Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 05:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"حزبێکی تورکمانی و حزبێکی باکووری کوردستان، جەختیان لە هەوڵدان بۆ سەربەخۆییی کوردستان کردەوە"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  لە دوو دیداری جیاوازدا لە پێوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، (هوشیار سیوەیلی) پێشوازیی كرد لە (عەبدولقادر بازرگان)، سكرتێری پارتی چاكسازی و پێشكەوتنی توركمان و (مونا قاهوەچی)، سەرۆكی فراكسیۆنی پێشكەوتووی توركمان لە پەرلەمانی كوردستان  و (محەمەد ئەمین) سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان-توركیا، لە دیدارەکاندا جەخت کرایەوە کە هەنگاو بۆ سەربەخۆییی هەرێمی کوردستان بنرێت.

لە دەستپێکدا، (هۆشیار سیوەیلی) باسی لە پێوەندیی نێوان هەردوو  پارتی چاكسازی و پێشكەوتووی توركمان و پارتی دیموكراتی كوردستان كرد. هەرێمی كوردستان بەبێ جیاوازی جێگای هەموو ئەو پێكهاتانەیە، كە تێیدا دەژین، هەموو لایەك بەرپرسیارەتییان هەیە لە هەوڵی بەرەو پێشەوەچوونی هەرێمی كوردستان و ڕووبەڕووبووونەوەی ئەو گرفت و كێشانەدا كە دێنە پێش. لە درێژەی ئەو دیدارەدا پێوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان تاوتوو كرا و هەردوولا هاوڕا بوون، كە دەكرێت پارتە سیاسییەكان لەبەر ڕۆشناییی دەستپێشخەرییەكەی جەنابی (سەرۆك بارزانی)دا كار بكەن بۆ چارەكردنی ئەو جیاوازییە سیاسییانەی لەنێوانیاندا هەیە. پاراستنی هەرێمی كوردستان و سنوورەكانی لە ئەستۆی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستاندایە.  (سیوەیلی) دووپاتی كردوە، كە هەڵوێستی جەنابی (سەرۆك بارزانی) و پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەو هەڵوێستە نەگۆڕەیە، كە خەبات لەپێناو ئاشتی و پێكەوەژیانی هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكانی گەلی كوردستان لە كوردستانێكی سەربەخۆدا دەكات.

(عەبدولقادر بازرگان)  سوپاسی جەنابی (سەرۆك بارزانی) و پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد بۆ ئەو هەڵۆێستانەیان لە پاراستنی ماف و داواكاری و هاوكاریی پێكهاتە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و،  جەختی لەوە كردەوە، كە گرینگە پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان جیاوازییەكانیان وەلا بنێن و هاوكاریی جەنابی (سەرۆك بارزانی) بکەن بۆ سەرخستن و بەرەو پێشەوەچوونی پرۆسەی سەربەخۆییی هەرێمی كوردستان و زاڵبوون بەسەر بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەی سەربەخۆییدا, ئەمەش بە یەكگرتوییی و یەكدەنگی دەبێت، بۆیە دەبێ هەوڵەكان چڕ بكرێنەوە بۆ سوودوەرگرتن لەم دەرەفەتە مێژوویییە.

لە دیداری دووەمدا، لەگەڵ (محەمەد ئەمین) سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان-توركیا, باس لە پێوەندیی نێوان هەردوولا كرا و ئەو گرفتانەی كە ئیستا لە باكوور بوونەتە بەربەست لە بەرەوپێشەوەچوونی دۆزی گەلی كورد لەو بەشەی كوردستاندا. (هوشیار سیوەیلی) باسی لە هەوڵەكانی جەنابی (سەرۆك بارزانی) كرد، لە پرۆسەی ئاشتی و ئەو كێشانەی كە لە بەردەم ئەو پرۆسە گرینگەدا دروست كران, (سەرۆك بارزانی) لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ دۆزینەوەی ڕێچارەیەك بۆ دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و پارتی دیموكراتی كوردستان لەو باوەڕەدایە، كە دەبێ شیوازی خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان لەڕێی ئاشتییەوە و بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن لەگەڵ دەوڵەتانی ناوچەكە بێت. پارتی پێی وایە، ئەم گرفتانە بە هێزی سەربازی یەكلا نابێتەوە و ڕابردووش ئەم ڕاستییەی سەلماندووە, پەنابردن بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكان بە هێز، جگە لە ماڵوێرانی و نەهامەتی، هیچی دیكەی لێ بەدەست نایەت.

(ئەمین) سوپاسی ئەو پێشوازییەی كرد و  ڕۆڵی جەنابی (سەرۆك بارزانی)ی بەرز نرخاند، كە بە سیاسەتی حەكیمانە و دیپلۆماسییانەی خۆی توانی كاریگەریی ئەرێنی لەسەر دۆزی گەلی كوردی هەرچوار پارچەی كوردستان دروست بكات و بیخاتە قوناغێكی نوێوە. بەڵگەش ئەو سەردانانەی جەنابیانە بۆ دەرەوەی كوردستان و هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لەو شوێنانەی كە تا چەند ساڵێك لەمەوبەر ناوی كوردستانیان تێدا قەدەغە بوو.  پێگەی (سەرۆك بارزانی) و هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە ناوچەكەدا كاریگەریی بەهێزی هەیە، بۆیە گرینگە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پاڵپشتیی بكەن, ئیمە دڵنیان بەدەستهێنانی مافەكانمان لە باكوور زیاتر دابین دەكرێت، ئەگەر هەرێمی كوردستان سەربەخۆ بێت.

لە كوتاییی ئەو دیدارانەدا جەخت لە یەكڕیزی و هەماهەنگیی نێوان پێكهاتە و پارتە سیاسییەكان كرایەوە, کە لەو ڕێیەوە دەكرێت، ژیانێكی شایستەتر و ئارامتر بۆ هەرێمی كوردستان و گەلی كورد دابین بکرێت.  




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact