Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 28 APR 2017 13:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

"100 چەکداری (پەکەکە) پێوەندییان بە هێزی پێشمەرگەوە کردووە"
| KDP.info


شنگال-KDP.info-  جێگری فەرماندەی شنگال ئاشکرای کرد، دوای ھەردوو ڕووداوەکەی شنگال، چەکدارانی (یەپەشە) بە بەردەوامی پێوەندی بە ڕیزەکانی ھێزی پێشمەرگەوە دەکەن، تەنیا لە دوو سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە١٠٠ چەکدار ھاتوونەتە نێو ڕێزەکانی ھێزی پێشمەرگەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک بۆ پێشوازیکردنیان پێکھاتووە.

دوای ئەوەی کە (پەکەکە) لە کۆمەڵگەی خانەسۆر شەڕی بە هێزەکای پێشمەرگە فرۆشت، ئێستا لەنێو کوردانی ئێزدیدا دەمامکی (پەکەکە) بەتەواوی لادراوە و بۆیان دەرکەوتووە، کە (پەکەکە) دەیەوێت زیان بە کوردانی ئێزدی بگەیەنێت و دەڤەری شنگال ئاوەدان نەبێتەوە، بۆیە کوردانی ئێزدی کە لەنێو (پەکەکە)دان پەیتا پەیتا دەگەڕێنەوە نێو ڕیز هێزی پێشمەرگەی کوردستان. سەبارەت بەم پرسە، عەمید (سمێ بۆسەڵی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''دوای ڕووداوەکانی شنگال، چەکدارانی کوردی ئێزدی کە لەنێو (پەکەکە)دان ڕووی ڕاستەقینەی (پەکەکە)یان بۆ ڕوون بووەتەوە، بۆیە بە بەردەوامی پێوەندی بە ڕیزەکانی ھێزی پێشمەرگەوە دەکەن و نایانەوێت لەوە زیاتر لەگەڵ (پەکەکە) بن.''

عەمید (سمێ بۆسەڵی) گوتی: ''بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەک پێکھاتووە و پێشوازی لەو چەکدارانە دەکات، کە دێنە نێو ڕیزەکانی ھێزی پێشمەرگەوە و فۆڕمێکیان بۆ ئامادە کراوە، ئەو فۆڕمە پڕدەکەنەوە و دەبنە پێشمەرگە و مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە.''

(بۆسەڵی) گوتیشی: ''تەنیا لە ماوەی دوو سێ ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە١٠٠ چەکداری (یەپەشە) فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و بوونەتە پێشمەرگە و ھاتنیشیان بەردەوامە.''

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

"خەڵکێکی زۆر گەڕاوەتەوە باشیک و تلسقۆف؛ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان جێبەجێ کراون"

THURSDAY, 27 APRIL 2017 15:04:54

تلسقۆف-KDP.info-  سەرۆكی فراكسیۆنی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ ڕایگەیاند، لە تلسقۆف و باشیك و هەندێك ناوچەی دیكە پڕۆژەکان جێبەجێ كراون و  خەڵك گەڕاوەتەوە، بەڵام هەندێك ناوچە، كە هێزە عێراقییەكانی لێیە، تا ئێستا ئارام نەبوونەتەوە، هۆكارەكەش هەبوونی چەند هێزێكی جیاوازە لەو ناوچانەدا.

 
محەمەد بازیانی: پێویستە خەڵکی پسپۆڕیش لە کۆمیتەی ئامادەکاریی ڕیفڕاندۆمدا بەشدار بێت

THURSDAY, 27 APRIL 2017 15:04:35

هەولێر-KDP.info-  توێژەرێکی سیاسی پێی وایە، پێکھێنانی کۆمیتەیەک بۆ ئامادەکاریی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم ھەنگاوێکی پێویستە و دەشڵێت، دەبێ سەرکردایەتیی سیاسیی کورد ئەوە لەبەرچاو بگرێت، کە بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بە شێوەیەکی ئەکادیمی و یاسایی بەڕێوە بچێت، ھەندێ خەڵکی پسپۆریش بخرێنە نێو کۆمیتەکەوە.

پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ڕووداوەکانی شنگال؛ دەبێ هێزی بیانی دەڤەرەکە چۆڵ بکەن

THURSDAY, 27 APRIL 2017 14:04:13

بەغدا-KDP.info-  لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا بڕیار لە دەرکردنی ھەر ھێزێکی بیانی درا، کە ببێتە ھۆی نانەوەی کێشە و مەترسی بۆ سەر وڵاتانی دەوروبەر، پەرلەمانتارێکی پارتییش ئاشکرای کرد، پەرلەمان داوای قەرەبوکردنەوەی زیانلێکەوتوانی ڕووداوەکەی بوردومانی تورکیا لە شنگال دەکات.

فازڵ میرانی: جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تێگەیشتنێکی زۆرباشیان بۆ مافەکانی گەلی کورد لا دروست بووە

THURSDAY, 27 APRIL 2017 14:04:03

هەولێر-KDP.info-  سكرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، (فازڵ میرانی) لە پێشوازیی شاندێکی باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق و کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر ڕایگەیاند، جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تێگەیشتنێکی زۆرباشیان بۆ مافەکانی گەلی کورد لا دروست بووە و بە چاوی ڕێز و ستایشەوە سەیری خۆڕاگری و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەە دەكەن، كە بەرگری لە ئەمن و سەقامگیری و بەها بەرزەكانی مرۆڤایەتی دەكات.

لە كەركووك 10 داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر كران

THURSDAY, 27 APRIL 2017 12:04:59

كەركووك-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك ڕایدەگەیێنێت، لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا لە نێوشاری كەركوك و دەرووبەری، (10) ‌داواكراو و گومانلێكراو دەستگیر كران و، سێ تیرۆریستی دیكەیش سزای 15 ساڵ زیندانییان بۆ دەرچوو.

 


 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP