Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 23 NOV 2017 23:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

قایمقامی شنگال: به‌شێك لە ئێزدییه‌ ڕفێندراوه‌كان براونه‌ته‌ کەنداو، پاکستان و ئەڤغانستان
| KDP.info


شنگال-KDP.info-  قایمقامی قەزای شنگال ئاشكرای كرد، بەشێک لە کچ و ژنانی ئێزدی بردراونه‌ته‌ وڵاتانی کەنداو و پاکستان و ئەڤغانستان.

(مەحما خەلیل) قایمقامی شنگال بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "دەنگی خۆمان گەیاندە ھەموو جیھان بۆ ئەوەی کەسوکاری ئێمە رزگار بکرێن، بەڵام نەکرا''، وه‌ك (خه‌لیل) ده‌ڵێ، ئەم هه‌ر لەبەر ئەوەیه‌ كه‌ ئێزدی و کوردن، گوتیشی ''هێشتا 3600 کەس لە کوردانی ئێزدی لە دەستی داعشدا ماون، نزیکەی500 لەوانەش کچ و کوڕن و تەمەنیان لەنێوان 13بۆ14ساڵیدایە؛ لەلایەن داعشه‌وه‌ مەشق و راھێنانیان پێ کراوە و پەروەردە کراون بۆ ئەوەی کردەوەی تیرۆریستییان پێ ئەنجام بدەن، خۆی پێش رزگارکردنی مووسڵ ھەزارو200 کوردی ئێزدی لە ومووسڵ ھەبوون، كه‌چی له‌به‌رئه‌وه‌ی
ھەندێک لایەن نایانەوێت کوردانی ئێزدی رزگار بکرێن، چونكه‌ ترسیان هه‌یه‌ له‌وه‌ی بەڵگە ئاشکرا نەبن.''

ئاماژه‌ به‌وه‌ی كه‌ کچ و ژنی ئێزدی برداون بۆ ئەو وڵاتانە، قایمقامی شنگال باوه‌ڕی وایه‌، ''كاتێك به‌ڵگه‌ی ڕفاندن و فڕۆشتن و كڕین به‌ ئێزدیانه‌وه‌ ڕوون ببێته‌وه‌، ئه‌وا زۆر دەوڵەت تووشی کێشە دەبن، ئینجا وڵاتانی کەنداو بن یاخود پاکستان و ئەڤغانستان، جگەلەوەش نایانه‌وێ ھەنگاوه‌كانی بەجینۆسایدناساندنی تاوانی دژ به‌ ئێزدیان سه‌رنه‌كه‌وێ، لەبەرئەوەی ئەم دەستدرێژییە دەبێتە بەڵگەیەک و دەبێتە هۆی ئه‌وه‌ی ئەوانیش به‌ره‌وڕووی دادگا بكرێنه‌وه‌.''

(مەحما خەلیل) هه‌روه‌ها گوتی، به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی مووسڵ، داوایان له‌ سوپای عێراق كردووه‌ بۆ ئەوەی ئێزدییه‌ ڕفێندراوه‌كان رزگار بکەن، بەڵام نیوەی مووسڵ رزگار کرا كه‌چی كه‌سیان بۆ رزگار نەکردوون. به‌ نیگه‌رانشه‌وه‌ گوتی ترسمان هه‌یه‌ له‌وه‌ی ڕه‌ققه‌ی سووریایش رزگار بکرێ، كوڕ و كچانی ئێزدی ئازاد ناکرێن، ''لەبەر ئەوەی بردارون بۆ وڵاتانی دیکە.''

بڵند ئیبراھیم
 




دوایین هەواڵەکان

سه‌فین دزه‌‌یى وه‌ڵامی عه‌‌بادیی دایه‌وه‌

THURSDAY, 23 NOVEMBER 2017 20:11:35

هه‌ولێر-KDP.info-  گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی دوالێدوانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌داته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یێنێ، به‌ پشتبه‌ستن به‌ بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عیراق له‌ 20/11/2017، ده‌بێت هه‌‌موو ئه‌‌و ڕێكار و ده‌‌ر‌‌ه‌‌نجام و لێكه‌‌وته‌ ناڕه‌وایانه‌ هه‌‌ڵبوه‌‌شێنرێنه‌وه‌ كه‌‌ ته‌نیا له‌ كاردانه‌‌وه‌‌ى ڕیفراندۆمدا دژى هه‌‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدراڵ و په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ گیراونه‌ته‌ به‌ر.

 
شرۆڤەکارێکی سیاسی: هەرێم وەرەقەی بەهێزی بەرانبەر بە عێراق لەبەردەستە

THURSDAY, 23 NOVEMBER 2017 19:11:02

هەولێر-KDP.info- شرۆڤەکارێکی سیاسی ڕوونی دەکاتەوە، بە ھۆی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق لە وادەی خۆیدا بەغدا و (حەیدەر عەبادی) پێویستیان بە ھەرێمی کوردستان ھەیە.. دەشڵێت، ھێشتا ھەرێمی کوردستان وەرەقەی زۆر بەھێزی لەبەردەستە بۆ ئەوەی بەرانبەر مەرجەکانی بەغدا بەکاری بێنێت.

زەحمەتکێشان: بەڕوونی دیارە بەغدا نیەتی چارەکردنی کێشەکانی لەگەڵ هەولێر نییە

THURSDAY, 23 NOVEMBER 2017 17:11:18

هەولێر-KDP.info- سەرکردەیەکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەغدا ھیچ نیەتێكی ڕژدی بۆ چارەکردنی کێشەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان نییە و دەڵێ، سەردانی شاندی حکوومەت بۆ لای ھێزە سیاسییەکان بە ھەنگاوێکی ئەرێنی دەبینین، بۆ ئەوەی بۆچوونی ھەموو لایەنەکان لەبارەی قۆناغی ئێستا وەربگیرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار: شاندێکی شیعەی سیاسیی هاتوونەتە چیای شنگال

THURSDAY, 23 NOVEMBER 2017 17:11:38

شنگال-KDP.info-  سەرچاوەیەکی ئاگادار لەسەر چیای شنگال ڕایگەیاند، دوێنێ شاندێکی باڵای شیعەی سیاسی سەردانی چیای شنگالیان کردووە و بۆ کاری خزمەتگوزاری نەهاتوون، بەڵکو ئامانجێکی سیاسیان لەو سەردانەدا هەبووە.

قایمقامی خورماتوو: هەوڵێک هەیە من لە پۆستەکە لا بدەن

THURSDAY, 23 NOVEMBER 2017 15:11:33

خورماتوو-KDP.info- قایمقامی قەزای خورماتوو ئاشکرای کرد، هەوڵێک هەیە لە لایەن تورکمانەوە کە ئەو لە پۆستەکەی لا بدەن، بەتایبەت لە ڕێگەی ئەنجومەنی قەزای خورماتووەوە.

 


 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP