Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 23:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەبادی: بەشەدەرمانی هەرێم چارە کراوە و کێشەی پارەی جووتیارانیش چارە دەکەین
| KDP.info


 

بەغدا-KDP.info-  سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكوەزیراندا، داواكاریی كوردیان گەیاندووەتە حكوومەت. دەشڵێ، لەجیاتی ئەوەی چوار فڕاكسیۆنە كوردییەكە بایكۆتی دانیشتنەكە بكەن، پێویست بوو پێشتر دەنگ بە پڕۆژەیاسای بوودجە نەدەن، بۆیە ئەوەی كردیان لە خەمخۆری نەبووە و بۆ موزایەدە بوو.

شەوی رابروو نزیكەی سێ سەعات فڕاكسیۆنەكان جگە لە چوار فڕاكسیۆنی كوردی، لەگەڵ سەرۆكوەزیران كۆ بوونەوە.
لەوبارەوە (د. عەرەفات كەرەم) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە چەند تەوەرێك كرا، لەوانە سەردانی بۆ ئەمەریكا كە گرینگ بوو و نوێنەری سەرۆكی ھەرێمیش بەشدار بوو لەو سەردانە و، باسی شەڕی مووسڵ و ئەو كارەساتەی ڕووی داوە كرا لەگەڵ پەیوەندیی نێوان حكوومەت و پەرلەماندا، بۆیە كۆبوونەوەكە زۆر گرینگ و سەركەوتوو بوو."

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دەڵێت، لەو کۆبوونەوەیەد باسی لە ھەماھەنگیی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق كردووە و خواستویەتی كە ئەو ھەماھەنگییە ببێتە سیاسییش، ئەو گوتی "بە تەنیا لەگەڵ سەرۆكوەزیراندا کۆ بوومەوە و باسم لە بەشەدەرمانی هەرێم كرد، ئەویش باسی لەوە كرد ئەمە لە وەزارەتی دارایی ھەڵەیەك ڕووی داوە و چارە كراوە، هەروەها بۆ پارەی جووتیارانیش باسی لەوە كرد كە ئەویش چارە دەكەن."

(کەرەم) زیاتر لەبارەی گفتوگۆی نێوان خۆیان و سەرۆکوەزیران دوا و دەڵێ: "سەرۆكوەزیران باسی لەوە كرد كە ھەوڵی پێكھێنانی ھاوپەیمانەتییەك دەدەن لە داھاتوودا كە لە تائیفییەت، مەزھەبییەت و ئایدۆلۆژییەت گەورەتر بێت، نەخاسمە لەگەڵ ھەرێمی كوردستانیشدا ئەو كارە دەكەن، بۆیە من وا تێگەییشتم لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا (حەیدەرعەبادی) بەشداری دەكات و ھاوپەیمانەتییەكی فراوان دروست دەكات."

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی بەپێویستی دەزانی فڕاكسیۆنە كوردییەكان لەگەڵ ئەواندا بایكۆتی دەنگدان لەبارەی بودجەوە بكەن، نەك بەشداری لە كۆبوونەوەكەدا نەكەن و گوتی، "ئەمە موزایەدەیە و بە ھیچ شێوەیەكیش خەمخۆری نییە بۆ ھەرێمی كوردستان، لەبەر ئەوەی ئەوان باس لەوە دەكەن كە، سەرۆكوەزیران تانەی لە یاسای بودجە داوە و ئەوەیش نەك تەنیا ئەوەی پێوەست بە ھەرێم بووە، بەڵكوو تانەی لە ھەموو یاسای بودجە داوە، بۆیە سەرۆكوەزیران نەھاتنی ئەو فڕاكسیۆنانەی ھەر بە گرینگیش وەرنەگرت، لەبەر ئەوەی ئێمە بەشدار بووین و ھیچ باسی ئەوانی نەكرد و، ئێمەیشی وەك نوێنەری كورد دانابوو."

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 22:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 
حزبەکانی کوردستان بۆ KDP: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی پێگەی کوردستان دەردەخات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 21:04:02

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاته‌دا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 
سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact