كه‌ركووك-KDP.info- له ئاكامی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی، گرووپی قه‌نناسبه‌ده‌ستی داعش له میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك كرانه ئامانج و تێكڕا له‌نێو چوون.
(د. كه‌مال كه‌ركووكی) به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركووك، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ''بۆردوومانه‌كه‌ی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا ڕابه‌رایه‌تیی ده‌كات، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی وردی هه‌واڵگریی میحوه‌ره‌كه‌یان و ژووری عه‌مه‌لیات بووه. هه‌ڵبه‌ت زنرا كه داعش له گه‌وندی مه‌نسووریه كه له‌گه‌ڵ لیوای شه‌ش و فه‌رمانده‌ی كه‌ركووك و لیوای 126 له میحوه‌ره‌كه‌مان به‌ره‌وڕووه، بۆردوومان كران. دیاره نیازی خۆئاماده‌كردنیان هه‌بووه بۆ هێرش و په‌لاماردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی هیچ هه‌نگاوێك بنێن، هه‌موویان تێداچوون.''
بۆردوومانكردنی مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داش سه‌عات12:37خوله‌كی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بووه و وه‌ك (كه‌ركووكی) باسی كرد، گرووپێكی قەنناسبەدەستانی داعش لەنێو بالاخانه‌یه‌كدا بوون و تێكڕا کوژران و ته‌نانه‌ت یه‌ك تیرۆریستیش ده‌ربازی نه‌بووه.