هەولێر-KDP.info- لە دیداری نێوان (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و (ئێكهارد برۆس) نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جه‌خت له ده‌ستپێكردنی دیا‌لۆگی جیددی به مه‌به‌ستی دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان گشت پێكهاته‌كانی پارێزگای مووسڵ كرایەوە.
ئه‌مڕۆ 23/2/2017 (مه‌سروور بارزانی) راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له (ئێكهارد برۆس) نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق به گشتیی و ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و چۆنیه‌تی گه‌ڕانه‌وه و نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئاوه‌ره‌كان تاوتوو كرا. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له ده‌ستپێكردنی دیا‌لۆگی جیددی به مه‌به‌ستی دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان گشت پێكهاته‌كانی پارێزگای مووسڵ كرده‌وه و پێوه‌ست به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه دوای ده‌ركردنی داعش (مه‌سروور بارزانی) ئاماژه‌ی به گرینگی هه‌بوونی رێككه‌وتنێكی سیاسی هاوته‌ریبی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان نه‌كرێ، دوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌وانه‌یه ئه‌و كێشه و ته‌نگژه سیاسیانه‌ی پێش داگیركردنی داعش له شاره‌كه‌دا هه‌بوون، جارێكی دیكه ده‌ربكه‌ونه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ی نێوان راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا،گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی دابینكردنی سه‌قامگیری و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه رزگاركراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه و نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان كرا.
قاره‌مانێتی و قوربانیدانه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌رزنرخێندرا و، دووپات له هاوكاری و یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.