دهۆک-KDP.info- بەرپرسی لقی 20ی پارتی له شیخان رایگەیاند، پەکەکە جگە لە زەرە و زیان و تێکدان هیچ کارێک دیکە ناکات و هیچ پاساوێكیشی بۆ نەماوە لە شنگالدا نییه.
سیاسی و چالاكوان و چاو‌دێر و ڕۆشنبیرانی باشووری كوردستان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه، گۆڕەپانی تێکۆشانی پەکەکە دیارە كوێیه و باكووری كوردستانه، (مەحموود ئێزدی)یش بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ئەگەر پەکەکە بیانووی ئەوەی هه‌بێ کە لە کارەساتی شنگالدا هاوکارییان کردووین، پێشمەرگەی کوردستانیش لە کاتێکی زۆر ناخۆشدا گەیشتە کۆبانێ و رزگاری کرد و گەڕایشەوە، بۆیه پێویستە پەکەکەش بگەێێتەوە گۆڕه‌پانی تێکۆشانی خۆی كە باکووری کوردستانه.''
بەرپرسی لقی 20ی پارتی له شیخان ده‌ڵێ: "ئەگەر پەکەکە بە راست خێر و خزمەتی ئێزدییان دەوێت ئەوا شنگال جێ دەهێڵێت، هه‌روه‌ها ئەگەر خۆی بە حزبێکی کوردستانی دابنێت و لە بەرژەوەندیی خەڵکی شنگالدا کار بکات و تێکۆشانی راستەقینە دەکات، هەر ئەمڕۆ شنگال بەجێ دەهێڵێت، بەڵام نایكات. هه‌ڵبه‌ت به‌م خۆسه‌پاندنه‌شی نیشانی داوه كه بووه‌تە داردەستی وڵاتان. په‌كه‌كه به كرده‌وه هەموو کارێکی نه‌شیاو و ڕێپێنه‌دراو دەکات، ئه‌وه‌تا منداڵانی ئیزدی دەباتە قەندیل، جا له‌به‌ر ئه‌وه ئیزدی تێگەیشتوون کە پەکەکە خزمەتیان ناكات و به‌ڵكه دووچاری ده‌ردیسه‌رییان ده‌كات، بۆیه رۆژانە ئێزدی لە ریزەکانی پەکەکە جێ دەهێڵن.''
(مه‌حموود ئێزدی) گوتیشی: "لە ساڵی 1992 و 1995یش شەڕی به ئێمه فرۆشتووه و خۆی له‌و كاته‌وه سیاسەتی پەکەکە ئاشکرا بووە بۆ خەڵک، ئاخر ئه‌وان هەر جاره و بە دروشمێکەوە دێن و دواتر له كرداردا دژی هه‌مان دروشم ده‌وەستنەوە.''
کاروان باعەدری