Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 25 APR 2024 16:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمەریكا و ژمارەیەك سەركردەی وڵاتان كۆ بووه‌وە.. سبه‌ینێ دیداری گرینگتری ده‌بن
| KDP.info


میونشن، ئه‌ڵمانیا-KDP.info-  ئه‌مڕۆ هەینی 17ـی 2ـی 2017، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشداریی یەكەمین ڕۆژی كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانی لە شاری میونیخی ئەڵمانیا كرد و چه‌ندان دیداری دیپلۆماسیی ئه‌نجام دا.

لە پەراوێزی ڕۆژی یەكەمی كۆنفڕانسەكەدا (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (ئێدوارد ناڵبەندیان) وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا كۆ بووه‌وە.
لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەرمینیا تاوتوو كرا و وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا وێڕای ئەوەی بە فەرمی بانگهێشتی (سەرۆك بارزانی)ی كرد بۆ سەردانی وڵاتی ئەرمینیا، ئەوەیشی خستەڕوو كە وڵاتەكەی بەنیازە كۆنسووڵخانە لە هەولێری پایته‌خت بكاتەوە.
هەر لەم دیدارەدا باس لە بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق و هەرێمی كوردستان و ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ كرا.
 
لەدوای ئەو دیدارە، (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (دێسك) نوێنەری كۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس كۆ بووەوە و، نوێنەری كۆڕبەندەكە سوپاسی (سەرۆك بارزانی) كرد كە بەشداریی كۆڕبەندی داڤۆس بووە و، هەروەها باسیشی لە كۆڕبەندێكی تایبەت كرد پەیوەست بە بارودۆخی ئابووریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لە پایتەختی شانشینی ئوردن دەبەسترێت و، هیوای خواست (سەرۆك بارزانی) بەشداری ئەو كۆڕبەندە گرینگەیش بێت.
 
هەر لە ڕۆژی یەكەم و لە پەراوێزی كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانیی میونیخ، (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (جیمس ماتێس) وەزیری بەرگریی ئەمەریكا كۆ بووه‌وە.
لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری بەرگریی ئەمەریكا خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیدار لەگەڵ (سەرۆك بارزانی) نیشان دا و ڕاشیگەیاند، لەگەڵ دۆزی كورددا ئاشنایە و كوردستان و ئەمەریكا پێكەوە قوربانیان داوە.
 (سەرۆك بارزانی)یش وێڕای پیرۆزباییكردن لە وەزیری بەرگریی ئەمەریكا بەبۆنەی دەستبەكاربوونی، سوپاسی وەزیری بەرگریی ئەمەریكای كرد و هیوای خواست پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا پێشڤەچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
هەر لەم دیدارەدا بەدوورودرێژی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ خرایە بەر باس و گفتوگۆ و وەزیری بەرگریی ئەمەریكا پاڵپشتیی وڵاتەكەی بۆ گەلی كوردستان دووپات كردەوە و، هیوایشی خواست بتوانێ سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.
 
ئێوارەی ڕۆژی هەینی 17ـی 2ـی 2017 و لە پەراوێزی كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانی لە شاری میونیخ، (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ (موحەمەدجەواد زەریف) وەزیری دەرەوەی ئێران كۆ بووه‌وە.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و سەربازیی ناوچەكە و شەڕی تیرۆر و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران تاوتوو كرا.
 
ئێوارەی هەمان ڕۆژیش (سەرۆك بارزانی) لەگەڵ خاتوو (بیتا مێرك) وەزیری دەوڵەت لە هەرێمی باڤاریای ئەڵمانیا كۆ بووه‌وە.
لە دیدارەكەدا خاتوو (بیتا مێرك) باسی لە سەردانەكەی كرد بۆ هەرێمی كوردستان و پێزانینی بۆ گەلی كوردستان و حكوومەتی هەرێم هەبوو كە میوانداریی ئاوارە و لێقەوماوانی شەڕی تیرۆرن و، ئازایەتیی هێزی پێشمەرگەیشی لە شەڕی دژی تیرۆریستان بەرز نرخاند، جەختیشی كردەوە كە ئەڵمانیا و هەرێمی باڤاریا بەردەوام دەبن لە پشتیوانیكردنی پێشمەرگە و گەلی كوردستان.
لای خۆیەوە (سەرۆك بارزانی) هەڵوێستی خاتوو (مێرك) و هەرێمی باڤاریای بەرز نرخاند و سوپاسی گەل و حكوومەتی ئەڵمانیای كرد، كە لەڕووی سەربازی و مرۆییەوە یارمەتیی هەرێمی كوردستانیان داوە.
 
شایانی گوتنە سبه‌ینێ شەممە 18ـی 2ـی 2017، (سەرۆك بارزانی) زنجیرەیەك دیداری گرینگی دەبێت و لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق و شاندێكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و وەزیری دەرەوەی ئیتالیا و ژمارەیەكی تری بەرپرسانی باڵای وڵاتان و جیهان كۆ دەبێتەوە.
 
جێگه‌ی ئاماژه‌پێدانه‌ له‌و كۆبوونەوانەدا (محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود) سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و (شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و فه‌ریقی یه‌که‌م (عومه‌ر عوسمان) ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و (دکتۆر فواد حوسێن) سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و (هێمن هه‌ورامی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان و (ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان) بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ یاوه‌ری (سەرۆك بارزانی)ن.

لە کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له‌ میونشن 30 سەرۆک و سەرۆکوەزیری وڵاتانی جیهان و 80 وەزیر و زیاتر لە 500 ئەندامی باڵای وڵاتان بەشدارییان کردووە.

 




دوایین هەواڵەکان

پرۆفیسۆر خەلیل ئیسماعیل: ھەڵبژاردن بەبێ پارتی عاقیبەتی باش نابێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:43

ھەولێر-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، نزیکبوونەوە لەنێوان لایەنەکان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن  و نەرمی نواندن بەرامبەر  مەرجەکانی پارتی ھەیە..دەشڵێت، ھەڵبژاردن بەبێ پارتی دەکرێت، بەڵام عاقیبەتی باش نابێت و پرۆسەی حوکمڕانی شەلەل دەبێت.

 
پەدەکەسە: چاوەڕوانبن ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بارەگاکانمان دەپارێزێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 15:04:16

ھەولێر-KDP.info-  كارزانی سه‌باح هه‌ورانی، رۆژنامه‌نووس راپۆرتێكی ئاماده‌ كردووه‌ تێیدا هاتووە: باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان كرد و سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ زانیاری نوێ ده‌خاته‌روو.

 
مەسعود کاڕەش" لەھەولێر ئامادەکاری بۆ وەرزی گەرماو دابین کردنی ئاو دەکرێت"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:29

ھەولێر -KDP.info-  جێگری پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە چەند رۆژی داھاتوو کۆبوونەوەیەک بۆ ئامادەکاریانی وەرزی گەرما و بەرەنگابوونەوەی وشکەساڵی دەکرێت و دەشڵێ، ھەر شوێنێک پێویستی بە بیر ھەبێت ئەوە بیری ئاوی بۆ دابین دەکرێت.

 
بەردی بناغەی پڕۆژەی کۆرنیشی رووبارێ روویێ شین و یاریگایەکی وەرزش دانرا

THURSDAY, 25 APRIL 2024 14:04:45

ئامێدی-KDP.info- لەژێر چاودێریی پارێزگاری دهۆک بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی دانرا. پارێزگار دووپاتی دەکاتەوە، لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانیان بەردەوام دەبن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد

THURSDAY, 25 APRIL 2024 12:04:06

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری پێشووی موسەننا کرد و بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی پارێزگاکانیان تاوتوێ کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact