هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای گەشبینییەکەی لە ئامادەیی کاریگەریی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی ئاسایشی جیهانی له میونشن ڕایگەیاند، ئەم سەنگە قورسەی کوردستان لە هاوکێشە گەرمە سیاسییەکانی جیهاندا، بەرهەمی ئیرادەی ئازادیخوازیی و قوربانیدانی رۆڵەکانێتی.
لە پێگە تایبەتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، "ئامادەیی کاریگەری هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی ئاسایشی جیهانی له میونشن و، گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسایەتی و شاندی وڵاتە کاریگەرەکانی جیهان، لەبارەی رەوشی ناوچەکە و چارەنووسی هەرێمی کوردستان، مایەی گەشبینییە.
ئەم سەنگە قورسەی کوردستان لە هاوکێشە گەرمە سیاسییەکانی جیهاندا، بەرهەمی ئیرادەی ئازادیخوازیی و قوربانیدانی رۆڵەکانێتی."
پێنجشه‌ممه ١٦ی ٢ی ٢٠١٧، (مەسعوود بارزانی) سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له شاری میونخی ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ شاندێکی سه‌ربازی و سیاسیی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به رێکه‌وت.
له په‌راوێزی کۆنفرانسه‌کەدا کە سێ ڕۆژی خایاند، (سه‌رۆک بارزانی) له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک سەرۆک و سه‌رکرده و به‌رپرسه سیاسییه‌کانی وڵاتانی به‌شداربوو کۆ بووەوە. دوێنێ سیشەممەش، بە داوەتی فەرمیی وڵاتی فەڕەنسا، گەیشتە پاریس و لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا(فڕانسوا ئۆلاند)دا کۆ بووەوە.