هه‌ولێر-KDP.info- مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، له 74همین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی قوتانبیانی كوردستاندا رایده‌گه‌یێنێ، روونه كه ئه‌رك و كاری توێژی به‌رفراوانی قوتابیان چه‌نده بایه‌خدار و گرینگه و چ سه‌نگ و كاریگه‌رییه‌كیشیان هه‌یه به‌سه‌ر ره‌وتی په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه، ئاوایش له‌و قۆناغه چاره‌نووسسازه‌ی ئه‌مڕۆدا پێیوسته شانبه‌شانی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان دڵسۆز و خۆڕاگرانه سه‌ری رمی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بیروبۆچوون و هزری نادروست و خولیای توندوتیژیی و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان بن.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی (64)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان:
به‌ڕێزان/ سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و هه‌ڤاڵانی لیژنه‌كانی راپه‌ڕاندنی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان...
به‌بۆنه‌ی(64)هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و رۆژی قوتابیانی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه و گشت كادیر و ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌تان و سه‌رجه‌م قوتابیانی ئازیزی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین وه‌ك هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو بن و درێغی نه‌كه‌ن له هه‌وڵ و كۆشش و كاروچالاكیه‌كانتان و هه‌نگاوی چاكتر بنێن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتر و هه‌رده‌م هه‌ڵگری چرای زانست و پێشكه‌وتن بن.
مایه‌ی شانازییه یه‌كێتییه‌كه‌تان، كه به‌ر له (64)ساڵ دامه‌زرا توانی به‌و ته‌مه‌نه ده‌وڵه‌مه‌نده و به‌و به‌رنامه تۆكمه و پێشكه‌وتنخوازه‌ی خۆی، كه هه‌ڵقووڵاوی قوتابخانه‌ی كوردایه‌تی و پارتی و رێبازی پیرۆزی بارزانییه، له گشت قۆناغه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان و بزووتنه‌وه سیاسییه‌كه‌یدا، رۆڵێكی دیار و به‌رچاو ببینێ له خه‌باتی پیشه‌یی و سیاسی‌دا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و هه‌رێمایه‌تی و جیهاندا رۆڵی دیار و كاریگه‌ر بووه، له‌و كاروانه‌شدا به‌ده‌یان سه‌ركرده و كادیری لێهاتووی به‌خشیوه‌ته مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشان.
ئاشكرا و روونه، كه ئه‌رك و كاری توێژی به‌رفراوانی قوتابیان چه‌نده بایه‌خدار و گرینگه و چ سه‌نگ و كاریگه‌رییه‌كیشیان هه‌یه به‌سه‌ر ره‌وتی په‌روه‌رده و فێركردن له‌لایه‌ك و، داكۆكیكردن له ده‌سكه‌وته‌كانمان و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه و هۆشیاریی تاكه‌كانی له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له‌و رووه‌وه‌ش قوربانیی زۆریان داوه و به‌رده‌وامیشن له‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌یاندا، بۆیه رۆڵی به‌رپرسانه‌ی ئێوه و یه‌كێتییه‌كه‌تان هۆكارێكی دیكه‌ی وه‌رچه‌رخان و پێشكه‌وتنی بارودۆخه‌كه‌یه، به‌تایبه‌تی له‌و قۆناغه چاره‌نووسسازه‌ی ئه‌مڕۆماندا شانبه‌شانی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان دڵسۆز و خۆڕاگرانه سه‌ری رمی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بیروبۆچوون و هزری نادروست و خولیای توندوتیژیی و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان بن، بۆ پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانمان و ره‌وشی ئارام و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و كۆتاییهێنان به كێشه و گیروگرفته‌كان.
جارێكی دیكه به‌و بۆنه‌وه پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆمان بۆ ئێوه و یه‌كێتییه‌كه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و، ئومێده‌وارین هه‌رده‌م له ئاست گرنگیی ئه‌و ئه‌ركه پیرۆزه‌تاندا بن و مایه‌ی متمانه‌ی ئه‌و توێژه و پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی قوتابیانی كوردستان بن بۆ به‌رجه‌سته‌كردن و به‌ده‌ستهێنانی خواست و داخوازییه ره‌واكانتان.
سڵاو له گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیده نه‌مرانه‌ی له رێگای سه‌روه‌ریی یه‌كێتییه‌كه‌تان و مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان گیانیان به‌خشی..
سڵاو له (64)ساڵه‌ی خه‌باتی بێ‌وچان و پڕدهسكهوتی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان.
مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
17/2/2017