Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 17 APR 2024 02:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی دوو لاوی ئاوارە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاهه‌نگی ساز دا
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ئاوارەکان لە کەمپەکاندا بە هیواوە لە داهاتووی ژیانی خۆیان دەڕوانن، لە ناو کەمپەکاندا و هاوكات له‌گه‌ڵ سەختیی بارودۆخی ژیانی ئاوارەکان، بەهۆی هەوڵ و ماندووبوونی کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئومێدی ژیانەوە لە دڵی دانیشتوانی کەمپەکاندا درووست بووە.

لە کاتێکدا کە رۆژ بە رۆژ ژمارەی ئاوارەکان رووی لە زیادبوونە، بەشێک لە ئاوارەکان بیر لە داهاتووی ژیانی خۆیان دەکەنەوە و بە ئومێدەوە لەو داهاتووە دەڕوانن، ئه‌مڕۆ 16/2/2017، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاهەنگێکی کەموێنەی بۆ دوو لاوی ئاوارەی کەمپی خازر ساز دا کە بڕیاریان دابوو ژیانی هاوبەش لەگەڵ یەکتری پێک بهێنن.

لە ئاهەنگەکەدا بە سەدان ئاوارە و کارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوەکانی دیکەی ناو کەمپەکە بەشدار بوون و، هەرکەسێک بە شێوەیەک خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەو دوو لاوە دەر دەبڕی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی چالاکییەکانی بۆ درووست کردنەوەی ژیانێکی ئارام و دوور لە کەموکوڕیە بۆ ئاوارەکانی کەمپەکان و هەربۆ ئەو مەبەستەش ئاهەنگێکی بێوێنەی بۆ ئەو دوو گەنجە پێکهێنا.

وەکوو هەموو ئاهەنگەکانی دیکەی هاوسەرگیری، سەرەتا بووک و زاوا لە ئارایشتگایه‌كدا جوانکارییان بۆ کرا و پاشان هاتنە نێو کۆڕی ئەو خەڵکانەی بەمەبەستی پیرۆزبایی و خۆشی دەبڕینییان بۆ دوو لاوەکە لەوێ کۆ ببوونەوە، دوای سه‌عاتێك ئاهەنگەکە کۆتایی پێهات.




دوایین هەواڵەکان

پشتیوان سادق: دڵنیابن ئەم قەوارە دەستووریی و یاساییە پارێزراو دەبێت

TUESDAY, 16 APRIL 2024 23:04:27

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە دیدارێکدا دکتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی پەروەرده‌کار، لە سنووری پارێزگای ھەولێر کۆبووەوە. 

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (شاخەوان رەئووف) دەکات

TUESDAY, 16 APRIL 2024 22:04:56

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (شاخەوان رەئووف) دەکات.

 
ھیوامان وایە ئەم جەژنە سەرەتایەک بێت بۆ سەقامگیری ناوچە ئێزدی نشینەکان

TUESDAY, 16 APRIL 2024 22:04:23

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدیان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەڵێت، جەژنی سەری ساڵی ئێزدیان کۆنترین جەژنی ئێزدیانە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی گەردوون، راوێژکاری ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدیانیش دەڵێ، خەڵک بە ئازادانە جەژنەکانیان دەگێڕن.

 

پەیاما سەرۆك بارزانی ب هەلکەفتا جەژنا سەر سالا ئێزدییان

TUESDAY, 16 APRIL 2024 21:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ سێشەممه‌ پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە خوشك و برایانی ئێزیدی بەشەكی رەسەنی گەلی كوردستانن و هەموو بەیەكەوە لە خۆشی و سەركەوتن و ئازار و ناخۆشیدا هاوبەشن.

 
مەکتەبی سیاسی پارتی: پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمان و سەرۆک بارزانی دووپات دەکەینەوە

TUESDAY, 16 APRIL 2024 20:04:37

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئایینی ئێزدی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact