Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 19 APR 2024 13:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی لەگەڵ سكرتێری گشتیی یوئێن، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا كۆ بووه‌وە.. چه‌ندانی دیداری دیكه‌ی گرینگی ئه‌نجام داون
| KDP.info


پێشوازیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، میونشن، ئه‌ڵمانیا. 18-2-2017

میونشن-KDP.info-  ئه‌مڕۆ شەممە 18ـی 2ـی 2017، لە دووەمین ڕۆژی كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانی لە شاری میونیخی ئەڵمانیا و لە پەراوێزی كۆنفڕانسەكەدا، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ (شێخ خالد ئەلجەراح) جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری ناوخۆی كوەیت و شاندی یاوەری كۆ بۆوە.

لە دیدارەكەدا (سەرۆك بارزانی) ئاماژەی بە پەیوەندییە مێژووییەكانی هەرێمی كوردستان و كوەیت كرد و جەختی لە فراوانتربوون و بەردەوامیی ئەو پەیوەندییانە كردەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا شەڕی داعش و چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەڕووی سەربازی و فكری و ئابووریی تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكە جێگری سەرۆكوەزیرانی كوەیت ڕایگەیاند كە حكوومەتی كوەیت خۆشحاڵ دەبێ كە لە كوەیت پێشوازی لە (سەرۆك بارزانی) بكات.

 


لەدوای ئەو كۆبوونەوەیە (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا لە هەردوو حزبی دیموكرات و كۆماریخواز بە سەرۆكایەتیی سێناتۆر (جۆن مەكین) كۆ بۆوە.

لەو كۆبوونەوە بەرفراوانەدا شاندی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمەریكا جەختی لە پەیوەندیی دۆستانەی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئەمەریكا كردەوە و سوپاس و پێزانیان بۆ ئازایەتیی هێزی پێشمەرگە لەشەڕی دژی داعش هەبوو و سەرەخۆشیشیان لە سەرۆك بارزانی و كەسوكاری ئەو پێشمەرگانە كرد كە لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا شەهید بوونە.

لەبەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی ئاییندەی كوردستان و مافی گەلی كوردستان لە دیاریكردنی چارەنووس و پەیوەندییەكانی كوردستان و ئەمەریكا ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دانیشتنەدا شاندی هاوبەشی هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران و پیرانی ئەمەریكا كۆمەڵێك پرسیاریان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاراستەی (سەرۆك بارزانی) كرد.

 


هەر لە پەراوێزی كۆنفڕانسەكە (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (توماس ئۆپەرمان) سەرۆكی حزبی سوسیالدیموكراتی ئەڵمانیا كۆ بۆوە.

لە دیدارەكەدا باس لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و ڕۆڵی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆر و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا و سەرۆكی حزبی سوسیالدیموكراتی ئەڵمانیا دەستخۆشی لە پێشمەرگە كرد كە قارەمانانە تیرۆریستانی داعشی شكست داوە.

 


كۆبوونەوە لەگەڵ (ئەنتۆنیو گۆتیرس) سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان وێستگەیەكی دیكەی چالاكییەكانی (سەرۆك بارزانی) بوو لە دووەمین ڕۆژی كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانیی میونیخ.

لە دیدارەكەدا (سەرۆك بارزانی) سكرتێری تازەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی وەك دۆستێكی دێرین وەسف كرد و پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە ئەركەكەیدا لێ كرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و سووریا و هەروەها بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش ئاڵوگۆڕ كرا.

 


هەر لە هەمان ڕۆژدا (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (مایك پێنس) جێگری سەرۆكی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كۆ بۆوە.
لە دیدارێكی دۆستانەدا (سەرۆك بارزانی) پیرۆزبایی لە جێگری سەرۆكی ئەمەریكا كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك جێگری سەرۆك و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا لە بوارە جۆراوجۆرەكان تاوتوو كرا و بە تێروتەسەلی باس لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ كرا.

ئاییندەی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو و هەردوولا  جەختیان لە بەردەوامیی و فراوانتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە.

 


پاش ئەو كۆبوونەوەیە (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆ بۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی شاری مووسڵ و قۆناغەكانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی ئەو شارە و شەڕی داعش كرا.

 


لە درێژەی چالاكی و دیدارەكانی لە پەراوێزی كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانی لە شاری میونیخ (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (مانفرێد ڤیبەر) سەرۆكی گرووپی محافزەكاری نێو پارلەمانی ئەورووپا كرد كە گەورەترین گرووپی پارلەمانیی پارلەمانی ئەورووپایە.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی گرووپی محافزەكاری پارلەمانی ئەورووپا پێزانینی بۆ ڕۆڵی پێشمەرگە هەبوو لە شكستدانی تیرۆریستانی داعش و دەستخۆشی لە سەركردە و فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و ڕایشیگەیاند كە گرووپەكەی پشتگیریی گەلی كوردستان و حكوومەتی هەرێم دەكات.

هەر لەم دیدارەدا باس لە چۆنیەتیی یارمەتیدانی ئاوارەكان و بارودۆخی مرۆیی ئاوارە و لێقەوماوان و هەروەها بارودۆخی ئابووریی هەرێمی كوردستان كرا.

 

هەر لە دووەمین ڕۆژی كۆنفڕانسی ئاساییشی میونیخ و لە پەراوێزی كۆنفڕانسەكە (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (ئەنجلینا ئاڵفانۆ) وەزیری دەرەوەی ئیتالیا كۆ بۆوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری دەرەوەی ئیتالیا ڕایگەیاند كە هاتووە بە (سەرۆك بارزانی) بڵێت كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێ لە پشتگیریی هەرێمی كوردستان و هەموو لایەنە سیاسییەكانی ئیتالیایش لایەنگری ئەو پشتگیرییەن. ئەوەیش خستەڕوو كە لە ئاییندەدا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

 

ئێوارەی ڕۆژی شەممە 18ـی 2ـی 2017 لە پەراوێزی كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانی لە شاری میونیخ (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (ئۆرسەلا ڤۆندرلاین) وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا كۆ بۆوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا وێڕای دەستخۆشیكردن لە (سەرۆك بارزانی) پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی لە (سەرۆك بارزانی) كرد لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش. هەر لەو دیدارەدا پەیوەندیی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و فراوانتركردنی ئەو پەیوەندییانە تاوتوو كرا.
بارودۆخی شاری مووسڵ و شەڕی تیرۆر و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه‌ له‌و كۆبوونەوانەدا (محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود) سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و (شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و فه‌ریقی یه‌که‌م (عومه‌ر عوسمان) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دکتۆر (فواد حوسێن) سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و (ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان) بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و (هێمن هه‌ورامی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان یاوه‌ری (سەرۆك بارزانی) بوون.




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:21

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژێ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دادوەر عامر موسا محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact