هەولێر-KDP.info- په‌یمانگای هوودسونی ئه‌مریکایی له ڕۆژی ٢٣ـی شوبات سیمینارێک به ناونیشانی ده‌وڵه‌تی عێراق و کۆماری کوردستان له دوای داعش ڕێک ده‌خات.
له‌و سیمیناره‌دا ژمارەیەک نووسه‌ر و شاره‌زای جیهانی وته‌یان ده‌بێ و (به‌یان سامی عه‌بدولره‌حمان) نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له واشنتۆنیش، له یه‌کێک له په‌نێڵه‌کاندا به‌شدار ده‌بێت.
په‌یمانگاکه ده‌ڵێ، له ماوه‌یه‌کی کورتی داهاتوودا داعش له عێراق کۆتایی پێ دێت، به‌ڵام کێبرکێکان له‌وێ کۆتایی‌یان نایه‌ت. له په‌نێڵه‌کاندا ته‌وه‌رێکی گرینگ باسکردنی گرینگی کوردستان ده‌بێ بۆ جیۆسیاسه‌تی ئه‌مریکا.