هەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١-٣-٢٠١٧ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له خاتوو (زه‌ینه‌ب بانگۆرا) نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری توندوتیژیی سێكسی له‌كاتی ناكۆكییه‌كاندا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا خاتوو بانگۆرا سوپاسی ده‌زگاكانی سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌تایبه‌تی له بواری كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسییان كراوه‌ته سه‌ر كه ئێستا به بڕیارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م تاوانه وه‌ك تاوانی جه‌نگ و تیرۆر له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا كار و چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری و پشتگیریی ئافره‌تانی به‌رز نرخاند كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به پشتگیریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پارێزگای دهۆك دامه‌زراوه و ئاشكرای كرد كه له پرۆگرامیاندا هه‌یه دوو سه‌نته‌ری هاوشێوه یه‌كێكیان هه‌ر له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له به‌غدا دابمه‌زرێنن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتن و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كراوه، یان له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕزگاریان بووه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی خاتوو (زه‌ینه‌ب بانگۆرا)ـی له بواری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌رز نرخاند و داوای كرد له ڕووی پسپۆڕییه‌وه هاوكاریی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشتر ڕووبه‌ڕووی ئه‌و دیاردانه له‌ناو كۆمه‌ڵگه ببنه‌وه و له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان دووپات كرده‌وه. داواشی كرد ئه‌و دوو سه‌نته‌ره‌ی چاره‌سه‌ری و پشتگیریی ئافره‌تان كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیازی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دایمه‌زرێنێت، هه‌ماهه‌نگییه‌كی ته‌واو له نێوانیاندا هه‌بێت.
تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به ڕه‌وشی ئافره‌تان له ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.