Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 14:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هاووڵاتیان بە گەشبینییەوە دەڕواننە چاكسازییەكەی سەرۆك بارزانی
| KDP.info


 

سلێمانی-KDP.info- هاووڵاتیان و ئابووریناسان، بە گەشبینییەوە دەڕواننە چاكسازییەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ئاماژە بەوە دەكەن، ئەوەی لە (سەرۆك بارزانی) چاوەڕێیان دەكرد، ئەمڕۆ بە چاوی خۆیان دەبینن و، هەموو پشتگیرییەكی خۆیشیان بۆ سەرۆكی هەرێم دووپات دەكەنەوە.

(نەوزاد شێخ كامیل)ـی ئابووریناس لە سلێمانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "من وەك ئابووریناسێك زۆر بە گەشبینییەوە دەڕوانمە دەرەنجامی پڕۆژە چاكسازییەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە تایبەت لە بواری شەفافییەتی داهات و كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات كە ئەوەیش بووژانەوەیەكی باش بە ژێرخانی ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەدات".

(شێخ كامیل) گوتیشی: "هەنگاوەكانی لیژنەی چاكسازی زۆر ئیجابی دەبینین، كە لە ڕووی ئابوورییەوە هەنگاوێكی زۆر گەورە نراوە، بۆیە پێویستە لە هەنگاوەكانی داهاتوویاندا لەپاڵ كەرتی نەوت، ئیش لەسەر بووژانەوەی كەرتەكانی كشتوكاڵی و گەشتیاری و پیشەسازی بكەن بە گشتی، چونكە بەردەوامیی چاكسازی، گەشەی گەورە بە ئاییندەی ئابووریی كوردستان دەدات".

(سیروام حەمەشەریف) مامۆستای زانكۆی سلێمانی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت: "ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، ئەركێكی نیشتیمانییە، (سەرۆك بارزانی)ـیش كە لە كاتی خۆیدا هاووڵاتیانی كوردستان بە متمانەوە دەنگیان بە بەڕێزیان دا تا هەرێمەكەمان لە دەستێكی ئەمیندا بێت، هەر ئەویشە ئەمڕۆ دەبینین بە هەموو تواناوە كار بۆ چاكسازی و بنەبڕكردنی گەندەڵی لە كوردستان دەكات".

(حەمەشەریف) ئاماژەی بەوە دا: "ئەو ئیجرائاتانەی لە بارەی گەندەڵییەوە كراون، جێگەی خۆشحاڵین، دڵنیایشین بەڕێزیان بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەسزاگەیاندنی گەندەڵكاران، ئەو لیژنانەی هەستاون بە كارەكانیان، لیژنەی پسپۆڕ بوونە، بۆیە ئەمڕۆ پاش یەك ساڵ بەشێك لە بەرهەمی چاكسازییەكەی سەرۆك دەبینین، هاووڵاتیانیش چاوەڕێی كاری باشتر دەكەن".

هاوكات دكتۆر (ئارارات ئەنوەر) لە ڕانیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بەوە دا: "ڕێكخستنەوە و چاكسازییەكەی كەرتی تەندروستی زۆر گرینگە، بۆیە لە زەمەنێكەوە داوای چاكسازیمان لە كەرتی تەندروستیدا كردووە كە كەموكوڕیی زۆری تێدا بووە و كوالیتی دەرمان وەك پێویست نەبووە، بۆیە داوا دەكەین ئەو كۆمپانیایانەی كە دەرمانی خراپیان هاوردە كردووە، سزای توند بدرێن".

(ئەنوەر) دەڵێت: "كەرتی تەندروستی، خزمەتگوزارییەكی گشتییە، بۆیە رێكخستنەوە و جیاكردنەوەی كەرتی تایبەت و حكوومی زۆر گرنگە بۆ رەوشی تەندروستیی ئەمڕۆی كوردستان، لەبەر ئەوە وەك پزیشكێك بە ئومێدەوە لە هەنگاوەكانی (سەرۆك بارزانی) بۆ چاكسازیی تەندروستی دەڕوانم".

پارێزەر (كارزان سەلام) لە هەڵەبجە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ستراكتۆری گۆڕانكاری لە هەیكەلییەی حكوومەت و بچووككردنەوە و كەمكردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتی و بەشانەی كە پێویست نین و بوونەتە بارگرانی بەسەر حكوومەتی هەرێمەوە، زۆر گرینگە كە بەشێكە لە چاكسازییەكەی سەرۆكی هەرێم".

(سەلام) گوتیشی: "هەر لەم چاكسازییەدا ئیش لەسەر ئەوە كراوە كەسی شیاو بخرێتە شوێنی شیاو، هەروەها دۆزینەوەی هەلی كار بۆ هاووڵاتیان و لابردنی ئەو كەسانەی سەركەوتوو نەبوون لە ئەركەكانیان، ئەمەیش جێگای خۆشحاڵیی هاونیشتیمانیانی كوردستانە كە زیاتر لە ملیارێك دینار بەس لە بواری بچووكردنەوەی حكوومەت گەڕاوەتەوە سەر داهاتی گشتی، بۆیە بە گەشبینیەوە دەڕوانمە پڕۆژە چاكسازییەكەی (سەرۆك بارزانی) كە بۆ داهاتوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەرێنییە".

ڕۆژنانەنووس (ڕەهێڵ جاف) لە گەرمیان، دەڵێت: "ئەوەی هاووڵاتیان چاوەڕێیان دەكرد لە لیژنە چاكسازییەكەی (سەرۆك بارزانی)، زۆر ئیشی لەسەر كراوە و بەرهەمەكەیشی دیارە، بۆیە هاووڵاتیانی كوردستان دڵخۆشن بەم هەنگاوەی چاكسازی و بە گەشبینی و دڵخۆشییەوە لێی دەڕوانن، داواكاریشین بەردەوامی بە چاكسازی و بنەبڕكردنی گەندەڵی بدرێت كە ئەم پڕۆسەیە لە بەرژەوەندیی تاك بە تاكی هاووڵاتیاندایە".

 

هێڤیار هەڵەبجەیی




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact