Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 14:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

چنار سەعد باوەڕی وایە، تورکیا لەبەردەم سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان کێشە نانێتەوە
| KDP.info


 

ھەولێر-KDP.info-  (مەسعوود بارزانی)سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و (رەجەب تەییب ئەردۆغان)سەرکۆماری تورکیا، دوای نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە لە شاری ئیستانبووڵ کۆ دەبنەوە. بەرپرسی مەکتەبی دیراسات و توێژینەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، تورکیا دەزانێت ھەرێمی کوردستان خۆی بۆ سەربەخۆیی ئامادە دەکات و، باوەڕیشی وایە کە تورکیا رازیبوونی خۆی بۆ مەسەلەی سەربەخۆیی نیشان دەدات.

ئاژانسی ئانادۆڵو لەسەر زاری گوتەبێژ و جێگری سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتیی کۆمار (ئیبراھیم کاڵن) لەبارەی سەردانەکەی (سەرۆک بارزانی)ـیەوە، بڵاوی کردووەتەوە: "پرسێکی زۆر ھەیە قسەی لەسەر بکرێت. عێراق بۆ ئێمە لە ھەموو روویەکەوە گرینگە. لە رووی ئابووری بێت یاخود ئاسایشی سنوورەکانمان یاخود ھاوکاریی مرۆیی و کولتووری بێت، گرینگە."
هەروەها گوتوویەتی، "ئێمە ھەموو کاتێک بەگوێرەی رابردووی گرژییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر جموجۆڵمان کردووە. بە لەبەرچاوگرتنی ھاوسەنگی و ھەستیارییەکان، ئەم کۆبوونەوەیە ئەنجام دەدرێت".

هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی دیراسات و توێژینەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان (د.چنار سەعد عەبدوڵڵا) لە بارەی سەردانەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا کە بڕیارە رۆژی یەکشەممە ئەنجامی بدات، بۆ ئانادۆڵو گوتی: "ھەموو سەردانێکی سەرۆکی ھەرێم بەتایبەت بۆ وڵاتانی ھەرێمی کاریگەریی پۆزەتیڤی خۆی دەبێت، بەتایبەت بۆ پتەوکردن و بەھێزترکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکان و پەیوەندییەکانی دیکەش، ھەروەھا باس لە ھەماھەنگیی ھەموو لایەنەکان دەکرێت لەو کۆبوونەوانەدا لە مەسەلەی پرسی رووبەرووبونەوەی داعش، ھاوکات ئێستا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ھەرێمی کوردستان بە گشتی زۆر بە جیددی و راشکاوانە باس لە سەربەخۆیی دەکەین، پێشوازیکردنی تورکیا بەو شێوەیە لەم کاتەدا رازیبوونی خۆی بۆ مەسەلەی سەربەخۆیی نیشان دەدات، ئێستا تورکیا دەزانێت ھەرێمی کوردستان خۆی بۆ ئەوە ئامادە دەکات لەگەڵ عێراق باس لە مەسەلەی سەربەخۆبوون و جیابوونەوەی ھەرێمی کوردستان دەکات، بۆیە ئەو پێشوازیکردنە بەو مانایە دێت کە تورکیا لە ئایندەدا نابێتە ھۆکارێک بۆ دروستکردنی کێشە لەبەردەم سەربەخۆییی ھەرێمی کوردستان".

(چنار سەعد عەبدوڵڵا) ھەروەھا لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "بەھێزبوونی پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان و تورکیا سوودەکەی بۆ عێراقیش دەبێت و، رەنگە ھەرێمی کوردستان ببێتە ئەو پردەی کە پەیوەندیی ئەو دوو وڵاتەش باشتر ببێت لە رێگەی ھەرێمی کوردستانەوە".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان روونیشی کردەوە "تورکیا دراوسێ و وڵاتێکی گرینگە بۆ ھەرێمی کوردستان ھەم لە رووی ئابووری و ھەم لە رووی دەروازەیەک بۆ ھەرێم و سوودوەرگرتنی ھەرێم لە کۆمپانیا و عەقڵی ئابووریی ئەو وڵاتە بۆ ئەوەی بێنە ئێرە وەبەرھێنان بکەن، ھەروەھا لە رووی سیاسییشەوە گرینگە، چونکە ھەرێم بە کۆمەڵێک وڵات دەور دراوە کە ئەوانیش دەیانەوێت پەیوەندییەکانییان لەگەڵ دراوسێکان باش بێت بۆ ئەوەی کاریگەریی باشی لەسەر ئەوانیش ھەبێت، چونکە ئەو وڵاتانە کوردیشیان تێدایە، کە پەیوەندییان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان باش بێت ئەوا پەیوەندیی پێکھاتەکانی ئەو وڵاتانەش باش دەبێت".

ھەروەھا گوتیشی: "دەبێت باڵانس رابگرین و پەیوەندییمان لەگەڵ وڵاتان و دراوسێیەکانی دیکەش باشتر بکەین و، ئەو وڵاتانەش دەبێت بەھەمان شێوە دەستپێشخەری بکەن، چونکە ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ئاسایشی ئەو وڵاتانەشە".

جێی ئاماژەیە سەرۆکوەزیرانی تورکیا (بیناڵی یڵدرم) ٨ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم (مەسعوود بارزانی) و سەرۆکوەزیران (نێچیرڤان بارزانی) و کۆ بووەوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ١٦ی شوبات سەرۆکی ھەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی ئاسایشی جیھانی لە شاری میونخ لە فڕگەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە بەرەو ئەڵمانیا ڕێکەوت.

دوای ئەنجامدانی چەندین دیدار و کۆبوونەوە لە پەراوەێزی کۆنفرانسەکە، دوێنێ سێشەممە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لە لایەن سەرۆکی فەڕەنسا (فڕانسوا ئۆڵاند) لە کۆشکی ئەلیزێ پێشوازیی لێ کرا.




دوایین هەواڵەکان

بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact