Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 26 JUN 2017 18:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

گه‌مه‌كاره‌‌ دۆڕاوه‌كه‌
| KDP.info


كه‌ریم قادر

له دنیای نووسیندا، له‌ نووسینی به‌رگریكردن ئاسانتر نییه‌، نه‌خاسمه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رگریكردنه‌ بوو به‌ فه‌رمانی حزبی، وه‌ك ئه‌وه‌ی گۆڕانه‌كان بۆ شاردنه‌وه‌ی شكستی بزووتنه‌وه‌كه‌یان قازئاسا له‌ به‌رانبه‌ر هه‌موو قسه‌ و كارێكی‌ به‌رپرسانه‌ و واقیعیانه‌ و خێر ده‌یكه‌ین و هێنده‌ نابه‌رپرسانه‌ قسه‌ی لاته‌رقه‌وچ ده‌نووسن، ناچاری دۆخی ئه‌وانه‌ به‌و گه‌مه‌كا‌ره‌ خوگرتووه‌ به‌راورد بكه‌یت، كاتێك له‌سه‌ر مێزی گه‌مه‌ به‌دۆڕاوی هه‌ڵده‌ستێ له‌ خوایه‌كی ده‌وێ یه‌كێك ئحمێك بكات بۆئه‌وه‌ی به‌ مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ و تێكدان گۆبه‌ندێك دروست بكات و سه‌ری گوریس بزر بكات.
به‌ر له‌ هه‌ر هێزێكی دی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دژی هه‌وڵه‌ كوده‌تاكه‌ی پیاوه‌ "كه‌مئه‌زمونه‌كه‌" وه‌ستانه‌وه‌‌ به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌رباری هه‌وڵه‌ شه‌خسییه‌كانی بۆ ته‌واوكردنی رێژه‌ی یاسایی دانیشتنه‌كه‌، به‌ڵام بۆی ته‌واو نه‌بوو. واتا ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی سیاسی و سازانی نێوان هێزه‌كان نه‌بوایه‌، ئه‌رز و ئاسمان لێكیان بدابوایێ نه‌ یووسف ده‌بووه‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌ فه‌خره‌دین ده‌بووه‌ سكرتێری په‌رله‌مان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مافی حزبه‌ سیاسییه‌كان و فراكسیۆنه‌كانه‌‌ بپرسن، باشه‌، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌ چڕه‌كانی دۆسته‌كانی كورد و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ رزگاركردنی رێككه‌وتنی سیاسی و سازانی پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان، به‌ڵام پێداگیری له‌سه‌ر دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ و له‌پێناو چی و چ ناوێكی لێده‌نێی؟ نه‌خاسمه‌ له‌ گه‌رمه‌ی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌ناوی پرۆسه‌ی دیموكراتی به‌شداری له‌ پیلانێك بكرێت، كه‌ سه‌ره‌تا به‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ مافه‌ دارایی و سه‌ربازییه‌كانی پێشمه‌رگه‌ وه‌ك هێزێكی به‌رگریكردن و پاراستنی كوردستان و بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد، كه‌ وه‌ك كوردستان له‌ هه‌موو كارێك ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێت، كه‌ چۆن و به‌ چ ئامانجێك ستێرنی په‌لاماردانی داعش ئاڕاسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا.
به‌كورتی ئه‌وه‌ی وا هه‌ست بكات رێگه‌ی ئاینده‌ی كوردستان ته‌خت و بێ كێشه‌ و كه‌ندوله‌نده‌، لێخوڕه‌ و بڕۆ و دنیا شامی شه‌ریفه‌، نه‌ك هه‌ر به‌ "كه‌مئه‌زموون" پێناسه‌ ده‌كرێ، به‌ڵكو "غه‌شیمێكی" عه‌یار و كاره‌ساته‌‌‌، به‌تایبه‌تی هه‌ر گه‌مه‌یه‌ك ببێته‌ هۆی دروستكردنی ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م سازان و یه‌كریزی و یه‌كهه‌ڵوێستی بۆ گه‌یشتن به‌و‌ ئاینده‌یه، كه‌ ته‌نها ده‌رگا كردنه‌وه‌ی ماوه‌، ده‌بێ ئه‌و گه‌مه‌كاره‌‌‌‌ خوگرتووه‌‌ له‌ پرۆسه‌كه‌ دوور بخرێته‌وه‌. ‌ 




دوایین هەواڵەکان

شارەزایانی ئابووری: دوای ریفراندۆم پێگەی ئابووری هەرێم بەهێزتر دەبێ

MONDAY, 26 JUNE 2017 17:06:03

هەولێر-KDP.info-  پسپۆڕانی ئابووری باوەڕیان وایە کە ریفراندۆم کاریگەری لەسەر پاشەڕۆژی ئابووری هەرێمی کوردستان دەبێ. دەشڵێن، دوای ریفراندۆم پێگەی ئابووری هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەبێ.

عیرفان کەرکووکی: کەرکووک بەشێکە لە خاکی کوردستان و تورکمانەکانیش دەڵێن بەڵێ بۆ ریفراندۆم

SUNDAY, 25 JUNE 2017 14:06:42

 کەرکووک-KDP.info-  (عیرفان کەرکووکی)، سەرۆکی پارتی گەلی تورکمان بە تورکمانەکان رادەگەیەنێ کە بەپیر ریفراندۆمەوە بچن و دەنگی بۆ بدەن، چونکە تەنیا بە ریفراندۆم تورکمانەکان مافەکانیان بەدی دێ.

مه‌سروور بارزانی به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه‌: پرۆسه‌ی ریفراندۆم سه‌رخه‌ن، كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

SATURDAY, 24 JUNE 2017 21:06:44

هه‌ولێر-KDP.info-  راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، ئاواتەخوازه‌ هەموو لایەک پشتیوان بن لە بە ئەنجامگەیاندن و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی كوردستان، كه‌ له‌ 25ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ لە پێناو دیاریکردنی چارەنووسی نیشتمان و گەلەکەمان له‌ سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

 
نێچیرڤان بارزانى: هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه‌ هانده‌ر و هه‌ڵگرى ئاشتى و ته‌بایى و یه‌كڕیزى بێت

SATURDAY, 24 JUNE 2017 20:06:05

هه‌ولێر-KDP.info-  له‌ په‌یامێكدا، (نێچیرڤان بارزانى) هیواداره‌ ئه‌م جه‌ژنه‌ وه‌ك چۆن له‌ ژیانى ئایینى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا جه‌ژنى ئاشته‌وایى و پێكهاتنه‌وه‌یه‌، له‌ هه‌موو ڕوویه‌كانى دیكه‌شه‌وه‌ ببێته‌ هانده‌ر و هه‌ڵگرى ئاشتى و ته‌بایى و یه‌كڕیزى و كارى پێكه‌وه‌یى له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان.

 
پارتی: با جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، مایه‌ی یه‌كڕیزیی و ته‌بایی و خێروخۆشی یه‌كجاره‌كی بێت بۆ گه‌له‌كه‌مان

SATURDAY, 24 JUNE 2017 20:06:06

هه‌ولێر-KDP.info- له‌ سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه‌ كه‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زان، هه‌ڵگری په‌یامی لێبوورده‌یی و ئاشته‌وایی و خێروبه‌ره‌كه‌ته‌ بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی و موسڵمانان، له‌ په‌یامیدا بۆ كوردستانیان، پارتی خوازیاره‌ ''ئه‌و بۆنه‌ پیرۆزه‌، مایه‌ی یه‌كڕیزیی و ته‌بایی و خێروخۆشی یه‌كجاره‌كی بێت بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌تایبه‌تی له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆماندا بۆ بنبڕكردنی بیروحه‌زوخولیای توندڕۆیی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گیروگرفته‌كان و قه‌یرانه‌كان و، هه‌نگاونان به‌ره‌و به‌دیهێنانی مافه‌كانمان و دابینكردنی دوارۆژێكی ئاسووده‌ و به‌خته‌وه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی دوور له‌ ئێش و ئازار بۆ گه‌له‌كه‌مان.''

 


 
© 2017 Kurdistan Democratic Party, KDP