فەرهاد محەمەد
ئه‌براهام لنكۆڵن دوای زیاتر له 80 ساڵ، كاتێك دووباره به‌یانی سه‌ربه‌خۆییی ئه‌مریكا ده‌خوێنێته‌وه، ده‌نگێك رایده‌چڵه‌كێنێت و پێی ده‌ڵێت: ((به‌پێی دێڕه‌كانی ناو ئه‌م به‌یانه ده‌بێت هه‌موو ئه‌مریكاییه‌ك ئازاد بێت، كاتێك به خوێن ئازادیمان به‌ده‌ست هێنا، بۆ ئه‌وه بوو ئه‌مریكاییه‌كان كۆیله و ژێرده‌سته‌ی كه‌س نه‌بن، به‌ڵام ئێستا به‌شێكتان كۆیله‌ی به‌شێكی دیكه‌تانن، ئایا به‌یانی سه‌ربه‌خۆییمان چ مانایه‌كی هه‌یه؟)) ئه‌و ده‌نگه، ده‌نگی جۆرج واشنتۆن بوو كه له ئاهه‌نگی چاخواردنه‌وه‌ی بۆستن له‌سه‌ر بنه‌مای (باج ده‌ده‌ین به ئاو.. نایده‌ین به حكوومه‌تی به‌ریتانیا) بڵێسه‌ی شۆڕشی ئه‌مریكای راگه‌یاند. هه‌ر بۆیه لنكۆڵن جارێكی دیكه له‌سه‌ر هه‌مان به‌ده‌نگهێنانه‌وه‌ی فیكری جۆرج واشنتۆن، شۆڕشی دژی كۆیلایه‌تی راگه‌یاند و له مێژووی ئه‌مریكادا خۆی گه‌یانده پایه‌ی باوكانی دامه‌زرێنه‌ر و نازناوی میراتی ئازادییشی له مێژووی ئه‌مریكادا پێ بڕا.
كه‌واته سیمبوله‌كانی نه‌ته‌وه، یان باوكانی دامه‌زرێنه‌ری بناخه‌ی ئازادیی نه‌ته‌وه، ئه‌و سیمبول و كه‌سایه‌تییانه‌ن كه هه‌ر به‌زیندوویی له ویژدانی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه ده‌مێننه‌وه و له‌كاتی پێویستدا دووباره هه‌مان فیكر به زیندوویی وه‌ك فیكرێكی پێویست ده‌بێته رێگه‌نیشانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئازادی و قوربانییه‌كانی نه‌ته‌وه له پێناوی ئازادی‌دا بكه‌ین.
بۆ ئێمه له كوردستاندا، مسته‌فا بارزانی بێجگه له‌وه‌ی پایه‌ی گه‌یشتۆته باوكانی دامه‌زرێنه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌ییی كوردستانی، له هه‌مانكاتدا وێستگه‌كانی ته‌مه‌نیشی خۆی به ته‌نیا قوتابخانه‌یه‌كی جیاوازه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و دووباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ده‌مێكی جیاوازدا. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه بیركردنه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی ته‌نیا رامانێكی سه‌رپێیی نه‌بووه له فیكری سه‌ركرده‌كانی پێش خۆی، به‌ڵكو هه‌وڵی داوه كه خۆی ببێته كاراكته‌رێكی چالاك بۆ داهێنانی چه‌مك و شێوازی تازه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی شێوازی خه‌بات و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی له‌سه‌رده‌می خۆیدا نه‌ته‌وه رووبه‌ڕووی كردۆته‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ده‌گمه‌ن كه مێژووی خه‌باتی مسته‌فا بارزانی له سه‌ركرده‌كانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه له‌م مێژووه‌دا چه‌ندین وێستگه‌ی كۆچ و گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌خۆی گرتووه، نێوان هه‌ر كۆچێك و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك قۆناخێكی نوێ له فیكر مسته‌فا بارزانی نمایش ده‌كات و وه‌ك دابڕانێك له نێوان دوو قۆناخ‌دا له‌یه‌كتریان جیا ده‌كاته‌وه. كه‌واته دووركه‌وتنه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی لێمان وه‌ك لاشه مانای دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و نییه وه‌ك رۆح، به‌ڵكو ئاوێته‌بوونێك له‌نێوان رۆحی مسته‌فا بارزانی و رۆحی نه‌ته‌وه بوونی هه‌یه له هه‌موو كۆچ و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كدا رۆح و فیكری نه‌ته‌وه نوێ ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كۆچ و گه‌ڕانه‌وه له مێژووی مسته‌فا بارزانیدا بوونی هه‌یه، به‌ڵام كۆچی دوایی بوونی نییه.
مسته‌فا بارزانی له دوای شۆڕشی یه‌كه‌می (بارزان) له سییه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، یه‌كه‌م كۆچی درێژخایه‌نی خۆی ده‌ستپێكرد و پاشان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له سلێمانی گیرسایه‌وه و پاشان دوای زیاتر له 10 ساڵ جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه و یه‌كه‌م شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ناوی شۆڕشی دووه‌می (بارزان) راگه‌یاند، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر به‌راوردێك له‌نێوان شۆڕشی یه‌كه‌م و دووه‌می بارزان بكه‌ین، ئه‌وا ئه‌و جیاوازییه ئاستی بیركردنه‌وه و جیاوازی بیركردنه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی له دوو قۆناخی جیاوازدا وێناده‌كات، قۆناخێك كه تیایدا فیكری مسته‌فا بارزانی هه‌وڵی داوه ئه‌و كاراكته‌ره چالاكه بێت كه شێوازی شۆڕش و خه‌بات و مقاوه‌مه‌ت له ناوچه‌گه‌رییه‌وه بگوازێته‌وه بۆ شۆڕشێكی سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره‌و به‌شداری له پاراستنی كۆماری كوردستاندا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكات.
له‌و ماوه‌یه مسته‌فا بارزانی سه‌ربازی كۆماری كوردستان بووه، ئاستێكی دیكه له شێوازی بیركردنه‌وه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌ویش دروستكردنی چوارچێوه‌یه‌كه كه هه‌موو حزبه‌كان و بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان و كه‌سایه‌تییه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كان له چوارچێوه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا كۆیان ده‌كاته‌وه، بیركردنه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی له دامه‌زراندنی پارتێك به‌ناوی پارتی دیموكراتی كوردستان له بنه‌ڕه‌تدا دامه‌زراندنی حزبێكی سیاسیی موجه‌ڕد نه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئایدیۆلۆژیه‌تێكی دیاریكراو ئاراسته بكات، به‌ڵكو بیركردنه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی پێناسه‌یه‌كی جیاوازه بۆ حزب له قۆناخی رزگاری نیشتمانیدا و ئه‌و كاته‌یه كه نه‌ته‌وه به هه‌موو پێكهاته و چین و توێژه جیاوازه‌كانییه‌وه له‌لایه‌ن ئیراده‌یه‌كی ده‌ره‌كییه‌وه ژێرده‌سته‌كراوه و مافه‌كانی پێشێل ده‌كرێت، بۆیه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پارتی له فیكری مسته‌فا بارزانی چوارچێوه‌یه‌ك بووه بۆ یه‌كڕیزی و یه‌كبوون و یه‌ك ئیراده‌یی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و ئیراده ده‌ره‌كییه‌ی كه هه‌موو كوردستانیانی ژێرده‌سته كردووه و مافه‌كانی پێشیل كردوون. لێره‌دا پێویستیی وردبوونه‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م فیكره به‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاو بۆ كێشه‌كانی سه‌رده‌می خۆمان هه‌نگاومان پێهه‌ڵده‌گرێت و پێمان ده‌ڵێت: مسته‌فا بارزانی پارتی دیموكراتی كوردستانی دانه‌مه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ی دوای دامه‌زراندنی پارتی، شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری ده‌ست پێبكات، به‌ڵكو شۆڕشی سه‌رتاسه‌ری ده‌ستی پێكردبوو، به‌ڵام پارتی دامه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كبوون و یه‌كڕیزی و یه‌ك ئیراده‌یی دروست بكات كه مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی هه‌موو شۆڕش و به‌رخودانێك بووه.
مسته‌فا بارزانی له دوای رووخانی كۆماری كوردستان و دامه‌زراندنی پارتی جارێكی دیكه كۆچی په‌ڕینه‌وه‌ی له رووباری ئاراس ده‌ست پێ كرد و ئه‌مجاره‌یان 12 ساڵ لێمان دوور كه‌وته‌وه، لێره‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر ساڵی 1946 بكه‌ین كه مسته‌فا بارزانی بڕیاری كۆچی كاروانه مێژووییه‌كه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی له ئاوی ئاراسی دا، ئه‌و وه‌ك سوپاسالاری كۆماری كوردستان كۆچی كرد، به‌ڵام كاتێك له ساڵی 1958 گه‌ڕایه‌وه وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی جیهانی و هاوشانی جه‌مال عه‌بدولناسر كه به رابه‌ری نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب داده‌نرا، له میسره‌وه گه‌ڕایه‌وه، كه گه‌ڕاشه‌وه بۆ عێراق، ته‌نیا وه‌ك رابه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵكو وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراقی به‌كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كلدان ئاشووری له فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌ننا بۆ پێشوازیكردنی پێكه‌وه كۆ كرده‌وه. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره‌شیان مسته‌فا بارزانی ئه‌و كاراكته‌ره چالاكه بوو كه فیكری نه‌ته‌وه‌یی به شێوازێكی جیاواز پێناسه كرده‌وه و ئه‌م تێگه‌یشتنه تازه‌یه‌ی بووه هه‌وێنی شۆڕشی ئه‌یلوول و گرێدانه‌وه‌ی خه‌باتی دیپلۆماتی به خه‌باتی سیاسی و چه‌كدارییه‌وه، به‌رهه‌مه‌كه‌شی وه‌ك له رێككه‌وتنی ئاداری 1970 بینیمان، ئه‌وه بوو بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی نه‌ته‌وه‌ییماندا یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته داگیركاره‌كانی كوردستان به فه‌رمی و به‌یاسا دانی به مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستاندا نا، ئه‌م رێككه‌وتنه ئه‌گه‌رچی دواتر حكوومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق لێی په‌شێمان بووه‌وه و له چوارچێوه‌ی پیلانێكی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شێك له عێراق درا به ئێران بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشی كوردستان تووشی نسكۆ بێت، به‌ڵام ئه‌م دیكۆمێنته هه‌ر ئه‌و دیكۆمێنته بوو كه له ساڵانی دواتر نه‌ك هه‌ر ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵكو هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی، ئه‌وجا سۆشیالیست بووبێت، یان یه‌كێتیی نیشتمانی و ته‌نانه‌ت به‌ره‌ی كوردستانیش كاتێك ویستوویانه دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بكه‌ن، گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ دیكۆمێنتی رێككه‌وتننامه‌ی ئاداری 1970 كه له‌سه‌ر ده‌ستی رابه‌ری نه‌ته‌وه‌ییمان مسته‌فا بارزانی به‌ده‌ست هاتبوو.
كۆچێكی دیكه بارزانی دوای ساڵی 1975 به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست پێ ده‌كات، له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌و كاته‌دا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین هێزی سه‌ربازی و خاوه‌نی 30%ی ئابووریی هه‌موو جیهان بوو، به‌ڵام سانسۆری له‌سه‌ر دیدار و چالاكییه‌كانی مسته‌فا بارزانی دانابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكاییه‌كان قه‌ناعه‌تی ته‌واویان به‌وه هه‌بوو كه راسته توانییان له چوارچێوه‌ی پیلانێكی نێوده‌وڵه‌تی نسكۆ به‌سه‌ر شۆڕشی كوردستاندا بهێنن، به‌ڵام له‌وه دڵنیابوون چۆن سۆڤیێ‌ت پیلانی له كۆماری كوردستان گێڕاوه و مسته‌فا بارزانی شێوازێكی نوێتری خه‌باتی داهێنایه‌وه، ئه‌مجاره‌ش له ئه‌مریكاوه شێوازێكی نوێی خه‌بات ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه نه‌یانتوانی رێگه له په‌یامی بارزانی بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بگرێت و كاتێك بانگهێشت كرا بۆ یادی دامه‌زراندنی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له ئه‌مریكا، مسته‌فا بارزانی زۆر راشكاوانه پێی گوتن: سه‌یری باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانم ده‌كرد، ئاڵای هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌شه‌كێته‌وه، به‌ڵام ئاڵای نه‌ته‌وه‌ی كوردم نه‌بینی. ئه‌م قسه‌یه‌ی مسته‌فا بارزانی له‌و پلاتفۆرمه نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌و په‌یامه‌یه كه پێیان ده‌ڵێت: ئێوه چۆن وه‌ك رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی باس له مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن كه مافی چاره‌ی خۆنووسین و هه‌قی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به كورد ره‌وا نابینن؟
مسته‌فا بارزانی له مارتی 1979 گه‌ڕایه‌وه كوردستانی رۆژهه‌ڵات و ماوه‌ی نزیكه‌ی 14 ساڵ میوانی خه‌ڵكی شاری شنۆی رۆژهه‌ڵات بوو. گه‌رچی ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی مسته‌فا بارزانی له ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناوی لێنراوه (كۆچی دوایی)، به‌ڵام كۆچی دوایی نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له 6ی ئۆكتۆبه‌ری 1993 جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئیدریسی هه‌میشه له‌یاد پێكه‌وه ئه‌مجاره‌یان له‌هه‌ورامانی ده‌لاله‌وه به‌ره‌و بارزان گه‌ڕایه‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی له ساڵی 1993 له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ساڵی 1979ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دیسان نه‌ك دوو قۆناخی جیاواز له شێوازی خه‌بات به‌رجه‌سته ده‌كات، به‌ڵكو دوو سه‌رده‌می جیاوازی ژێرده‌سته‌یی و ئازادی پیشان ده‌دات. مسته‌فا بارزانی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ساڵی 1993 دووباره پێی گوتینه‌وه ئازادی و سه‌رفرازیی یه‌كجاری به‌و یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستییه دروست ده‌بێت كه من ئێستا له هه‌ورامانه‌وه بۆ بارزان و له بادینانه‌وه بۆ بارزان ده‌یبینم و ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بگه‌نه سه‌رفرازی یه‌كجاره‌كی، ئه‌م یه‌كڕیزی و یه‌ك ئیراده‌ییه مه‌شێوێنن و بێجگه له‌یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك ئیراده‌یی بیر له هیچ شتێكی دیكه مه‌كه‌نه‌وه.. پێی گوتین: ئه‌گه‌ر ئه‌م ئیتفاقه له‌نێوانتاندا هه‌بێت، ده‌توانن چه‌وسێنه‌رانتان بكه‌ن به خزمه‌تكاری خۆتان.
بارزانی مسته‌فا له ساڵی 1998 جارێكی دیكه ده‌بێته‌وه میوانی زانكۆی ئه‌مریكایی له واشنتۆن له‌ناو سه‌نته‌ری ئاشتی بۆ جیهان، مه‌ڵبه‌ندی مسته‌فا بارزانی بۆ ئاشتی ده‌كرێته‌وه، له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌دا، بنیامین له‌نده‌ر سه‌رۆكی ئه‌وكاتی زانكۆی ئه‌مریكا گوتی: به ناو هه‌موو میژووی كورد و كوردستاندا گه‌ڕاین، له مسته‌فا بارزانی شایسته‌تر نه‌بوو مه‌ڵبه‌ندێكی به ناو مه‌ڵبه‌ندی ئاشتی به ناویه‌وه بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه زانكۆیه‌كی وه‌ك زانكۆی ئه‌مریكایی گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌وه گرینگ نییه چۆن بیر له به‌دیهێنانی ئاشتی ده‌كرێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه پێویسته بگه‌ینه ئه‌و فكره‌ی كه بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی زه‌روورییه.
بۆ ئه‌مڕۆ كه یادی 38 ساڵه‌ی یه‌كێك له كۆچه‌كانی مسته‌فا بارزانی ده‌كه‌ینه‌وه، ئایا ده‌توانین ناوی لێ بنێین كۆچی دوایی و جارێكی دیكه مسته‌فا بارزانی ناگه‌ڕێته‌وه، یان پێویستمان به كۆچ و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی نییه؟ یان پێداویستیمان بۆ وه‌رگرتنی رێنمایی له فیكری بارزانی ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی وه‌ك ئه‌براهام لنكۆڵن كه چۆن دوای 80ساڵ جۆرج واشنتۆنی به‌ده‌نگ هێنایه‌وه و مانای دایه‌وه به به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی، ئایا ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه ده‌توانین له ناو ئه‌و فیكره‌دا مسته‌فا بارزانی به‌ده‌نگ بێنێنه‌وه و رێگه‌ی ئاینده‌مان بۆ رۆشن بكاته‌وه؟
له ئێستادا كاتێك سه‌رۆك مەسعوود بارزانی ده‌بینین وه‌ك قوتابییه‌كی په‌روه‌رده‌ی فیكری بارزانی و كاراكته‌رێكی چالاك هه‌وڵ ده‌دات فیكری پێویست بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی رێگه‌ی ئاینده‌مان دابهێنێت و شێوازی تازه بۆ گه‌یشتن به ئازادی و سه‌رفرازی پیاده بكات، ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه ئه‌مجاره‌یان مسته‌فا بارزانی له جه‌سته‌ی سه‌رۆك مەسعوود بارزانیدا گه‌ڕایه‌وه، ئه‌وه نییه كاتێك ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ پێناسه‌ی مسته‌فا بارزانی له مێژوودا، دۆست و دوژمن ده‌ڵێت: بارزانی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا كوردی به جیهان ناساند، به‌ڵام بارزانیی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك كه مەسعوود بارزانییه هه‌موو كوردی كرد به پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه‌ی كرد به سیمبول و پارێزه‌ری به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی. ئه‌مجاره‌یان بارزانیی سه‌ده‌ی بیستویه‌كه‌م هه‌مان بارزانیی سه‌ده‌ی بیسته‌مه، به‌ڵام له قۆناخ و سه‌رده‌مێكی جیاواز و هه‌موو كورد ده‌سته‌و نه‌زه‌ر راوه‌ستاوه بۆ ئه‌وه‌ی مەسعوود بارزانی بڕیار بدات و هه‌موو پێكه‌وه سڵاو له ئاڵای سه‌ربه‌خۆییی كۆماری كوردستان بكه‌ین.