بارزان-KDP.info- به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ی كه پلان و به‌رنامه هه‌بووبێ بۆ لاوازكردنی پارتی له‌و سنوورانه، ڕایگه‌یاند، ''ئه‌و كاته به‌سه‌ر چوو، ئێستا سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕینیش قسه‌ی خۆیان هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت پارتی له ئێوه جیا نابێته‌وه و، ئه‌و سنوورانه‌ش له مێژووی پارتی جیا نابنه‌وه، سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزه، سه‌ركه‌وتن بۆ پارتییه، سه‌ركه‌وتن بۆ ڕێبازی ئه‌م ڕێبه‌ره‌یه.''
چین و توێژه‌كانی پارێزگاكانیی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین، سه‌ردانی مه‌زاری نه‌مرانیان كرد و له لایه‌ن (خه‌ڵات بارزانی) نوێنه‌ری (سه‌رۆك بارزانی) پێشوازی كران.
(شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی) به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، له لێدوانێكیدا له مه‌زاری نه‌مران ڕایگه‌یاند، ''په‌یمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، كه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م خه‌بات و ڕێبازه به‌رده‌وامین و به‌رده‌وامیش ده‌بین، ئه‌وانه‌یشی كه خه‌ون و خواستی نانه‌وه‌ی گرفت و كۆسپیان له ڕێگه‌ی ئه‌م خه‌بات و تێكۆشانه‌دا هه‌بێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان ناچێته سه‌ر.''
(شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی) ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێست و باوه‌ڕیی جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامانی سنووری سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به ڕێبازی (بارزانیی نه‌مر) گوتی، ''ئێوه‌ی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین و ده‌وروبه‌ری، ئازیزن.. ئێوه حه‌ماسه‌تتان نواندووه، لێره و له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌م ڕێبه‌ره گه‌وره‌یه، دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و حه‌ماسه‌ت و دڵسۆزییه‌ی كه من له سنووری ئه‌و دوو پارێزگایه بینیومه، به ڕاستی له كه‌م شوێنی كوردستان ئه‌و حه‌ماسه‌ته ده‌بینرێت.. ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م، سوپاستان ده‌كه‌م، سوپاسی حه‌ماسه‌تی ئێوه ده‌كه‌م، ئێوه‌ی به‌ڕێز له سنووری هه‌ر دوو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، له‌وه‌ی كه پلان و به‌رنامه هه‌بووبێ بۆ لاوازكردنی پارتی له‌و سنوورانه، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌و كاته به‌سه‌ر چوو، چونكه ئێستا سلێمانی قسه‌ی خۆی هه‌یه، هه‌ڵه‌بجه قسه‌ی خۆی و ڕاپه‌ڕینیش قسه‌ی خۆ ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت پارتی له ئێوه جیا نابێته‌وه و، ئه‌و سنوورانه‌ش له مێژووی پارتی جیا نابنه‌وه، سه‌ركه‌وتن بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێزه، سه‌ركه‌وتن بۆ پارتییه، سه‌ركه‌وتن بۆ ڕێبازی ئه‌م ڕێبه‌ره‌یه، بۆیه دووباره سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ (بارزانیی نه‌مر) و برای سه‌ركرده و ڕێبه‌رمان (ئیدریس بارزانی) داده‌نوێنین".
به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ''هیچ كاتێك وه‌ك ئێستا ده‌رفه‌ت بۆ گه‌لی كورد نه‌ره‌خساوه كه بگات به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و، رێگه‌ش به‌وانه ناده‌ن كه له دژی ئه‌م خواسته‌ی گه‌لی كورد بوه‌ستێته‌وه.''
رابین شێروانی