Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 10:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پسپۆڕێکی بواری نەوت: گرێبەستی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا ڕووسیاییەکە کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر داهاتی هەرێم دەبێ
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  پسپۆڕی ئابووری و شارەزای کەرتی نەوت، (بەختیار سابر) دەڵێ، گرێبەستی پێشوەختەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ڕووسیاییەکە بۆ کڕینی نەوتی ھەرێم، زۆری کاریگەریی لەسەر چارەکردنی قەیرانی ئابووریی ھەرێمی کوردستان دەبێت.

(د. بەختیار سابر)، پسپۆڕی ئابووری و شارەزای کەرتی نەوت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''گرێبەستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای ڕووسنەوتی ڕووسیا، بۆ فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان و  وەرگرتنی پارەی نەوت بە شێوەی پێشوەختە، زۆری کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی لە ھەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە حکوومەتی ھەرێم بەردەوام ھەوڵی بۆ چارەکردنی قەیرانی دارایی داوە و، واژۆکردنی گرێبەست بۆ وەرگرتنی پارەی پێشوەختە تا ڕادەیەکی زۆر یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی حکوومەت باشتر لە دوو ساڵی ڕابردوو مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابین بکات.''

ئەو پسپۆڕەی کەرتی نەوت دەڵێ: ''لە جیھاندا گرێبەستی ھاوشێوە زۆرن و دوو بازاڕی گەورەی نەوت بۆ گرێبەستی پێشوەختە ھەن؛ بازاڕەکانی لەندەن و نیویۆرک. ئەو دوو بازاڕە تایبەتن بەو گرێبەستانە، بەڵام دەبێت نرخی فرۆشتن نزیک بێت لە نرخی ئێستای بازاڕ، چونکە گرێبەستەکە بۆ چەند ساڵێک واژۆ دەکرێت و لەو ماوەیەدا پێشبینی دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکرێت. تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر گرێبەستی ھاوشێوەی ئەم گرێبەستەی ھەرێمی کوردستان واژۆ کراون و، پێیان دەگۆترێت، گرێبەستی داھاتوو.'' 

(د.بەختیار سابر) دەشڵێ: ''یەکێک لە سوودەکانی گرێبەستی داھاتوو بۆ ھەرێمی کوردستان لەوەدایە کە لە سەردەمی (مالیکی)دا ھەڕەشە لەسەر نەوتی ھەرێمی کوردستان ھەبوو، حکوومەتی عێراق لە دادگاکانی جیھان سکاڵای تۆمار کرد، تا ھەرێم نەتوانێت نەوتی خۆی بە شێوەی سەربەخۆ بفرۆشێت، بەڵام ئێستا کۆمپانیای گەورە ھەن، بۆ ئەوەی پێشوەختە گرێبەست لەگەڵ ھەرێمی کوردستان واژۆ بکەن، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە، کە ھیچ مەترسییەک لەسەر نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ فرۆشتنی لە بازاڕەکانی جیھاندا نەماوە. بێگومان هەمووی ئەو تۆمەتانەیشی کە عێراق دەیانداتە پاڵ هەرێمی کوردستان سیاسین، نەک دەستووری.''

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری تەندروستی: ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە.. داوا لە دایک و باوکان دەکەین ھاوکارمان بن

THURSDAY, 25 APRIL 2024 10:04:16

ھەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری تەندروستی عێراق بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشییەکانی منداڵان لە ھەولێر دەکات و ھەڵمەتەکانی کوتانی قوتابیانیش بەسەردەکاتەوە.

 

وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 00:04:55

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ئەفسەر و كارمەندانە دەكات كە بی مۆڵەتی خوێندن بڕوانامەیان بەدەست هیناوە و تاوەكوو ئێستا بۆیان هەژمار نەكراوە.

 
ھەرێمی کوردستان بەشداری لە دیداری ئەبوزەبی بۆ وەبەرھێنان دەکات

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:39

ھەولێر -KDP.info- دەستەی گشتی وەبەرھێنان بەشداری لە سێزدەمین دیداری وەبەرھێنان لە ئەبوزەبی دەکات و سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێ، ھەرێمی کوردستان بۆ جاری یەکەمە بەشداری لە دیدارەکە دەکات.

 
ئەنجومەنی وەزیران: بەپێی یاسا بەرکارە فیدڕاڵییەکان، بەشی بەغدا لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 19:04:56

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 
مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

WEDNESDAY, 24 APRIL 2024 18:04:37

مەحموود محەممەد: وەک پارتی لەگەڵ سیستەمی هەڵبژاردن و ڕێگریی لە بەشداریی پێکهاتەکان، کۆک نەبووین

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact