەدە-پەکەکە) ئەزموونی شەڕی گەریلاییان هەیە لە شەڕی دژی توركیا، بەڵام بۆ بەڕێوەبردن و حوكمڕانیی خەڵك باش نین و دەڵێ، "ئەوان فێری ئەوە نەكراون. بۆیە پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ خەڵك و پسپۆڕە لۆكاڵییەكان بكەن كە مەشقیان پێكراوە. بەڵام بە داخەوە لەبەرئەوەی ئەوان كۆنترۆڵی سیاسییان بەدەستە، هەروەها خاوەنی ئایدیۆلۆژیایەكن كە زۆر كەس قبوڵی ناكات، زۆر لەوانەی خاوەن ئەزموونی بەرێوەبردنن ئامادە نین ئایدیۆلۆژیاكە قبووڵ بكەن. پێویستە ئەمە بگۆڕێت."

بەڕێوەبەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیای گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی، هاوکات بە تەلەڤزیۆنی ڕووداوی ڕاگەیاندووە، "پەیەدە و یەپەگە خۆیان رێگەیان بەوە داوە وەك كۆمپانیایەكی ئەمنی مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت. كۆمەڵێك كار دەكەن كە ئەمریكا داوایان لێدەكات، بەجۆرێك هیچ بەرژەوەندیی خۆیانی تێدا نییە. بۆ نموونە شەڕی رەقە و دێرەزوور. ئەو ناوچانە كوردی نین و بەرژەوەندییان تێدا نییە. بەڵام ئەو كارە دەكەن لەبەرئەوەی ئەمریكا چەكیان دەداتێ. بەو هیوایەن لەگەڵ پشتگیریی سەربازی، پشتگیریی سیاسیش بكرێن. بۆ نموونە ئەولەویەتی پەیەدە ئەوەیە كۆبانێ و جەزیرە و عفرین پێكەوە ببەستێتەوە، بەڵام ئەمریكا ئامادە نییە بۆ ئەو مەبەستە هاوكاریی بكات."


لەبارەی ئاڵۆزییەكانی نێوان پێشمەرگە و پەکەکەشەوە لە شنگال، (هیلتەرمان) گوتی: "من 26 ساڵە هاتوچۆی ئێرە دەكەم. گۆڕانكاریی زۆرم بینیوە. گۆڕانكاری ئەرێنی و نەرێنی. هەروەها ئەوەی بینیومە ئەوەیە ئەم ناوچەیە بە سەردەمی پێشكەوتن و بەرقەراربوونی ئاشتی و بنیادنانی كۆمەڵگادا تێپەڕیوە. بەڵام بە قەیرانیشدا تێپەڕیوە."

ئەو هەروەها دەڵی "كێشەی ئێستا زۆر لەوەی پێشتر قورسترە. چونكە ئەو ململانێ لۆكاڵییەی لە شنگال هەیە ئێستا بووەتە ململانێیەكی هەرێمی لەنێوان چەند لایەنێك كە عێراقی نین، وەكو پەكەكە و توركیا و ئێران و پێشمەرگەی رۆژاڤا. كەواتە ململانێكە هەرێمییە. سەرەڕای ئەمانە ئەمریكاش بەشدارە."

بەڕێوەبەری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیای گرووپی قەیرانی نێودەوڵەتی هاوکات گوتی "دوای كاڵبوونەوەی هەڕەشەی داعش كە ئێستا تەنیا بەرگری دەكات و هیوادارم زوو تێكبشكێت، هەڕەشەی نوێ پەكەكەیە. لە شنگال و مەخموور و كەركووك هێزی پەكەكە هەیە. بێگومان لە قەندیلیش. ئەوەش جیاوازە لەچاو رابردوو. ئێستا هەڕەشەیە بۆ سەر یەكێتی و پارتی."

 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact