به‌رده‌ڕه‌ش-KDP.info- قایمقامیه‌تى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش رایگەیاند، ڕێگایه‌كى نوێ له‌نێوان شارى هه‌ولێر و دهۆكدا كرایه‌وه كه 22 كم رێگا كورتتر ده‌كاته‌وه.
(بۆتان شه‌مسه‌ددین ئه‌حمه‌د) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، به‌ئاماده‌بوونى (خه‌لیل مه‌حموود ئوسى) قایمقامى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش نوێنه‌رى پارێزگاى دهۆك و، ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له به‌رپرسانى حزبى و حكوومى و هاووڵاتیان رێگاى چه‌مه كرایه‌وه كه رێگایه‌كى نوێیه له‌نێوان شارى هه‌ولێر و دهۆك.
ڕێگاى چه‌مه بەدرێژاییی (3.2)كم و پانیی (7)مه‌ترە، له‌لاى گوندى چه‌مه له سنوورى ناحیه‌ى رۆڤیا له پارێزگاى دهۆك و، (2)كم له‌لاى ناحیه‌ى داره‌شه‌كران له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر دروست كراوه، له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى (سه‌خبیرى و پاراستنى رێگا‌و بانى دهۆك) جێبه‌جێ كراوه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی راگەیاندنی قایمقامیەتی بەردەڕەش، ئەم ڕێگا نوێیە، (22)كم رێگا له نێوان شارى دهۆك بۆ هه‌ولێر كورت ده‌كاته‌وه.
نه‌شوان به‌رزنجى