Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 20:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەڵەبجەییەكان شانازی بە بەپارێزگابوونی شارەكەیانەوە دەكەن.. داواكارییشیان لە حكوومەت هەیە
| KDP.info


 

هەڵەبجە-KDP.info-  چالاكوان و ڕۆژنامەنووسانی هەڵەبجە دەڵێن، باشترین بڕیار بۆ هەڵەبجەییەكان كە شانازیی پێوە بكەن، بەپارێزگابوونی شارەكەیان بووە.‌ داواكارییشیان لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە، زیاتر خزمەتی پارێزگاكە بكات.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعوود بارزانی)، رۆژی 13-3-2015 بە فەرمی مەڕسوومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەی دەركرد و لەو ڕۆژەوە هەڵەبجە بووە پێنچەم پارێزگای باشووری كوردستان، هەر بەو بۆنەیەیشەوە هاونیشتیمانیانی هەڵەبجە گەورەترین ئاهەنگیان گێڕا.

(مەزهەر عەلی)، چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "لە ساڵی(1988)ـدا ڕژێمی فاشیستی بەعس لەگەڵ كیمیابارانكردنی شارەكەماندا، بە بۆمب و ناپاڵم تەواوی هەڵەبجەی خاپوور كرد وكردییە شارێكی وێرانە، بەڵام لەگەڵ ڕاپەڕیندا، هاووڵاتیان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان توانییان ژیان لەو شارە وێرانەدا درێژە پێ بدەنەوە".
(عەلی) گوتیشی: "دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق، ئاوەدانكردنەوەی هەڵەبجەیش دەستی پێ كرد، بەڵام ئەم ئاوەدانییە لە چاوەڕوانیی هاونیشتیماندا نەبوو كە پێویست بوو گرینگیی تایبەتتر لە شارەكانی دیكەی كوردستان بە هەڵەبجە بدرێت".
ئەو چالاكوانەی كۆمەڵی مەدەنی باوەڕی وایە: "ئەو ڕۆژەی بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە درا، خۆشترین ڕۆژی هەڵەبجەییەكان بوو كە گەورەترین زەماوەندیان لە بەردەم شارەوانیدا رێك خست و، هەموان بە یەكەوە بە دڵێكی خۆشەوە پێشوازییان لە بڕیارەكە كرد، بەڵام بەداخەوە بەهۆی كێشمەكێشی بەشێك لە لایەنەكان نەتواندرا لە كاتی خۆیدا ئەنجوومەنی پارێزگا دروست بكرێت، داوایش لە سەرۆكی حكوومەت دەكەین (88) پڕۆژە كە لە ساڵی 2013ـدا بڕیاری لەسەر دا، بووجەی بۆ دابین بكرێت، چونكە بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژانە، هەڵەبجە زیاتر ئاوەدان دەبێتەوە".

(سۆران هەڵەبجەیی)، بەرپرسی جێگری ئەنجوومەنی رێكخراوەكانی هەڵەبجە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی دا: "هەڵەبجە بووەتە سیمبولی قوربانیدانی نەتەوەی كورد كە هەزاران ڕۆڵەی ئەم شارە بە بێتاوان بوونە قوربانیی دەستی ڕژێمی لەناوچووی (سەددام حوسێن)، بەڵام لەلایەن كاربەدەستەكانی ئەم شارەوە نەتواندراوە خزمەتی پێویستی شارەكەمان بكرێت، ئەوەی هەیە، چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی گرینگن لە بواری ئاو و ڕێگاوبان و كردنەوەی زانكۆی هەڵەبجە و بەپارێزگابوونی شارەكە لە لایەن سەرۆكی هەرێمی كوردستانەوە كراون، بۆیە داوا لە (سەرۆك بارزانی) دەكەین لە ڕێگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەستی زیاتری ئاوەدانی و بووژانەوە بگەیێنێتە هەڵەبجە".
(هەڵەبجەیی) هەروەها دەڵێت: "دەیان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەڵەبجە وەستاون و دەبوو هیچ كات ڕێگە نەدرێت پڕۆژەكانی هەڵەبجە ڕابوەستن، بەڵام ئێمە وا دەزانین كەسانێك نایانەوێت خزمەتی ئەم شارە بكرێت كە چۆن لە كاتی بوون بە پارێزگا هەموو كارێكیان كرد تاوەكو ڕێگە لە پرۆسەكە بگرن، بۆیە پێویستە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوودجەیەكی تایبەت بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابین بكات تاوەكو ئەو پڕۆژانەی وەستێندراون، بكەونەوە كار و تەواو بكرێن".
ئاماژە بەوەی كە پارتی دیموكراتی كوردستان دەستی باڵای هەبووە لە ئاوەدانكردنەوەی ئەو پارێزگایە، (هەڵەبجەیی) گوتی: "پارتی خزمەتێكی زۆری بە دەڤەری هەڵەبجە كردووە، ئەمە لە كاتێكدا جومگە سەرەكییەكانی دەسەڵات و دامودەزگا خزمەتگوزارییەكان لەم شارەدا بە دەست ئەو حزبەوە نین، هەڵبەت ڕێگرییشی ڕێگریشی لێ دەكرێت، ئەگەرنا خزمەتی زیاتر بە هەڵەبجە دەكات".
هاوكات (ئاراس عابید) جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كیمیابارانی قوربانیانی هەڵەبجە دەڵێت: "حكوومەت و رێكخراوەكان توانیویانە زۆرێك لە كەسوكاری شەهیدان بكەنە خاوەنی یەكەی نیشتەجێبوون كە هەردەم داواكاریی كۆمەڵەكەمان بووە لە حكوومەت و ئەو رێكخراوە خێرخوازیانەی كە ڕوویان كردووەتە هەڵەبجە".
(عابید) ڕوونیشی كردەوە: "لەلایەن وڵاتی سویدەوە بنیادی نەخۆشخانەی تایبەت بە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی دروست كراوە كە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێداویستییەكانی بۆ دابین كراوە، بەڵام بە داخەوە هێشتا بەهۆی نەبوونی پزیشكی پسپۆڕەوە نەتواندراوە نەخۆشخانەكە بكرێتەوە، بۆیە گفتوگۆمان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی كردووە و بەڵێنیان داوە بەم زووانە ئەو نەخۆشخانەیش بكرێتەوە و پزیشكی بۆ دابین بكرێت".

جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە، وێڕای ئەوەی كە گوتی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ملیۆنێك و 800 هەزار دۆلار بۆ ناردنەدەرەوەی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی خەرج كراوە، ئاماژەی بەوەیش دا كە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانیش بۆ ماوەی (10) ساڵ چارەسەری (69) برینداری لە ئەستۆ گرتووە".

هێڤیار هەڵەبجەیی


 




دوایین هەواڵەکان

لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 

سیاسەتڤانێک: تورکیا دەیەوێ پەیوەندییە ئابووریەکانی لەگەڵ کوردستان بەهێزتر بکات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:43

تورکیا _KDP.info_ موستەفا ئۆزجەلیک، سیاسەتڤان و شارەزای سیاسەتی تورکیا دەڵێت: تورکیا دەیەوێ لە زۆر ڕووەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان باشتر بکات.

 

بەنداوەکانی دھۆک نوژەن دەکرێنەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:21

دھۆک-KDP.info-  بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای دھۆک دەڵێت: ژمارەیەک بەنداو بەھۆی لافاوی مانگی ڕابردوو زیانیان بەرکەوتووە، بڕیارە ھەموو ئەو بەنداوانەی زیانیان پێگەیشتووە نوژەن بکرێنەوە.

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 12:04:21

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە پرسی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەوڵ دەدەن بەرپرسیارێتیی شکستی هەناردەکردنی نەوت بخەنە پاڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact