لەبارەی سهفهری سەرۆک مهسعوود بارزانی سهرۆکی کوردستان بۆ تورکیا، مستهفا کاراسۆ ئهندامی کۆنسهی بهڕێوهبهرایهتیی پهکهکه له گفتوگۆیەکدا لهگهڵ فورات نیووز دەڵێت: "تورکیا بۆ دژایەتی پەکەکە بارزانی بانگهێشت کردووە".
بەرلەهەر شت سەفەری جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ تورکیا وەک سەرۆک وڵات، دوای سەردانی بۆ وڵاتانی ئەورووپا و دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و گەورەبەرپرسانی ئەو وڵاتانە دێت کە مەبەست لێی پاراستنی کوردستانە، ئەوەش بۆ کورد جیگەی شانازییە.
بەدرێژایی مێژوویش پاراستنی بەرژەوەندیی کورد لە ستراتیژی ڕێبازی بارزانی جێگیرە و گۆڕانی بەسەردا نایەت، ئەوەش بەشێکە لەو ڕێبازەی کە سەرۆک بارزانی بەداهێنانەوە جێبەجێی دەکا و بەرەوپێشەوەی دەبات. سەرۆک بارزانی لەبەر خاتری پەکەکە و کەسانی وەک(مستهفا کاراسۆ) نییە بەرژەوەندیی کوردانی باکوور و کوردستان دەپارێزێ، بارزانی خۆی بە خاوەنی دۆزی کوردی لە هەموو پارچەکانی کوردستان دەزانێ.
ئەوەی کە سیاسەت نازانێت و بە کردار و ڕەفتارەکانی هەموو شتێکی لەناو بردووە پەکەکەیە، بۆیە حاڵیان گەیشتووهتە ئەوەی ئێستایان. دەبینین لە هەموو دنیا کورد و پێشمەرگە دۆستی هەیە، کەچی پەکەکە و گەریلا بە تیرۆریست دەناسن، ئەوەش دەرەنجامی نەزانینە کە بەداخەوە پەکەکە و سەرانی پەکەکە بیریشی لێ ناکەنەوە بۆ وایان لێهاتووە یان بۆ وایان لەخۆیان کردووە.
لە 2015 دوای ئەوەی دەرفەتێکی باشی ئاشتی هاتە پێش بۆ کوردانی باکووری کوردستان، پەکەکە لەجیاتی ئەوەی هەرێمێکی وەک هەرێمی کوردستان دروست بکات، کەچی خەندەقیان لێ دا بۆ وێرانکردنی باکووری کوردستان، ئەوەی باکووری کوردستانی وێران کرد پەکەکە و هێزەکانی تورکیا بەیەکەوە ئەنجامیان دا.
ئێوەی پەکەکە چونکە هیچ ئاواتێکتان نییە، قسەکانیشتان لەگەڵ یەک یەکتر ناگرێتەوە، ئەوەتانێ هەندێکتان دەڵێن بارزانی ڕەمزی کوردە و هەندێکیشتان وەکو (مستهفا کاراسۆ) و ئەوانی دیکە بوختان و ناڕاستی دژ بە بارزانی و کوردستان بڵاو دەکەنەوە، ئاخیرتان خێر بێت و ئەو گەمژەییەتان سەرتان نەخوات باشە.