هەولێر-KDP.info- له ساڵڕۆژى لەدایكبوونی باوكی رۆحیی كورد (مستەفا بارزانیی نەمر)، ئەمڕۆ سێشەممە، کوردستانیان لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستانەوە ڕوو لە مەزاری نەمران لە بارزان دەکەن و، هاوکات کوردستانیان لە زۆر وڵاتانی دنیا، چالاكیی جیایان بەم بۆنەوە ساز دەدەن.
جیا لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کە وەک نەریتی ساڵانە بە کۆڕ و سیمینار و هەروەها چاندنی نەمام ساڵیادی لە دایکبوونی (بارزانیی نەمر) بەرز ڕادەگرن، لە زۆر وڵاتی دنیایش، کوردستانیان بە سازدانی چالاکی و کۆڕ یادەکە بەرز رادەگرن.
لە لایەن زۆرینەی کورد و کوردستانیانەوە، (مەلا مستەفا بارزانی) وەک باوکی ڕۆحیی نەتەوەی کورد و کوردستان ناسراوە، لەبەر ئەو خەباتی دەوڵەمەند و تەرخانکردنی هەموو ژیانی بۆ ڕزگاری کورد و کوردستان، کە ڕەنگداوەی لە هەر چوار پارچەی کوردساندا هەبووە و بەشداری زۆر شۆڕشی کردووە، چونکە ئەو وەک مرۆڤێک بۆ کوردستان خەباتی دەکرد، نەک لە ڕوانگەی حزبییەوە یان پارچەیەکی کوردستان، بەڵکو بۆ گشت کوردستانی مەزن تێدەکۆشا تا گەلی کورد، لەو ستەمە لێی دەکرێ دەرباز بکا و مافە ڕەواکانیان بێنێتە دی.
به‌شێك له وێستگه‌كانى ژیانى مسته‌فا بارزانىی نەمر:
* مسته‌فا بارزانى كوڕى شێخ محه‌ممه‌د بارزانییه و له گوندى بارزان له 14ى ئازارى 1903 له‌دایك بووه.
* له ته‌مه‌نى 3 ساڵیدا له لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه له دواى نسكۆى شۆڕشى بارزان، شێخ عه‌بدولسه‌لامى براى گه‌وره‌ى ده‌ستگیر كرا و مسته‌فا بارزانى و دایكیشى له مووسڵ خرانه زیندانه‌وه.
* ماوه‌ى شه‌ش ساڵ له لاى چه‌ند مامۆستایه‌ك له گوندى بارزان سه‌رقاڵى خوێندن بووه و دواتر روویكردووه‌ته خوێندنى فیقهى ئیسلامى و ماوه‌ى چوار ساڵ زانسته ئاینییه‌كانى خوێندووه و دواتریش له ماوه‌ى دووخرانهوهى بۆ سلێمانى هه‌وڵى ته‌واوكردنى خوێندنى داوه.
وێستگه‌كانى تێكۆشان و خه‌باتى:
* مسته‌فا بارزانى له 1919 به‌شداریكردووه له جوڵانه‌وه‌ى شێخ مه‌حموودى حه‌فید له سلێمانى و سه‌رپه‌رشتى تیپێكى چه‌كدارى كردووه كه ژماره‌یان 300 چه‌كدار بووه.
* له 1920دا شێح ئه‌حمه‌دى بارزان، برا گه‌وره‌ى، وه‌ك نوێنه‌ر ره‌وانه‌ى باكوورى كوردستانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى شێخ سه‌عیدى پیران بكات و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌كه‌ى درووست بكات.
* له نێوان ساڵانى 1931 – 1932 سه‌رپه‌رشتى هێزێكى بارزانییه‌كان ده‌كات بۆ به‌رگریكردن له میحوه‌رى مێرگه‌سۆر – شێروان له به‌رامبه‌ر هێزى داى ئینگلیزه‌كان و له‌و شه‌ڕه‌دا به هۆى چاپووكى و كارزانییه‌وه ناوبانگێكى زۆرى به‌ده‌ستهێنا و توانى میحوهرهكهى بپارێزێت.
* له 1934دا له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌دى بارزانى و هه‌ندێك له پیاوه‌كانیان روویان كرده توركیا بۆ ئه‌وه‌ى داواى مافى په‌نابه‌رێتى بكه‌ن و دواتر به هۆى وتوێژه‌وه گه‌ڕانه‌وه عێراق و له لایه‌ن ئینگلیزه‌كان و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و كاته‌ى عێراقه‌وه بۆ باشوورى عێراق دوورخرانه‌وه. دواتر گه‌ڕێندرانه‌وه سلێمانى و ماوه‌ى 10 ساڵ به دوورخراوهیى ژیانیان به‌سه‌ر برد.
* له 12ى تهمموز/ یۆلیۆى 1943دا به هاوكارى رێكخراوى هیوا توانى له سلێمانى خۆی ده‌ربازبكات و بچێته رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
* له هه‌مان ساڵى 1943 دا له ئێرانه‌وه گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ى بارزان و ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌ده‌ورى كۆبوونه‌وه و له ماوه‌ى دوو مانگدا 2000 چه‌كدارى خۆبه‌خش ئاماده‌ییان بۆ جێبه‌جێكردنى فه‌رمانه‌كانى ده‌ربڕى و توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر زۆرینه‌ى بنكه‌كانى پۆلیسى ناوچه‌كه‌دا.
* له پایزى 1943دا حكومه‌تى به‌غدا شاندێكى ره‌وانه‌ى بارزان كرد بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بارزانى وتوێژ بكه‌ن و شه‌ڕ بوه‌ستێت و مسته‌فا بارزانیش مه‌رجى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كه ده‌بێت سه‌رجه‌م دوورخراوه‌كان و شێخ ئه‌حمه‌دى بارزان بگه‌ڕێنه‌وه و دانووستان كۆتایى هات و حكومه‌تى نورى سه‌عید هه‌موو مه‌رجه‌كانى مسته‌فا بارزانى جێبه‌جێ كرد.
* له 1943 – 1945 شۆڕشى بارزانى له دژى حكومه‌تى عێراق كه له لایه‌ن بریتانیاوه پشتیوانى لێده‌كرا سه‌ریهه‌ڵدا و له‌و جاره‌دا شۆڕش ناوچه‌یه‌كى فراوانترى كوردستانى گرته‌وه.
* له 11ى ئایار/ مایۆى 1945دا بارزانى و پێشمه‌رگه‌كانى روویان كرده رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
* له 22ى كانوونى دووه‌م/ یه‌نایرى 1946 بارزانى له مه‌راسیمى راگه‌یاندنى كۆمارى كوردستان له مهاباد به‌شدارى كرد و له لایه‌ن سه‌رۆك كۆمارى كوردستانه‌وه قازى محه‌ممه‌د، بارزانى كرایه فه‌رمانده‌ى سوپاى كۆمارى كوردستان و پله‌ى جه‌نه‌راڵى سه‌ربازى پێ به‌خشرا.
* له 16ى ئاب/ ئۆگستى 1946دا بارزانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى عێراقى دامه‌زراند و وه‌ك سه‌رۆكى پارته‌كه هه‌ڵبژێردرا و له سه‌رجه‌م كۆنگره‌كانى حزبدا كه هه‌ندێكیان ئاماده‌نه‌بوو، وه‌ك سه‌رۆكى پارتى هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
* دواى نسكۆى كۆمارى كوردستان له 1947 رێڕۆیشتنى مێژوویى به‌ره‌و یه‌كێتى سۆڤیه‌تى جاران ئه‌نجامدا و بارزانى ئاماده نه‌بوو خۆى راده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى شاههنشایى ئێران بكات و به پێ خۆى و 500 چه‌كدارى روویان كرده یه‌كێتى سۆڤیه‌ت و له‌و رێڕۆیشتنهشدا رووبه‌ڕووى سوپاكانى عێراق و ئێران و توركیا بوونه‌وه.
*رۆژى 17ى حوزه‌یران/ یۆنیۆى 1947 بارزانى و یاوه‌ره‌كانى له رووبار‌ى ئاراس په‌ڕینه‌وه و گه‌یشتنه یه‌كێتى سۆڤیه‌ت.
* له یه‌كێتى سۆڤیه‌تدا كه ستالین سه‌رۆكى یه‌كێتییه‌كه بوو، مامه‌ڵه‌یه‌كى توند له‌گه‌ڵ بارزانى و یاوه‌رانى ده‌كرا و تا دواى مردنى ستالین له 1953 هه‌ندێك ره‌وشى ژیانیان باش بوو.
له رووسیا، سه‌ره‌ڕى تێپه‌ڕینى 45 ساڵ له ته‌مه‌نى بارزانى له ئه‌كادیمیاى زمانه‌كان له مۆسكۆ ده‌ستیكرد به خوێندنى ئابوورى و جوگرافیا و زانست و زمانى رووسى.
* له دواى شۆرشى چوارده‌ى ته‌مموزى 1958 بارزانى و یاوه‌ره‌كانى گه‌ڕانه‌وه عێراق و له به‌سره‌وه تا هه‌ولێر جه‌ماوه‌ر پێشوازى لێ‌كردن.
* عه‌بدولكه‌ریم قاسم، سه‌رۆك كۆمارى عێراق له 7ى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 1958 پێشوازى له بارزانى و یاوه‌رانى كرد.
* له 11ى ئه‌یلوولى 1961 تا 1975 بارزانى رابه‌رایه‌تى گه‌وره‌ترین شۆرشى چه‌كدارى له دژى ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌غدا كرد و شۆڕشه‌كه‌ى 15 ساڵى خایاند و تێیدا چه‌ندین ده‌ستكه‌وتى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانى بۆ خه‌ڵكى كوردستان به‌ده‌ستهێنا.
* له 11ى ئازارى 1970 بارزانى و حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان رێككه‌وتن و ئه‌وه یه‌كه‌مجار بوو له مێژووى كوردستاندا شۆڕشێكى كوردیى به 9 ساڵ خه‌بات بتوانێت ئه‌و ده‌ستكه‌وته بۆ كورد به‌ده‌ستبهێنێت.
* له 6ى ئازارى 1975 به هۆى رێككه‌وتنى سه‌دام حوسێن و محه‌ممه‌د ره‌زا شاى ئێران له جه‌زائیر شۆڕشى ئهیلوول تووشى نسكۆ بوو و به‌و هۆیه‌وه بارزانى و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشه‌كه رێگه‌ى ئاواره‌ییان هه‌ڵبژارد.
* له دواى نسكۆى 1975 جارێكى دیكه بارزانى چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى دانانه‌وه‌ى به‌ردى بناغه‌ى شۆڕشى كرد.
له 1ى ئازار/ مارسى 1979 مسته‌فا بارزانى له ئه‌مریكا به هۆى نه‌خۆشییه‌وه كۆچى دواییكرد له 5/3/1979 له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له شاری ( شنۆ ) ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌سه‌ر سنووری باشووری کوردستان و باكووری کوردستان ئه‌سپه‌رده‌ی خاکی پیرۆزی کوردستان كرا.
*دواى راپه‌ڕینى ئازارى 1991، ته‌رمى مسته‌فا بارزانى و ئیدریس بارزانى كوڕى، له ئارامگه‌ى خۆیان له شنۆوه گواسترایه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان و له شوێنى له‌دایكبوونى و له ناوچه‌ى بارزان به‌خاك سپێردرا.
* له ماوه‌ى ژیانیدا دوو جار مسته‌فا بارزانى له هه‌وڵى تیرۆركرانى به موعجیزه رزگارى بووه، یه‌كێكیان له 29ى ئه‌یلوولى 1971 و دووه‌میشیان له 16ى ته‌مموزى 1972دا، به‌ڵام هه‌ردووجاره‌كه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان و پاراستنى ئاشتى و سه‌قامگیرى كوردستان و درووستنه‌بوونى شه‌ڕ رێككه‌وتنى ئازارى 1970ى له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه.