Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 24 APR 2024 01:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وا بڕیارە لە دیدارەكانیدا لە میونشن، سەرۆک بارزانی پرسی سەربەخۆییی كوردستان بخاتە بەر باس
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  راوێژكاری (سەرۆك بارزانی)، باس لە گرینگیی سەردانی سەرۆكی هەرێم دەكات بۆ كۆنگرەی میونشن و دەڵێت "بەشداریی (سەرۆك بارزانی)، بەشداریكردنی گەلی كوردە لە كۆنگرەكەدا، چونكە سەرۆكی هەرێم نوێنەرایەتیی گەلێك دەكات".

زیاتر لە پێنجسەد كەسایەتیی سیاسی، بەشداری لە كۆنگرەكەدا دەكەن و (سەرۆك بارزانی)ـیش لە پەراوێزی بەشداریكردنیدا، چەندین دیدار لەگەڵ سەركردەكانی جیهان ئەنجام دەدات، ئەمە لە كاتێكدایە لە ساڵی رابردوویشدا سەرۆكی ھەرێمی كوردستان بانگهێشتی كۆنگرەی ئاساییشی جیهان لە میونشن كرا، جگە لە بەشداریكردنی لە پانێڵێكدا بە ناوی (جیۆپۆلەتیكی نوێ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست)، (سەرۆك بارزانی) كۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە جیھانییەكان ئەنجام دا.
(د. محەممەد حاجی)، لەبارەی بەشداریكردنی (سەرۆك بارزانی) لە كۆنگرەی ئاساییشی میونشن، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێت: "بەشداریكردنی سەرۆكی هەرێم، واتا بەشداریكردنی كورد لەو كۆنگرەیەدا، كە ئەوەیش هەم پێگەی (سەرۆك بارزانی) دەردەخات لە هاوكێشە سیاسی و گرینگەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دونیا هەمیش پێگەی كورد دەردەخات لە هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكەدا، بە تایبەت گرینگیی كورد و پێگەی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، كە ئەمەیش وای كردووە هەموو دونیا كورد و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بناسێت و، بە ڕێزەوە باس لە پێشمەرگە و كوردستان بكەن، (سەرۆك بارزانی)ـیش بە نوێنەرایەتیی پێشمەرگە و كورد دەچێتە ئەو كۆنگرەیە، كە بێگومان هەم وەك كەسایەتی پێگەی گرینگی هەیە، هەمیش ئەو بەشداریكردنە، گرینگیی پێگەی كورد نیشان دەدات لە ناوچەكەدا".
(حاجی) ئەوەیشی خستە روو: "بڕیارە (سەرۆك بارزانی) لەوێ چاوپێكەوتن لەگەڵ سەركردەكانی دونیا بكات، ئەوەیش دەبێتە هەنگاوێكی ئیجابی بۆ دۆزی كورد و بڕیارە لە دیدارەكاندا پرسی كورد و سەربەخۆییی كوردستان باس بكرێت، بۆیە بەشداریكردنی (سەرۆك بارزانی)، گرینگیی زۆر گەورە و مێژوویی بۆ گەلی كوردستان هەیە."

لەبارەی ئەگەری دەستپێشخەری دیكەی لایەنە عێراقییەكان بۆ ئەوەی كورد رازی بكەن بەشداری لە دەستەڵات لە عێراقدا بكاتەوە، گوتی: "لە دەستپێشخەریی (عەممار حەكیم) بەولاوە، دەستپێشخەریی دیكە نەبووە بۆ لێكنزیكبوونەوەی هەولێر و بەغدا، بەڵام ئەزموونمان لەگەڵ هەیە و شكستخواردووە، كورد پێویست ناكات چاوەڕوانی دواڕۆژی دیكە بكات لە عێراقدا، دەبێت هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی بنێت و كیانێكی سەربەخۆی هەبێت، هەنگاوەكانی (سەرۆك بارزانی)ـیش بۆ پرسی سەربەخۆیی، زۆر گرینگن و هەموو هەوڵێكی لەو بارەیەوە خستووەتە گەڕ".

كارزان سەباح




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 22:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 
حزبەکانی کوردستان بۆ KDP: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی پێگەی کوردستان دەردەخات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 21:04:02

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاته‌دا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 
سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact