هه‌ولێر-KDP.info- فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگەی رۆژ لە شنگال ڕایگه‌یاند، به داخه‌وه كه له كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیاندا، ھێزەکانیان له خانەسۆری ده‌ڤه‌ره‌ی شنگال كه‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لاماری هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه و، به هۆیه‌وه ماوه‌یه‌ك شه‌ڕ له نێوانیاندا ڕووی داوه.
(قادر شێخ مەم) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕوونی كرده‌وه ''ئه‌م بەیانیی هه‌ینییه ھێزەکانمان جووڵەیان کردووە بۆ ئەوەی بچینە ناوچەی خانەسۆر لە شنگال، هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وه بوو كه له‌وێ جێگیر ببن، خۆی هێزه‌كانمان ئازادن كه‌ی و چۆن و له‌پێناو ئه‌ركماندا له له‌سنووری خاكی خۆماندا ئه‌ركمان به‌جێ بگه‌یه‌نین، بەڵام ھێزەکانی په‌كه‌كه رێگرییان لە ھێزەکانی ئێمە کرد و، سه‌عات حەوتی بەیانی بوو ته‌قه‌یان لێ كردین، ڕاستییه‌كه‌ی ئێمه‌ش وه‌ڵاممان دانه‌وه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ته‌قه‌كردن وه‌ستاوه.''
(قادر شێخ مەم) گوتی، له‌و به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌دا په‌كه‌كه کوژراو و برینداریان ھەیە و رایگه‌یاند، ''جیا له‌وه‌ی شەڕەکە وه‌ستاوه، له‌سه‌ر ئاستی باڵایش ھەوڵ ھەیە بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.''
ئەو فەرماندەیه‌ی پێشمەرگەی ڕۆژ جه‌ختی کردەوە، ''ئێمە مەبەستمان نەبووە بچینە رۆژئاوای کوردستان و تەنھا دەچووینە ئەو ناوچەیە کە لە شنگالە و جێگر بکرێین، له‌به‌رئه‌وه ئێمە سوورین دەچینە ئەوشوێنەوە و پاشەکشە ناکەین. ئاخر ئه‌وێ خاكی خۆمانه.''
بڵند ئیبراھیم