هه‌ولێر-KDP.info- (سه‌میر) كوڕى گه‌وره‌ى (بابه‌شێخ)ى ئێزدییان داواى لێبوردن ده‌كات له‌و سه‌ردانه‌ى كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئێزدى بۆ ئێران ئه‌نجامی دا و ده‌ڵێـت: "من هه‌ڵه‌بووم و په‌له‌م كرد". هاوكات جه‌ختیشى له‌سه‌ر ناسنامه‌ى كوردبوونى ئێزدییه‌كان و خه‌باتیان له پێناو كوردایه‌تیدا كرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتووه، (سه‌میر بابه‌شێخ) هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێش هه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌ك، داواى لێبوردن له هه‌موو ئه‌و دۆست و هه‌ڤاڵانه ده‌كه‌م، كه به هۆى سه‌فه‌رى ئێرانه‌وه دڵیانم ئێشاندبێت. به راستى زۆر پرسیار له باره‌ى به‌شداریى ئێمه له‌و شانده‌ى كه به ناوى ئێزدییه‌كان له به‌غداوه چوونه ئێران درووست بوون".
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "بۆ ئه‌وه‌ى هیچ گومان و دوودڵییه‌ك له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ئێمه درووست نه‌بێت، ده‌ڵێم من بۆ كارى تایبه‌تى خۆم سه‌ردانى به‌غدام كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا بكه‌م، له به‌غدا گرووپێك ئێزدیم بینی كه ده‌یانویست بچنه ئێران و، چونكه من كوڕی گه‌وره‌ی ئێزدیانم زۆر داوایان لێ كردم له‌گه‌ڵیان بچم، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى من زۆرتر بایه‌خ به كارى كۆمه‌ڵایه‌تى و ژیانى رۆژانه‌ى ئێزدییه‌كان ده‌ده‌م، شانده‌كه به منیان گوت بۆ كارێكى مرۆیى و روونكردنه‌وه‌ى ئێش و ئازارى ئێزدییانه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران و مێژوو و ئایین و باوه‌ڕى ئێزدییه‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو".
(سه‌میر بابه‌شێخ) له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا به روونى ددانى به‌وه‌دا ناوه كه هه‌م په‌له‌ی كردووه هه‌م هه‌ڵه‌ى كردووه و نووسیویه‌تى: "ددان به‌وه‌دا ده‌نێم كه په‌له‌م كرد و هه‌ڵه‌شم كرد و له‌به‌ر دوو هۆكار: یه‌كه‌میان: پێكهاته‌ى شانده‌كه له‌و ئاسته‌دا نه‌بوون و ئێزدی ئه‌وان به نوێنه‌رى خۆیان نازانن؛ دووه‌میش: نه له لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێم و نه له ئه‌نجوومه‌نى رۆحانى و نه له (بابه‌شێخ)یش مۆڵه‌تم وه‌رنه‌گرتبوو. هه‌موو لایه‌ك بزانن ئێمه هیچ كاتێك خیانه‌ت له كوردستان ناكه‌ین".
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه: "ره‌نگه هه‌ندێك كه‌سى ناو شانده‌كه ناو و ئاماده‌بوونى ئێمه‌یان بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌تى خۆیان و زیانگه‌یاندن به كوردستان به كار هێنابێت، به‌ڵام ئێمه هیچ جارێك خیانه‌ت له نیشتمانى خۆمان ناكه‌ین و قه‌بووڵ ناكه‌ین زیان به په‌یوه‌ندیی به‌هێزى ماڵباتى ئێمه و سه‌رۆكى كوردستان بگات. هه‌روه‌ها قه‌بووڵیش ناكه‌ین ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و هه‌ر كارێك زیان بگه‌یه‌نێت به ماڵباتى ئێمه و كوردایه‌تى، بۆ ئێمه هێڵى سووره".
له به‌شێكى دیكه‌ى روونكردنه‌وه‌كه‌دا نووسیه‌تی: "ماڵباتى ئێمه سه‌ربڵنده به پێشه‌نگى كوردایه‌تى و كولتوورى كوردستانى و هه‌ر له دێرزه‌مانى باپیرانمانه‌وه و له مێژووى نوێشدا باپیرى ئێمه (بابه‌شێخ حاجى ئیسماعیل) یه‌كه‌م كه‌س بوو له‌گه‌ڵ (مه‌لائه‌نوه‌رى مائى) یه‌كه‌م شانه‌ى حزبى هیوایان له بادینان و ئێزدیخان پێك هێنا و مێژووى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش گه‌واهیى ئه‌و راستییه ده‌دات كه پشكى ماڵباتى ئێمه له خه‌بات و به‌رخودان و زیندان و نه‌فیكردن و كۆچپێكردن و ئاواره‌یى چه‌ند بووه له لایه‌ن ده‌زگاكانى رژێمى به‌عسه‌وه و، ئێمه قوربانییه‌كى زۆر و شه‌هیدى قاره‌مانى زۆرمان به‌خشیوه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئێمه رۆژگارێك سازشمان له‌سه‌ر كوردبوونى خۆمان نه‌كردووه و شانازیمان پێوه كردووه، باپیرى ئێمه‌ش (بابه‌شێخ حاجى ئیسماعیل) هه‌ڤاڵى نزیكى (بارزانیى نه‌مر) بووه".
له كۆتایى روونكردنه‌وه‌كه‌شیدا (سه‌میر بابه‌شێخ) وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه كه، "شه‌هید (ئیدریس بارزانى) و (كاك مه‌سعوود بارزانى) له ده‌ستپێكى رێككه‌وتنى ئادارى (1970) به نوێنه‌رایه‌تیى (بارزانیى نه‌مر) سه‌ردانى ماڵى ئێمه‌یان كرد و په‌یوه‌ندى نێوان (بارزانىی نه‌مر) و ماڵباتى ئێمه زۆر بوو. بۆ به‌ڵگه‌ى كوردستانىبوونى ماڵباتى ئێمه‌ش ته‌نیا به‌سه ئه‌وه بڵێین كه باپیرى ئێمه له سه‌رژمێرییه‌كه‌ی 1977دا داواى له خوا كردووه بمرێت پێش ئه‌وه‌ى خۆى به عه‌ره‌ب تۆمار بكات. بۆیه رایده‌گه‌یه‌نم بۆ هه‌موو دۆسته‌كانمان و پشتڕاست بن ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ خزمه‌تى ئێزدیایه‌تى و كوردستان".
رۆژى 24ى كانوونى دووه‌م/ یه‌نایرى 2017، شاندێكی كوردانی ئێزدی شنگال و دەورووبەری لەگەڵ راوێژكارى رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆ بوونەوە، بۆ درووستكردنی پارێزگایەك بۆ ئێزدییەكان داوای پشتیوانیان لە ئێران كرد.
شاندەكە پێكھاتبوو لە نوێنەری ئێزدییەكانی ناو حەشدی شەعبی و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارەیەك كەسایەتیی دیكەی كوردی ئێزدی.
لەو كۆبوونەوەیەدا شاندەكە داوایان لە بەرپرسانی ئێران كردووە كە یارمەتییان بدەن بۆ ئەوەی شنگال بكرێتە پارێزگایەكی سەربەخۆ.