شنگال-KDP.info- دوێنێ چوارشهممه تەقە لە سێ پێشمەرگە کراوە و بریندار بوونە، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش دەڵێت، تاوەکو چەکدارانی پەکەکە لە شنگال ھەبن ناوچەکە ئارام نابێت و، ژیانی خەڵکی ناوچەکە لە مەترسیدا دەبێت.
لیوا(ھاشم سیتەیی) كه یهكێك له فەرماندەكانی ھێزی پێشمەرگەیه لە شنگال، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "تهقهكهی دوێنێ كه لە ناو شنگال بووه، لهلایهن چەکدارانی نەناسراوهوه بووه، به هۆیهوه سێ پێشمەرگە بریندار بوونە، ههڵبهت ئەمە 16مین جاره و له حاڵەت دهرچووه و بووه به دیارده. كێشه ئهوهیه چەکدرانی پەکەکە لە شنگال بە ئارەزووی خۆیان بە ئۆتۆمبێل جامڕەش و بێژمارە، دەسوڕێنەوە و چەندین جۆر گرووپی چەکداریان پێكهێناوه، بۆیە کۆنترۆڵکردنی زۆر زەحمەتە.''
(ھاشم سیتەیی) باوهڕی وایه، تاوەکو پەکەکە لە شنگال بمێنێتهوه، ناوچەکە ئارام نابێت و ناتواندرێت ئاوەدانیش بکرێتەوە، ''ئاخر ھیچ رێکخراو و لایەنێک ئامادە نییە ژیانی خۆی بخاتە مەترسییهوه و بێتە ناوچەکە، بۆیە تاوەکو 10چەکداری پەکەکە لە شنگال ھەبن ناوچەکە ئارام نابێتەوە، پێویستە دەربکرێن.''
بڵند ئیبراھیم