Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 28 MAY 2017 15:33 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

به‌غدا بەڵێنەکەی لەبارەی ناردنی پێداوستیی تەندروستی بۆ ھەولێر نەبردووه‌تەسەر
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  وەزیری تەندروستیی حکوومەتی عێراق كه‌ هاته‌ ھەرێمی کوردستان، به‌ڵێنی دا پێداویستیی تەندروستی بۆ ھەرێمی کوردستان رەوانە بكات، كه‌چی وه‌ك گوتەبێژی تەندروستیی ھەولێر دەڵێت، به‌غدا هێشتا ھیچ ھاوکارییەکی رەوانە نەکردووە.

گوتەبێژی تەندروستیی ھەولێر(فاخر کرمانجی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت "کاتێک وەزیری تەندروستیی حکوومەتی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد و بینی کە چ گوشارێک لەسەر نەخۆشخانەکانی ھەولێر ھەیە بەھۆی ھاتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و کێشەی کەمیی دەرمانمان ھەیە، بەڵێنی دا ھاوکاریی بۆ ئێمە رەوانە بکات، بەڵام ماوەیەکی زۆر تێپەڕیوە و تا ئێستا ھیچ ھاوکارییەکیان رەوانە نەکردووە.''

گوتیشی، گوشارێکی زۆر لەسەر نەخۆشخانەکانی ھەولێر ھەیە بەھۆی ھاتنی ئاوارەی بەردەوام لە مووسڵه‌وه‌ و، رۆژانە زۆر له‌ ئاوارەكان سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن، بۆیە تاوەکو ئێستا کێشەی کەمیی دەرمانمان ھەیە و ئەو کێشەیە بەردەوامە.''

گوتەبێژی تەندروستیی ھەولێر هه‌روه‌ها گوتی، چەندان جار داوایان کردووە لە رێگای راگەیاندنەکانەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچیان بۆ رەوانە نەکردوون.

بڵند ئیبراھیم
 




دوایین هەواڵەکان

"پەكەكە پێنج سەركردەی ئەنەكەسە بە بڕیارێکی ناشەرعی دادگایی دەكات"

SUNDAY, 28 MAY 2017 14:05:42

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- بەرپرسی شەپۆلی دواڕۆژی كورد-سووریا رایگەیاند، ئەمڕۆ بە بڕیارێكی ناشەرعی، پێنج سەركردەی ئەنەكەسە لەلایەن پەكەكەوە دادگایی دەكرێن.

مەكتەبی سەرۆك، سەرەخۆشی لە تەحسین یاسین تەها دەكات

SUNDAY, 28 MAY 2017 14:05:54

هەڤاڵی بەڕێز تەحسین یاسین تەها..

ئەنجوومەنی شنگال: نامانەوێت جگە لە پێشمەرگە هیچ هێزێكی دیكە لە ناوچەكەدا هەبێت

SUNDAY, 28 MAY 2017 12:05:31

 شنگال-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، ئەوەی ئێستا حەشدی شەعبی لە ناوچەكەدا دەیكات، مەترسییە بۆ سەر خەڵكی دەڤەرەكە، حەشدی شەعبی و پەكەكەیش بۆ ئەوە نەهاتوون ناوچە كوردستانییەكان ئازاد بكەن، بەڵكوو هاتوون كێشەی دیكە دروست بكەن، بۆیە پێویستە بە زوویی ناوچەكە چۆڵ بكەن.

 
مەكتەبی سیاسی، سەرەخۆشی لە دڵشاد ئیبراهیم وسوو دەكات

SUNDAY, 28 MAY 2017 12:05:22

هەڤاڵی بەڕێز دڵشاد ئیبراهیم وسوو..

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (خەدیجە حوسێن حەمە)ـی دایكی بەڕێزتانمان پێ گەیشت. لەم بۆنە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرجەم خزم و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

كیكی: 60%ـی لای ڕاستی مووسڵ وێران بووە

SUNDAY, 28 MAY 2017 10:05:21

مووسڵ-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، 60 لە سەدی لای ڕاستی مووسڵ وێران بووە و، پێدەچێت لە مانگی ڕەمەزانیشدا تەواوی مووسڵ ئازاد بكرێت.

 


 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP