Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 19 OCT 2017 10:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 
هادی دوبانی: پەکەکە، ئێزدییان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار دەهێنێت
| KDP.info

دهۆک-KDP-info-  بەرێوبەری کاروباری ئێزدییان لە پارێزگای دهۆک دەڵێ، پەکەکە بۆ پاراستنی ئێزدییان نه‌هاتووه‌تە شنگال، بەڵکو ده‌یه‌وێ ئێزدی بە دەستی ئێزدی بە کوشت بدا.

(هادی دوبانی)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌روه‌ها گوتی "پەکەکە جگە لە جێبه‌جێكردنی ئەجێندای وڵاتانی دوروبەر و (نووری مالیکی) پڕۆژه‌ی دیکەی نییه‌، بۆ ئه‌مه‌ش ئێزدییان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار دێنێت.''

بەرێوبەری کاروباری ئێزدییان لە پارێزگای دهۆک جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌، ''پەکەکە یاریی بە هەست و مێشکی منداڵانی ئێزدی دەکات، پەروەردەیەکی بێ دوارۆژ پێشانی ئەو منداڵانە ئێزدییانە دەدات و چه‌كداریان ده‌كات.''

(هادی دوبانی) ده‌پرسێ، كه‌ ئەگەر پەکەکە بۆ خزمەتی ئێزدییان و کورد و کوردستان کار دەکات، ئه‌وا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی بینیییان هه‌م ئێزدی و هه‌میش حكوومه‌تی هه‌رێم و دنیایش سوپاسی ئەوانی کرد، به‌ڵام وه‌ك چۆن پێشمەرگە چووه‌ کۆبانێ و دواتر گەڕایەوە، پەکەکە شنگال و ناوجه‌كه‌ چۆڵ ناكات؟، (دوبانی) باوه‌ڕی وایه‌ ''هه‌ڵبه‌ت په‌كه‌كه‌ بۆ خێری ئێزدییان و کوردستان کار ناکات، ئاگەرنا ده‌بوو ئێستا شنگالی چۆڵ كردبایه‌ و، ناوچە ئێزدینشینەکان رادەستی هێزی ئێزدییان كردبایه‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ وەزارەتی پێشمەرگەن.''

کاروان باعەدری
 
دوایین هەواڵەکان

مه‌كته‌بی سه‌رۆك سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی یه‌عقوب فلوه‌ دەکات

THURSDAY, 19 OCTOBER 2017 09:10:21
به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و میهره‌بان
 
هه‌ڤاڵ سه‌نا یه‌عقوب فلوه‌
 
به‌دڵگرانییه‌كی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوولی مه‌زن و گوڵان و كه‌سایه‌تی دیاری مه‌سیحه‌كانی شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌(یه‌عقوب فلوه‌)ی باوكی هه‌ڤاڵ(سه‌نا یه‌عقوب)مان پێگه‌یشت.
حەشدا شەعبی ژ بەنداڤا مووسل و ئاسکێ مووسل ژی خۆ ڤەکێشان

THURSDAY, 19 OCTOBER 2017 03:10:43

دەشتا نەینەوا-KDP.info- بەرپرسێ لیژنا وانکی یا پارتی دیموکراتی کوردستان راگەهاند، حەشدا شەعبی و ‌ هێزێن عیراقێ پشتی ڤەکێشانا وان ژ نافچەیێن دی یێن کوردستانی نها خۆ ژ بەنداڤا مووسل و ئاسکێ مووسل ژی ڤەکێشان.

حەشدا شەعبی خۆ ژ شنگالێ ڤەکێشا

THURSDAY, 19 OCTOBER 2017 02:10:09

شنگال-KDP.info- سەرکردیەکی ژ فەرماندەیا پێشمەرگەیێن شنگالێ راگەهاند، نها حەشدا شەعبی دەست ب ڤەکیشانی کر ل قەزا شنگالێ.

حەشدی شەعبی لە خانەقین وەدەر نرا

THURSDAY, 19 OCTOBER 2017 01:10:44

هەولێر-KDP.info-  خەڵکی شاری خانه‌قین ئەم ئێوارەی چوارشەممەیە ڕاپەڕین و پاش دەستگرتن بەسەر چەند تانك و هه‌مه‌ڕێ، حه‌شدى شه‌عبییان وەدەر نا.

راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

THURSDAY, 19 OCTOBER 2017 01:10:54

هەولێر-KDP.info-  ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وێڕای بەدرۆخستنەوەی هەندێ سایت و پەیجی چەواشەکار، خەلکی هەولێر دڵنیا دەکاتەوە کە هیچ مەترسییەک لەسەر هەولێر نییە و هیچ هێزێک بە ئاراستەی هەولێر جووڵەی پێ نەکراوە.

فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان: حەشد و قەرارگای قودس هێرشیان ئەنجام داوە.. حكوومەتەكەی عەبادی دەبێ بە قورسی باجی ئەو زوڵمەی بدات

هەولێر-KDP.info-  فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکیدا ڕایدەگەیێنێ، ئەو پەلامارە كە لە لایەن حكوومەتی عێراقی و حەشد و هێزەكانی سەر بە قەرارگای قودسی سوپای پاسداران ئەنجام دراوە، تۆڵەسەندنەوەیە لە خەڵكی كوردستان كە داوای ئازادییان كردووە و تۆڵەیە لە خەڵكی سەربەرزی كەركووك كە هەڵوێستی مەردانەیان نواندووە.

لە راگەیێندراوەکەدا، فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، داوا لە هەموو پێشمەرگە ڕاستەقینەكانی گەل و وڵات و جەماوەری خۆڕاگر و دوژمن بەزێن دەكات، ئەوەی لە دەستیان بێت بیكەن بۆ بەرخودان و تێكشكاندنی پەلاماردەران. بەرپرسی یەكەمی شەڕفرۆشتن بە گەلی كوردستان حكوومەتەكەی عەبادییە و دەبێ بە قورسی باجی ئەو زوڵمەی بدات.

© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP