Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 27 MAR 2017 15:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

نێچیرڤان بارزانی: نه‌ورۆز جه‌ژنی بووژانه‌وه‌ی گیانى نیشتمانپه‌روه‌رییه
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  (نێچیرڤان بارزانی)، سه‌رۆكوەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردییه‌وه‌، له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و گه‌لی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ: نه‌ورۆز جه‌ژنى بووژانه‌وه‌ و به‌هێزبوونی گیانى نیشتمانیی نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو گه‌لی كوردستانه‌.


ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردییه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ یه‌كە به‌ یه‌كه‌ی خێزانی سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌م كه‌ به‌ خوێن و قاره‌مانێتیی ئه‌و شه‌هیدانه‌، ئێستا كوردستان جه‌ژنی سه‌ركه‌وتن و تێكشكاندنی داعش ده‌گێڕێت. پیرۆزبایی له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان، له‌ ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆ و خۆبه‌خشان ده‌كه‌م كه‌ سه‌قامگیریی كوردستانیان پاراستووه‌. پیرۆزبایی له‌ فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌كه‌م كه‌ به‌ خۆڕاگریی خۆیان، هێزیان دایه‌ گه‌ل و حكوومه‌تی كوردستان.

جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌موو گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، ئه‌و جه‌ژنه‌ی به ‌درێژاییی مێژووی كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ نوێبوونه‌وه‌ی سروشتدا، ڕۆژی نوێبوونه‌وه‌ی گیانى نیشتمانپه‌روه‌ریی كورد بووه‌، بۆیه‌ش به ‌ڕاستی نه‌ورۆز بۆ كورد و كوردستان جه‌ژنی نوێبوونه‌وه‌یه‌. پیرۆزبایی له‌ هه‌موو ئه‌و گه‌لانه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌م كه‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌گێڕن، هیوادارم جه‌ژنی پێشكه‌وتن و ئارامیی زیاتر بێت بۆ هه‌موومان.

له‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا ڕاسته‌ هێشتا زۆر له‌ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ناوچه‌ی شنگال له‌به‌ر ده‌ستی داعشدا ماون، تا ئێستاش قورساییی شه‌ڕ و لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕی داعش به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا ماون، هێشتا قورساییی قه‌یرانی ئابووری به‌سه‌ر كوردستاندا ماوه‌، به‌ڵام به‌ هه‌وڵی بێوچان، به‌رده‌وام خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان له‌ ده‌ستی داعش ڕزگار ده‌كرێن، سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه،‌ گه‌لی كوردستانی وه‌ك میلله‌تێكی پارێزه‌ری ئازادی و به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان به‌ هه‌موو جیهان ناساندووه‌، ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان و كاركردنی به‌رده‌وامی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری حكوومه‌ت و هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له‌وباره‌یه‌وه‌، هیوایه‌كی به‌هێزی كۆتاییهێنان به‌ هه‌موو قه‌یران و كێشه‌كان ده‌به‌خشن.

له‌ نه‌ورۆزدا، له‌ پیرۆزترین ڕۆژی كوردستاندا، داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م له‌پێناو پاراستنی هه‌موو ده‌ستكه‌وت و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌نگیان بكه‌نه‌ یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ شێوه‌ی لێكتێگه‌یشتن و ئاشتیانه‌، هه‌موو كێشه‌ و ناكۆكییه‌ ناوخۆییه‌كان، فره‌هێزی و گوێنه‌دانه‌ سه‌روه‌ریی خاك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی پێبینین.

هیوادارم به‌ دڵێكی پڕ له‌ خۆشی و گه‌شبینییه‌وه‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ خێزان و ئازیزانتاندا پیرۆز بكه‌ن و به‌ پاراستنی ژینگه‌ و سروشتی كوردستان، دۆستایه‌تی و خۆشه‌ویستیی خۆتان له‌گه‌ڵ سروشتی جوانی كوردستاندا نیشان بده‌ن.


نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
20/3/2017

 




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سەرۆک، سەرەخۆشیی لە خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند مسته‌فا ره‌نجه‌ڕۆ دەکات

MONDAY, 27 MARCH 2017 15:03:57

به‌ڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند (مسته‌فا ره‌نجه‌ڕۆ)

ئیسرائیل هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر سووریا

MONDAY, 27 MARCH 2017 15:03:41

سووریا-KDP.info-  ڕوانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردووه‌ته‌ سه‌ر سووریا و له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌که‌دا که‌سێک کوژراوه‌.

ئه‌مەریکا لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌که‌ی مووسڵ پێک دێنێت

MONDAY, 27 MARCH 2017 15:03:52

ئاژانسەکان-KDP.info-  هێزی سه‌ربازیی ئه‌مەریکا ددانی بەوەدا نا، که‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سه‌ر داعش له‌ ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی شاری مووسڵ، چه‌ندین هاووڵاتیی مه‌ده‌نیی کوشتووه‌.

پارتی، سەرەخۆشیی لە دارا مەحموود بەگ دەکات

MONDAY, 27 MARCH 2017 14:03:30

به‌رێز كاك دارا مه‌حمود به‌گ

پەکەکە هەرێمی شارەزووری دروست کردووە

MONDAY, 27 MARCH 2017 13:03:05

هەڵەبجە-KDP.info-  له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و شاره‌زوور، په‌كه‌كه‌ هه‌رێمی شاره‌زووری دروست كردووه‌ له‌ ڕێگه‌ی لقه‌كانیه‌وه‌ منداڵان له‌خشته ‌ده‌بات و ده‌یانكاته‌ چه‌كدار، دواتر ده‌یاننێرێت بۆ قه‌ندیل و شنگال، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی دایك و باوكانی منداڵه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

 


 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP