ههولێر-KDP.info- ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەنجامى بەراییى کاندیدەکانى زەمالەى حکوومەتى هەنگاریای ئاشكرا كرد و ڕایدهگهیێنێ، دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی دۆکیومێنتەکان، پێنجشەممە (30/3/2017)یە.
بهگوێرهی لێدوانی بهڕێوهبهرایهتیی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاگاداری ئەو پێشکەشکارانەی زەمالەی حکوومەتی هەنگاریا كراوهتهوه، کە لە قۆناغی یەکەمی پێشبڕکێدا (شۆرت لیست کراون) و، لە لیستی خوارەوەدا ناویان هاتووە، بە زووترین کات لە ڕێگەی ئیمەیلی (scholarships@mhe-krg.org) ئەم دۆکیومێنتانەی لای خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەكه بکەن:
1. بڕوانامەی (بەکالۆریۆس) بۆ ئەو کاندیدانەی داواکاریان بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر پێشکەش کردوە، بڕوانامەی (بەکالۆریۆس و ماستەر) بۆ ئەو کاندیدانەی داواکاریان بۆ خوێندنی باڵا/ دکتۆرا پێشکەش کردوە.
2. بڕوانامەی ستانداردی توانستی زمانی ئینگلیزی (IELTS, IBT TOEFL, PEARSON).
3. بۆ ئەو کاندیدانەی فەرمانبەری حکومەتن پێویستە پوختەی ڕاژەکانیان پێشکەش بکەن.
بهگوێرهی ڕاگهیێندراوهكه، دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردنی دۆکیومێنتەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (30/3/2017) یە، هەر پێشکەشکارێکیش لە ماوەی دیاریکراودا دۆکیومێنتە داواکراوەکان پێشکەش نەکات، ئەوا لە قۆناغی کۆتاییی پێشبڕکێکەدا مافی نامێنێت.
بۆ بینینی تهواوی ناوهكان، كلیك لهسهر وێنهكه بكه: