هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی تەواوی وەزارەتەکانی راگەیاند بەم شێوەیە:
ڕۆژانى دووشەممە و سێ شەممە بەرواری ١٣-١٤/٢/٢٠١٧ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
هەروەها ڕۆژانى چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری ١٥-١٦/٢/٢٠١٧، مووچەی خانەنشینانى شارستانی دابەش دەكرێت.
مووچەى مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٦ ى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
١-ڕۆژى یەك شەممە بەروارى ١٩/٢/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٦ ى دیوانى وەزارەتى پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.
٢-ڕۆژى دوو شەممە بەروارى ٢٠/٢/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٦ ى یەكەكانى (٨٠ و ٧٠) ى وەزارەتى پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
٣- ڕۆژى سێ شەممە بەروارى ٢١/٢/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٦ ى فەرماندەى پێشمەرگەى زێرەڤانى و فەرماندەى پۆلیسى بەرگرى و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.
٤- ڕۆژى چوار شەممە بەروارى ٢٢/٢/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٦ ى ئەنجوومەنى ئاسایش و دەزگاى گشتىی ئاسایش دابەش دەكرێت.
٥- ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى ٢٣/٢/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٦ ى وەزارەتى پەروەردە و وەزارەتى دارایی و ئابوورى دابەش دەكرێت.
٦- ڕۆژى یەك شەممە بەروارى ٢٦/٢/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٦ ى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتى ناوخۆ.
- وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى.
- وەزارەتى پلان دانان.
- وەزارەتى سامانە سروشتییەكان.
٧- ڕۆژى دوو شەممە بەروارى ٢٧/٢/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٦ ى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتى تەندروستى.
- وەزارەتى ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ كردن.
- وەزارەتى گواستنەو گەیاندن.
- وەزارەتى كارەبا.
- وەزارەتى پیشەسازى و بازرگانى.
- دیوانى چاودێرى دارایی.
- دەستەى مافى مرۆڤ.
- ناوچە كوردستانییەكانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم.
- دەستەى ژینگە.
- دەستەى وەبەرهێنان.
- دەزگاى مین.
- دەستەى دەسپاكى.
- كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانى كوردستان.
٨- ڕۆژى سێ شەممە بەروارى ٢٨/٢/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١٢ى ساڵى ٢٠١٦ ى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار.
- وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئاینى.
- وەزارەتى كشتوكال و سەرچاوەكانى ئاو.
- وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان.
- وەزارەتى داد.
- مووچەى فەرمانبەرانى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالكراوان.
- مووچەى فەرمانبەرانى وەزارەتى كارو كاروبارى كۆمەڵایەتى.
-ئەنجومەنى دادوەرى.
- سەرۆكایەتى هەرێم.
- سەرۆكایەتى پەرلەمان.
- سەرۆكایەتى ئەنجوومەنى وەزیران.
هەروەها ڕۆژى چوار شەممە بەروارى ١/٣/٢٠١٧، مووچەى خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.
ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى ٢/٣/٢٠١٧، مووچەى (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت