Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 1 MAR 2017 22:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

چاودێرێکی سیاسی: بەشداریکردنی سەرۆک بارزانی لە کۆنگرە نێودەوڵەتییەکان ھەرێم لە سەربەخۆیی نزیکتر دەکاتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  چاودێرێکی سیاسی باوه‌ڕی وایه‌، بەشداریکردنی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرە نێودەوڵەتییەکان، ھەرێمی کوردستان لە سەربەخۆیییه‌كه‌ی نزیکتر دەکاتەوە و هۆكار ده‌بێ له‌ پشتگیریی نێودەوڵەتی بۆ پرسه‌ ڕه‌واكه‌ی.

کۆنگرەی میونشن ساڵێک یان دووساڵ جارێک بۆ لێکۆڵینەوە لە ئاسایشی نێودەوڵەتی ساز ده‌درێت، زۆربەی وڵاتان لەو کۆنگرەیەدا ئەندامن و بەشداریکردنی (سەرۆک بارزانی) و شاندی سیاسی و سه‌ربازییه‌كه‌ی یاوه‌ریشی تێیدا، گرینگیی سیاسی و دیپلۆماسیی خۆی ھەیە بۆ ھەرێم، چونکە چاوی بە سەرکردە و دیپلۆماتكارانی جیھان دەکەوێت.
له‌باره‌وه‌ (د.بوخاری عەبدوڵڵا) كه‌ چاودێری سیاسی و مامۆستای زانکۆیه‌، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "بەشداریکردنی ھەرێم لەو کۆنگرەیەدا رۆڵی ھەرێم دەردەخات لە پاراستنی ئەمن و ئاسایشی کوردستان و عێراق و ناوچەکەش، هه‌ڵبه‌ت شاندی هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ بانگھێشت کراوە و بەشداری ده‌کات لەو کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەدا.''

ئەمڕۆ 53یەمین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا دەستی پێكرد. وه‌ك بڕیاریش بوو (سەرۆک بارزانی) له‌ په‌راوێزی یه‌كه‌م ڕۆژی کۆنگرەدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا و وه‌زیری سه‌ره‌وه‌ی ئێراندا كۆ بووه‌و و، وایش بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ سه‌رکرده‌ و دیپلۆماتكارانی وڵاتانی به‌شداربوو لەو کۆنفرانسەدا کۆ ببێته‌وە.

(د.بوخار عەبدوالڵا) گوتیشی، لە ھەمووجیھان دوای ھاتنی داعش و به‌ره‌وڕووبوونەوەیان لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە و ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستیان ھێناوە، رۆڵی ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگە یەکجار بەرز بووه‌تەوە، چونکە ئێستا کەم کەس ھەیە لە سەرکردە و دیپلۆماسانی جیھانی ئاشنای ھێزی پێشمەرگە نەبێت، ئینجا کوردیش بووه‌تە بەشێک لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، بۆیە بانگھێشت دەکرێت بۆ ئەو جۆرە کۆنگرانە.

عەبدوڵڵا باوه‌ڕیشی وایه‌ كه‌، ''بەشداریکردنی ھەرێم لەوجۆرە کۆنگرە نێودەوڵەتیانە و رێکخراو نێودەوڵەتییەکاندا زیاتر نزیک دەبێتەوە لە سەربەخۆیی، چونکە زیاتر دەناسرێت و خەڵک لە کێشەکان و ئامانجەکانت نزیک دەبێتەوە، بۆیە ئەمە دەبێتە پشتگیرییەکیش بۆ داوا رەواکانی گەلی کورد.''

له‌ كۆنگره‌ى ئه‌مساڵدا داخوازیى به‌شداربوون به‌ راده‌یه‌كى به‌رچاو زیادی كردووه‌. وه‌ك ئه‌وه‌ى رێكخه‌رانى كۆنگره‌كه‌ ئاماژه‌یان پێكردووه‌ و به‌ خاڵى گرینگى كۆنگره‌كه‌ى ده‌زانن.
به‌شدارانى كۆنگره‌كه‌ پێكهاتوون له‌ 47 وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌، 30 وه‌زیرى به‌رگرى، 90 په‌رله‌مانتار و هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكى وڵاتانى  ئۆكراینا، پۆڵه‌ندا، ئه‌میندارى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا، ئه‌منیدارى په‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى.

بڵند ئیبراھیم 
 




دوایین هەواڵەکان

مه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ قڕش

WEDNESDAY, 01 MARCH 2017 22:03:49

كه‌ریم قادر

مه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ قڕش بۆ كه‌س نه‌چۆته‌ سه‌ر تا بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ بچێته‌ سه‌ر، كه‌ شاتی و باتی به‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن و، هاوسه‌نگیی سیاسی تێكده‌ده‌ن و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م سه‌قامگیربوونه‌وه و یه‌كسانیی‌ نێوان گه‌لان دروست ده‌كه‌ن.

به‌ وێنه‌؛ ساڵیادی کۆچی مستەفا بارزانیی نه‌مر لە ڕۆژئاوای كوردستان بەرز راگیرا

WEDNESDAY, 01 MARCH 2017 20:03:00

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info-  لە یادی کۆچی دوای ژەنەراڵ (مستەفا بارزانیی نەمر)دا، ڕۆژئاوای کوردستانیش یادەکەی بەرز ڕاگرت و بە چالاکیی جۆراوجۆر پەیمانی نوێبوونەوە بۆ قوتابخانەی (بارزانی) گوترایەوە. چالاوانێکی ڕۆژئاوای کوردستانیش دەڵێت، وێرای گوشاری په‌یەدە، توانرا یادەکە بەرز راگیرێت.

 
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا: بەغدا نەیتوانیوە ئەمنیەتی ناوچە ئازادکراوەکان بپاریزێت

WEDNESDAY, 01 MARCH 2017 19:03:48

هه‌ولێر-KDP.info-  ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی لەندەنی ئاماژە بەوە دەکات، سەرەرای ئەوەی چوار مانگ بەسەر ئازادکردنی لای چەپی شاری مووسڵدا تێپەڕیوە، تا ئێستا ناوچە ئازادکراوەکان بەدەست بێ ئاسایشی و خزمەگۆزاریدا دەناڵێنن، ئەمەش بووەتە ئاستەنگ لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

 
قودسی عه‌ره‌بی: گرووپێکی حەشدی شەعبی داوای دامەزراندنی کۆماری ئیسلامیی عێراق دەکات

WEDNESDAY, 01 MARCH 2017 19:03:43

هه‌ولێر-KDP.info-  لێدوانه‌كانی (قه‌یس ئه‌لخه‌زعه‌لی) سكرتێری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی (عصائب اهل الحق) له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی دوای شه‌ڕه‌كانی دژ به‌ داعش، ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ شه‌قامی عێراقیدا دروست كردووە.

 
لە دژی ئێران، ئیسرائیل داوای هاوپەیمانی لەگەڵ سعوودیە دەکات

WEDNESDAY, 01 MARCH 2017 19:03:49

هه‌ولێر-KDP.info-  بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل داوای هاوپەیمانی لەگەڵ سعوودیە دەکات لە دژی ئێران. بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی مێهری ئێرانی، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل پێشنیازی بە بەرپرسانی حکوومەتی سعوودیە کردووە هاوپەیمانی بێت لە دژی سیاسەتەکانی ئێران.

 


 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP